ژیان
-

هاجەر کەمال: پێویستە ژنان لە ڕۆڵی خۆیان لە شەڕدا ئاگادار بکرێنەوە
هجەر کەمال، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان دووپاتیکردەوە کە بارودۆخی جەنگ کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک هەیە و مافە مرۆییەکانیان پێشێل دەکات، بەڵام ژنان ئەوانەن کە زۆرترین زیانیان پێدەگات، پێویستە ژنان لە ڕۆڵی خۆیان ئاگادار بکرێنەوە.
-

ئەژین عیماد: ئازایەتی ژنانی ڕۆژئاوا ئیلهاممان پێدەبەخشێت
ئەژین عیماد، چالاکوان و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، دەڵێت: ئێمە وەک ژنانی باشووری کوردستان لەگەڵ ژنانی ڕۆژئاوا دەوەستینەوە بۆ جیهانێکی دادپەروەرتر و یەکسانتر.
-

"ئەقڵیەتی پیاوسالاری متمانە بە پێگەی سەربازی ژنان ناکات"
عەمید ڕێزان ڕەشید فەرەج، وتی: بەرگریکردنی ژنان لە خاک لە شاخەوە تا ئێستە بەردەوامی هەیە، بەڵام کۆمەڵگەی پیاوسالاری بەردەوام ژنانی بە شیاوی پۆستێکی سەربازی سەیر نەکردووە.
-

برسێتی لە کەرتی غەززە وەک سزادانی بەکۆمەڵ
چالاکوان عەفاف مەهدی ئاماژەی بەوەکرد، برسێتی بووەتە ئامرازێک بۆ سزادانی بەکۆمەڵ، هیچ دەوڵەت و دامەزراوەیەکی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ هەنگاوی کاریگەریان نەناوە، ژنانی کەرتی غەززەش هەوڵدەدەن بە ڕێگە و شێوازی جۆراوجۆر پێداویستی خێزانەکانیان دابین بکەن.
-

تەهانی لە غەززە: خەونی منداڵەکانم بچووک بوو بەڵام ئێستا خەریکی کابوسێکن
تەهانی ئەلبودی خەڵکی فەلەستین کە لە ماڵەکەی خۆی ئاوارە بووە، بەم شێوەیە باسی ئەو دۆخە دەکات کە تێیدا دەژین و دەڵێت: خەونی منداڵەکانم بچووک بوو، بەڵام ئێستا لە کابوسێکدا دەژین.
-

ژنانی باشوور: "دەبێت ئەم هێرشانە بوەستێنرێن"
لە بەردەوامی هێرشەکانی چەتەکانی دەوكەتی تورکیا بۆ سەر سوریا و گەلی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژنانی باشووری کوردستان هاوسۆزی خۆیان نیشاندا و دەڵێین: پێویستە ئەم هێرشانە بوەستێنرێن.
-

ژنانی ڕانیە: بۆ ڕزگاربوون لە توندوتیژی هزری ڕێبەر ئۆجالان چارەسەرە
ژنانی چالاکوانی ڕانیە باس لە توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان دەکەن کە لەلایەن تاک و کۆمەڵگە و دەسەڵاتەوە بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت و جەختیشیان کردەوە، کە خۆڕێکخستن و هۆشیاری ژنان بە هزری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگای ڕزگارییە لە توندوتیژی.
-

بەدرێژایی ساڵان، سووڕی ئاوارەبوون ژنانی حەلەبی گرتووەتەوە
ژنانی گوندەکانی حەلەب لە سووریا لە سووڕێکی بەردەوام و بێکۆتایی ئاوارەبووندا دەژین، لە ڕێگەی دابینکردنی سەلامەتی بۆ خێزانەکانیان لە ژینگەیەکی ناسەقامگیردا وەستاون، لەگەڵ ئەوەشدا هیوا بەردەوامە لە دڵیاندا بۆ ژیانێکی سەقامگیرتر.
-

"خەباتی هاوبەشی کۆمەڵگە ژنان دەگەیەنێت بە مافەکانیان"
چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان دەڵێن: چالاکییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان گرنگە، چونکە هێشتا توندوتیژییەکان بەردەوامییان هەیە.
-

"ڕاگەیاندن بەرپرسیارە لە زیادبوونی توندوتیژیەکان"
چالاکوانانی شاری هەڵەبجە باس لە کاریگەرییەکانی ڕاگەیاندن لەسەر زیادبوونی توندوتیژییەکان دەکەن و دەڵێن: ڕاگەیاندن کاریگەری لەسەر شێواندنی کۆمەڵگە و خێزان و زیادبوونی توندوتیژییەکان هەیە.
-

بە ژن، ژیان، ئازادی، ژنان تۆوی گەنم لەسەر زەوییەکانی هێڵی بەرکەوتن دەچێنن
بەهیە ئیبراهیم، کە لە گوندی داگیرکراوی قاسمیە کۆچی کردووە و ئەندامی هەرەوەزی کشتوکاڵییە، دەڵێت: لە گوندەکەی خۆم، پێشتر بە تەنیا زەوییەکەم دەچاند، بەڵام ئێستا ئێمە سێ ژنین، بە تێڕوانینێکی هاوبەش، چاندنی گەنم و جۆ ئەمساڵ سەرکەوتوو دەبێت.
-

ڕۆژێک لە گوندی ژنوار
ئەم شوێنە ژنوارە، ئەو ژنانەی لێرە دەژین، دەیانەوێت لە دژی ئەو پاشەکشانە تێبکۆشن کە بەسەریاندا سەپێندرابوو، هەریەکەیان چیرۆکێکیان هەیە و لە نەتەوە یان ئایینێکی جیاوازن.
-

"وریشە مورادی لە ناو دڵی زیندانێکی هەڵوەشاوەوە غەزەلی ئازادی دەڵێتەوە"
یەکێک لە هاوژوورەکانی وریشە مورادی، چالاکوانی مافی ژنان و زیندانی سیاسی زیندانیکراو لە زیندانی ئێڤین، نامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا باسی لە ڕۆحی شۆڕشگێڕانە و ئازادیخوازی وریشە مورادی کردووە.
-

فاتمە حەمید بە تەنیا تێکۆشان بەڕێوەدەبات
فاتمە حەمیدی تەمەن ٥٠ ساڵ دوو ئەزموونی هەیە کە خەڵک دەتوانن سوودی لێ وەربگرن، دیوێکی بووەتە قوربانی عەقڵیەتی پیاوان و توندوتیژی پیاوسالاری و دیوەکەی تریش ئەو کەسەیە کە بە تەنیا درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدات.
-

ژنانی باشووری کوردستان لە پێناو مانەوەیان لە ژیاندا، لە دژی توندوتیژییەکان تێکۆشان دەکەن
ژنان کۆڵ نادەن لە بەدەستهێنانی مافەکانیان و دەڵێن: ئەقڵیەتی پیاوسالاری هۆکارە بۆ کوشتنمان، سوڵحی عەشایەری ڕێژەی کوشتنی ژنان بەدەستی پیاوان زیاد دەکات.
-

"بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا توندوتیژی دژی ژنان بووەتە سیستماتیک"
سەعدیە عەبدۆ، بەڕێوبەری ماڵی ژنانی زرگان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی داگیرکەری تورکیاوە توندوتیژی دژی ژنان بووەتە سیستماتیک و وەڵامی ژن و پیاو بۆ داگیرکاری دەبێت ئەوە بێت کە بە ئازادی پێکەوە بژین.
-

"داهاتی ژن موڵكی خۆیەتی و پیاو مافی ئەوەی نییە لێی زەوت بكات"
ئابووری سەربەخۆی ژنان ڕێگەیەکە بۆ کۆتایهێنان بە جۆرێکی توندوتیژی و چالاکوانێکیش دەڵێت، "زەوتکردنی ئابووری ژن لە ڕووی شەرع و یاسا و کۆمەڵایەتییەوە ڕێگەپێدراو نییە.
-

لە فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالاندا ژنان ئەڵقەی هەرە بەهێزی شۆڕشن
لە مێژوودا گەلێک کەس هەبوون کە لەسەر ماف و ئازادی ژن خاوەن گوتار و لێکۆڵینەوە بوون، بەڵام هیچیان وەک ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان نەیانتوانیوە ژن بگەینە ئاستی تێکۆشان و پێشەنگایەتی لە شۆڕشی ئازادی و یەکسانیدا.
-

"ڕێکخراوەکانی ژنان ئەرکیان هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە نەک تەنها ژنان"
لە هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا ڕێکخراوەکان کار بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەکەن و چالاکوانێکی شاری هەڵەبجەش دەڵێت: دەبێت هۆشیارییەکان بۆ هەموو کۆمەڵگە بێت، نەک تەنها ژنان".
-

بونیادنانی خێزان دوور لە جیاکاری شێوازەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییە
توندوتیژی سیاسی و کۆمەڵایەتی دژی ژنان کێشەیەکی جیددییە کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە لە سەرانسەری جیهاندا ئەم جۆرە توندوتیژییە بریتییە لە هەڵاواردن و ئازاردان و هێرشی جەستەیی و دەروونی کە ژنان دەکەنە ئامانج.