زەهرە مەروە؛ بەڵگەیەکی زیندوو لەسەر توانای ژنان بۆ تێپەڕاندنی کۆت و بەندەکانی کۆمەڵگە

زەهرر مەروە بووەتە نموونەیەکی زیندوو بۆ ژنێکی ئازاد کە ڕەتیدەکاتەوە لە یەک ڕۆڵدا قەتیس بێت، گەشتەکەی بانگهێشتێکی کراوەیە بۆ هەموو ژنێک، پێیوایە کار ڕێگایە و متمانە بەخۆبوون بناغەی هەموو دەستکەوتێکە.

فادیا جومعە 

 

بەیروت-زۆرێک لە ئەزموونەکان بوونە هۆی بەهێزکردنی بوونی ژنان لە کایەی گشتیدا، سەرەڕای ئاستەنگ و نەریتە کۆمەڵایەتییەکان کە لە ڕۆڵی تەقلیدیدا قەتیسیان کردووە. بەڵام ئەم تێڕوانینە کۆنەپەرستانە دەستی بە گۆڕانکاری کردووە، لەگەڵ ئەوەی ژنان دەست دەکەن بە ئەزموونی نوێ، کە بەهۆی هۆشیاری و زانین و کۆڵنەدان بەهێز دەکرێن.

 

لە جیهانێکی گۆڕاودا کە ژنان هەوڵی شکاندنی چەشنە کۆنەپەرستان و وێنە نەریتییەکان دەدەن و بەشداری لەو بوارانەدا بکەن کە لە مێژە دۆمەینی تایبەتی پیاوان بوون، چیرۆکی تاکەکەسی ئیلهامبەخش سەرهەڵدەدەن کە ڕەنگدانەوەی گەورەیی ئیرادە و سەرپێچییە. ئەم چیرۆکانە تەنها بۆ پێزانین ناگێڕدرێنەوە، بەڵکو وەکو چرایەک بۆ زۆرێک لەو ژنانە دەگێڕدرێنەوە کە هەوڵدەدەن خۆیان دووپات بکەنەوە، یەکێک لەو چیرۆکانە، کە ئاژانسەکەمان لە باشووری لوبنان و بە تایبەتی لە شارۆچکەی زراریە بەڵگەی کردووە، ئەو شوێنەیە کە زەهرە مەروە پێشەنگی هەڵبژاردووە نەک شوێنکەوتووی هەلومەرج.

 

ئەزموونێکی پێشەنگانە بۆ ژنێکی خەڵکی باشووری لوبنان کە سێ جار نەریتی شکاند، ئەو ڕۆژەی بڕیاریدا بچێتە ناو هێزی کارەوە، ئەو ڕۆژەی بڕیاریدا ببێتە یەکەم شۆفێری پاسی قوتابخانەی کچان لە ناوچەکەی خۆیدا، هەروەها ئەو ڕۆژەی کە خۆی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی و سەرۆک شارەوانی لە لوبنان کاندید کرد، پۆستی موختار "سەرۆکی موختار"ی بەدەستهێنا بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە خەڵکی شارۆچکەکەیەوە بکات.

 

زەهرا مەروە، خەڵکی شارۆچکەی زرایە لە قەزای سیدۆن "پارێزگای باشوور" خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە بەڵام نەیتوانی خوێندنی زانکۆ تەواو بکات، کاتێک هاوسەرگیری کرد، ڕەتیکردەوە تەنها ژنێکی ماڵەوە بێت، بەڵکو دەستی بە گەشتێکی کارکردن کرد، لە پیشەیەکەوە بۆ پیشەیەکی تر. نوێنەری فرۆشتن، بەرهەمهێنەری بەرهەم، خاوەنی نانەواخانە و لە کۆتاییدا، شۆفێری پاسی قوتابخانە. لە هەمووی گرنگتر بڕیاریدا بچێتە ناو کایەی گشتی. ئەمڕۆ وەک شۆفێری پاس و بەرپرسی موختارە کاردەکات، بە متمانەی خەڵکی شارەکەیەوە پێگەی خۆی بەدەستدەهێنێت، دووپاتی دەکاتەوە کە ژنان توانای ڕووبەڕووبوونەوە و زاڵبوون بەسەر سەختییەکان و گەیشتن بە زۆرێک لە ئاوات و خەونەکانیان هەیە.

 

زەهرە مەروە، موختاری شارۆچکەی زراریە لە باشووری لوبنان وتی: ناچار بووم بچمە دەرەوە بۆ کارکردن هەرچەندە بڕوانامەی زانکۆم نییە، داوا لە هەموو  ژنان دەکەم بێ گوێدانە جۆری کارەکە بچنە ناو بازاڕی کارەوە. شتێک نییە بە ناوی "شەرمەزاری" کار بەشدارە لە داڕشتنی کەسایەتی ژن، بۆ من گەیشتوومەتە ئاستێک کە بتوانم لە ماڵەوە بمێنمەوە بەبێ ئەوەی پێویست بکات کار بکەم، بەڵام کارم هەڵبژارد چونکە هەست دەکەم کەسایەتیم بەبێ کارکردن کاڵ دەبێتەوە، کار بە بەشێک لە ناسنامەکەم دەزانم، بانگهێشتی هەمووتان دەکەم بۆ ئەوەی ئامادەیی خۆتان لەم بوارەدا بسەلمێنن.

 

ئەو ئاڵەنگارییانەی کە ڕووبەڕووی بووەوە

ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێری ئۆتۆمبێل بوون پیشەیەکی نانەریتییەو دەگمەنە ببینیت ژنێک ڤانێکی قوتابخانە لێبخوڕێت، بەڵام خەڵک متمانەیان پێی هەبوو و هەست بە سەلامەتی منداڵەکانیان دەکەن وتی: هەرگیز نەمبیستووە کەس گلەیی لە ژنێک بکات کە ئۆتۆمبێلی ڤان لێبخوڕێت. من هەموو شتێکی نانەریتییم خۆشدەوێت، جگە لە سروشتی وزەبەخشم. هەمیشە جەخت لەوە دەکەمەوە کە ژنان توانای ئەنجامدانی ئەو کارانەیان هەیە کە بە شێوەیەکی نەریتی بە هی پیاوان دادەنرێت، پێشتر بیرم لەوە دەکردەوە کە چۆن گەنجان دەتوانن بچنە هەندێک شوێنی دیاریکراو لەکاتێکدا کچان قەدەغەکراون. دەستمکرد بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵەنگارییانەی کە ژنان بتوانن هەموو شتێک بکەن بەبێ ئەوەی هەڵە بکەن. ڕەنگە ئەو سنووردارکردنەی کە لەسەر ژنان لقەکانی ژنان دادەنرێت، لە ترسی هەڵەکردن بێت، ئەوەش پاڵنەرێک بوو بۆ ئەوەی ئەو تەحەدایە بگرمە ئەستۆ، بووم بە شۆفێری پاسی قوتابخانە، و دواتر بۆ ئەرکەکانی تر هەڵبژێردرام.

 

چیرۆکەکەی بەڵگەیەکی زیندووە لەسەر تواناکانی ژنان.

زەهرە مەروە لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: پێش ئەوەی وەک موختار متمانەی خەڵک بەدەستبهێنم، لەڕێگەی کارەکەمەوە وەک شۆفێری ئۆتۆمبێل متمانەی ئەوانم بەدەستهێنا، تا ئێستاش لە لێخوڕینی مەودای دوور، لە زراریە تا نەباتیە، لە هەلومەرجێکی سەختدا بەردەوامم.

 

ئەزموونی زەهرە مەروە زیاترە لە تەنها چیرۆکێکی سەرکەوتنی تاکەکەسی؛ بەڵگەیەکی زیندووە لەسەر توانای ژنان بۆ تێپەڕاندنی سنوورەکانی کۆمەڵگە بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانیان لە بوارە جیاوازەکاندا، لە لێخوڕینی پاسی قوتابخانەوە تا بەدەستهێنانی متمانەی کۆمەڵگە وەک موختارێک.