ژنانی ئاوارە لە غەززە بەرەنگاری شەڕ دەبنەوە و ژیان بونیاد دەنێنەوە

ژنانی ئاوارە لە غەززە لە دەوری چادرەکانیان گوڵ و سەوزە دەچێنن، لە بارودۆخی شەڕ بەرخۆدان دەکەن، بۆ ئەوەی ژیان بونیاد بنێن.

ڕەفیف ئیسلیم


غەززە-لە یەکێک لە کامپەکانی ڕۆژئاوای شاری غەززە، ژنان خەریکی جوانکردنی خێمەکانن بە دانانی سیاجێکی ئاسنین لە دەوریان، چاندنی جۆرەها ڕووەک لەناو گۆزەدا، دانانی بەرد لە دەوریان بۆ ئەوەی سیمایەکی جوانتریان پێببەخشێت. ئەمە هەمووی بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی بەشێک لەو جوانیانەی کە لەدەستیان داوە بۆ ماڵەکانیان دوای بۆردومانکردنیان لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە. 

 

ڕەهیفا شاهین، ئاوارە ئاماژەی بەوەکرد، کە بیرۆکەی ڕێکخستنی چادرەکە سەرەتا بەهۆی شوێنەکەیەوە بۆی هاتووە. بەهۆی ئەوەی دەکەوێتە پەراوێزی کامپەکە و ڕووبەڕووی شوێنێکی کراوەی گەورەیە، بیری لەوە کردەوە کە چۆن ئەو شوێنە بەکاربهێنێت،بۆ ئەوەی ببێتە شوێنێک بۆ دانیشتن و گفتوگۆکردن وەک جۆرێک لە پشتگیری دەروونی.

 

ڕەهیفا شاهین ڕەنگی سەوزی زۆر خۆشدەوێت. هەرچەندە چادرەکەی لەسەر مۆبیلیاتی بینایەکی شوقەیی هەڵکەوتووە، بەڵام هەوڵیدا ڕەنگ بۆ چیمەنتۆکە زیاد بکات. چەندین گۆزەی هێنا و بە نەمام و ڕووەکی جۆراوجۆری گوڵەی وەک ڕیحانە و نەعنا چاندنی.

 

ئەو کاردەکات بۆ دووبارەبەکارهێنانی ئامراز و کەرەستەی بەردەست بۆ پاراستنی ئەوەی لە میراسی ژینگەیی لە کەرتی غەززە ماوەتەوە. ئەو دەفری پلاستیکی و ئەو شتانەی تر کە توانیویەتی لە شوقە وێرانەکەی ڕزگاری بکات دەهێنێت و پاکیان دەکاتەوە، دواتر بەکاریان دەهێنێت یان لەناوەوە دەیانچێنێت. هەروەها نەمام لە شەقامەکان هەڵدەگرێت و لە دەوری چادرەکە دەیانچێنێتەوە، بەردەوام ئاویان پێدەدات تاوەکو بەهێز دەبن.

 

ئەم چالاکییانە تەنها لە دەرەوەی چادرەکەدا سنووردار نین. ناوەوەی چادرەکەی دابەشکردووە بۆ چێشتخانە، ژووری نووستن، ژوورێک بۆ منداڵە کچە بچووکەکەی، مێزی قوتابخانە تێکچووەکانی کردووە بە جێگا. چادرەکە بووەتە ماڵی خۆی، ئەمە ڕێگەی پێدەدات لە کەشوهەوای شەڕ و مردن ڕزگاری بێت، وزەی ئەرێنی بەخۆی بدات تا بەرگەی ئەو ترسناکییە بگرێت کە لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا شاهیدی دەبێت.

 

هەرکەسێک دەچێتە ناو چادرەکەیەوە، وەک شاڵێتێک پێناسەی دەکات، لە کەشوهەوای مەرگ و وێرانکاری هەڵدێت، کە جوانی،چیرۆک،پێکەنین لە ناوەڕاستی مردنەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەو ئاماژە بە سەختییەکان دەکات و دەڵێت: ئەستەمە لە وەرزی زستاندا کاشی بۆ چادرەکە دەستبکەوێت، داوا لە ژنانی فەلەستینی دەکات کە ژیانی چادرەکان کاریگەرییان لەسەر نەکات، بەردەوام بن لە شێوازی ژیانیان وەک ئەوەی لە ماڵە کۆنکرێتییەکانیاندا خوویان پێگرتووە.

نەعیمە سحویل ئاماژە بەوە دەکات، وەک هەموو ژنانی فەلەستینی، حەزی لە کشتوکاڵە، چونکە وابەستەی خاکەکەیە، بێزارە لە بینینی زەوییە بێ بەرهەمەکان. دوای ئاوارەبوونی، خاکی گونجاو بۆ چاندن لەو ناوچەیەی کە چووبوو بەردەست بوو، بۆیە دەستپێشخەری کرد بۆ هێنانی چەندین نەمام کە لە ڕۆژانی داهاتوودا توانای خۆبژێوی بەدەستبهێنن، وەک تەماتە، بیبەر، نەعنا، و ڕیحانە، ئەمە لەبەر ڕۆشنایی گرانی نرخی سەوزەواتەکان.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی پچڕانی ئاوی شارەکەدا ڕووبەڕووی پرس بووەتەوە لە ئاودێریکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، بەڵام بە پاککردنەوەی گۆزەکان بەبێ کلۆر و دواتر ڕشاندنی بەروبوومەکان قەیرانەکەی تێپەڕاندووە. جەختیشی کردەوە کە ئەم شێوازە ڕووەکەکان ناسوتێنێت، بەڵکو ئاوەکە بە شێوەیەکی سوودبەخش دووبارەبەکاردەهێنرێتەوە، لەبری ئەوەی بە بێهودە، بەبێ هیچ سوودێک ئاوەکە بڕێژێتە سەر زەوی.

 

نەعیمە سحویل ئاماژەی بەوەدا کە کڕینی تۆوی نەمام یان هەندێک پێوی کشتوکاڵی بە نرخێکی زۆر بارگرانییەکی ئابووری پێکدەهێنێت، بەڵام ئەوە ئاسانترە کاتێک ڕووەکەکان گەشە دەکەن، دێنە دەرەوە بۆ تیشکی خۆر. ڕوونیشیکردەوە، ژنانی فەلەستینی جوانی،پاک، ئارامییان خۆشدەوێت، هەوڵدەدەن ئەمە ڕەنگدانەوەی هەبێت، تەنانەت لە خێمەیەک یان کامپێکدا، بەو هەموو سەرچاوەی کە لەبەردەستدایە، چ بچووک بێت یان گەورە.