نەبوونی لێپرسینەوە ڕێگریە لە کاری ڕۆژنامەوانی و بەردەوامی بە ئامانجگرتنی ژنانی ڕۆژنامەنووسە
نەبوونی ڕێگرییەکی یاسایی بۆ پاراستنی مافی ژنانی ڕۆژنامەنووس، بەشدارە لە بەرکەوتنی بەردەوامیان بە ئامانجگرتن و پێشێلکارییەکانی داگیرکەر و دەسەڵات.

نور ئەحمەد
رەققە- عەزرا سەعدو، ڕۆژنامەنووس لە نووسینگەی هارمۆنی ژنان لە خۆبەڕێوەبردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دووپاتی کردەوە کە ئامانجی بەئامانجگرتنی ژنانی چالاکوان و ڕۆژنامەنووس شاردنەوەی ڕاستییەکان، پەردەپۆشکردنی تاوان، پێشێلکاری، سیاسەتە سیستماتیکییەکانە کە دەوڵەتە باڵادەستەکان پەیڕەوی لێدەکەن.
سەدەی ٢١ سەدەی ئازادی ژنان و دەستپێکردنی شۆڕشەکەیانە. وایکردووە دەوڵەتە باڵادەستەکان سیاسەتی سیستماتیک لە دژی چالاکوان و ژنانی ڕۆژنامەنووس پەیڕەو بکەن، لە ڕێگەی قەڵەم و کامێراکانیانەوە هەوڵی گەیاندنی ڕاستی، ڕاستی خەبات، هێز، شۆڕشی ژنان دەدەن، ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی بۆ هەموو جیهان دەکەن.
ڕوونترین بەڵگەش ئەو دەستبەسەرکردنە ئارەزوومەندانە، ئەشکەنجەی دڕندانە، حوکمی لەسێدارەدانی ئەم دواییەی ژنە ڕۆژنامەنووسەکان پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی لەسەر دەستی دەسەڵاتدارانی ئێرانە. سەدان کەسی دیکە وەک ئەوان لە زینداندا دەمێننەوە.
ئەمە جیاوازی نییە لەگەڵ ئەو پێشێلکارییانەی کە ژنانی ڕۆژنامەنووس لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن تورکیای داگیرکەرەوە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، وەک تۆڵەی ئەو تاوان و پێشێلکاریانەی کە لەلایەن داگیرکەری و چەتەکانیەوە بەرامبەر بە دانیشتوانی ناوچەکە بەڵگەیان کردووە، کردوویانەتە ئامانج.
بەدواداچوون بۆ هەر ژنێک کە گوزارشت لە ڕاستی خۆی دەکات و داوای ئازادی دەکات
عەزرا سەعدو، ڕۆژنامەنووس لە کۆمیتەی هارمۆنی ژنان لە خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتیبە بیروبۆچوونی ئەوەیە کە سەدەی ٢١ سەدەی ئازادی ژنانە. بەڵگەی ئەو ڕاپەڕین و شۆڕشانەیە کە ژنان بۆ گەیشتن بە ئازادی خۆیان وروژاندیان. ئەم شۆڕشە تەنیا لە ژنانی ناوچەکانی ئێمەدا سنووردار نەبوو، ژنان لە سەرانسەری جیهاندا ئازایەتییەکی گەورەیان لە داوای مافەکانیان نیشانداوە، ئەمە مەترسییەکی ڕاستەقینەی لەسەر سیاسەتی دەوڵەتە دیکتاتۆرییەکان دروستکردووە.
ئەو ڕوونیکردەوە، "هەموو هەنگاو و دەستکەوتێک کە ژنان بەدەستی دەهێنن، بەربەستەکانیان بەرەوڕوو دەبێتەوە، یان وەک وتراوە شەقێک لە ڕووخساری بدە بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکەی. لە سەرانسەری جیهاندا چەندین چالاکوانی ژن،چالاکوانی مافی مرۆڤ، سیاسەتمەدار هەن کە ڕاستی خەباتی ژنان دەگەیەنن، تووشی پێشێلکاری دەکرێن لەسەر دەستی ڕژێمە پاوانخوازە باڵادەستەکان، کە مرۆڤایەتی شۆک دەکەن".
عەزرا سەعدو ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی بەکارهێنانی تاکتیکی سەرکوتگەرانە و تۆقێنەرانە "لە ژێر پێکردنی ئیرادە،هزری ژنان، ڕێگریکردنە لە دەربڕینی داواکاری، خواستەکانیان، بەربەست خستنەسەر خەبات و ئامانجەکانیان. ئەم سەرکوتکردنە لە ئێراندا بە تایبەتی لە دوای شۆڕشی ژن ژیان ئازادییەوە دیارە. هەر ژنێک ڕاستی خۆی دەرببڕێت، داوای ئازادی بکات، گۆشەگیری دەکرێت و دەستگیر دەکرێت، هاوکات لەگەڵ یەکێک لە ئەندامی خێزانەکەی لەنێو ئەم چالاکوانانەدا پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی هەن کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەیاننامە، هەڵمەتی داواکاری، ناڕەزایەتیی زۆر لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، چالاکوانانی سیاسی لە ڕەگەزی مێ و نێر، تاوانبار کردنی پێشێلکارییەکان و داوای کۆتاییهێنان بەو بڕیارە ئارەزوومەندانە دەکەن، بەڵام بێدەنگی نێودەوڵەتی زاڵە".
ڕۆڵێکی بەرچاو لە گەیاندنی ڕاستی بەرخۆدان
سەبارەت بە شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی:" ژنان لە ناوچەکانی ئێمەدا بە درێژایی ساڵانی شۆڕش ڕۆڵی پێشەنگانە، سەرکردایەتیان گێڕاوە، شۆڕشەکەیان بووەتە نموونەیەک کە دەبێت لە سەرانسەری جیهاندا وەریبگیرێت، دەنگ و داواکارییەکانی ژنان، ئەمەش وایکرد ڕاستەوخۆ لەلایەن تورکیای داگیرکەرەوە بکرێتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕۆڵێکی گرنگیان بینی لە گەیاندنی ئەو خۆڕاگرییەی کە هاوڵاتیانی ناوچەکانمان لە بەنداوی تیشرین نیشانیاندا بۆ پاراستنی ناوچەکە لە ڕووخان. ئەم ژنە ڕۆژنامەنووسانە ڕووی ڕاستەقینەی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیان ئاشکرا کرد. پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی ناوچەکە، ڕۆژنامەنووسان کرانە ئامانج، لەنێویاندا جیهان بلگین، کە کاریان کرد لە بەنداوی تشرین، لە هەموو ساتێکدا ڕاستییەکانان دەگەیاند”.
ڕێپێوانەکان ژنە ڕۆژنامەنووسانی ئەودیوی سنوورەکان دەکاتە ئامانج
ژمارەیەکی زۆر لە ژنە ڕۆژنامەنووسانیش کراونەتە ئامانجی ڕێپێوانەکانی تورکیای داگیرکەر. وتیشی: ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین، کە کاریان بۆ گەیاندنی ڕاستی،دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان،خەباتیان لە هەموو ئاستەکاندا کرد، تاوانەکانی تورکیای داگیرکەریان ئاشکرا کرد، کرانە ئامانج.
دادگاییکردن پێویستە
جەختیشی کردەوە کە بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان، دامەزراوەکانیان، ڕێگریکردنیان لە ئەنجامدانی کارەکانیان لە گەیاندنی ڕاستییەکان، هەوڵەکانیان بۆ ئاشکراکردنی تاوان و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. دەڵێت "سەرەڕای بوونی یاسای تایبەت بۆ پاراستنی ئەو کەسانەی لە بواری ڕۆژنامەگەریدا کاردەکەن، جێبەجێ ناکرێن، تاوانبارانی ئەو پێشێلکاریانەش سزا نادرێن، دادگایی ناکرێن".
جەختیشی لەوە کردەوە "نەبوونی ڕێگرییەکی یاسایی، یاسای ڕاستەقینەی پاراستنی ئازادی ڕۆژنامەگەری، ڕادەربڕین، هانی ڕژێمە پاوانخوازەکان دەدات بۆ بەردەوامبوون لە بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنوسان. سەرەڕای ئەوەش،" ژنە ڕۆژنامەنوسەکان دەستبەردارییان نەبوون، بەردەوام بوون لە خەباتی خۆیان، تەنانەت لە زیندانیشدا، بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و ئازادی بۆ هەموو ژنان لە سەرانسەری جیهان. ئەوان بوونەتە نمونەی ئازایەتی و هێز، سەرچاوەی هیوا بۆ هەموو ژنان". ئەم خەباتە بێهودە نابێت، دادپەروەری، ئیرادەی ئازادی ژنان زاڵ دەبێت، ئەو ئازادی، دیموکراتیەی کە هەموو ژنێک خەونی پێوە دەبینێت، سەردەکەوێت.
ڕۆژنامەگەری پیشەیەکی بەرزە
عەزرا سەعدو پەیامێکی سوپاسگوزاری ئاراستەی ژنە ڕۆژنامەنووسان کرد، لە پێناو ئازادی ژنان خەباتیانکردووە، ڕایگەیاند، "ئێمە هەموو ژنە چالاکوانان، ڕۆژنامەنووسان، چالاکوانی مافی مرۆڤ بەرز دەنرخێنین، کە لە زیندانەکانی ئێران، تورکیا، شوێنەکانی دیکە بەرەنگاری و خەبات دەکەن، هەروەها هەر ژنێک کە خەبات بۆ ئازادیی خۆی دەکات".
ئەو داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە پاراستنی مافی ڕۆژنامەنووسان کرد، ئەرکی خۆیان بەرامبەر بەو کەسانەی لەم پیشەیەدا کاردەکەن بەجێبهێنن. دەڵێت "رۆژنامەگەری پیشەیەکی بەرزە و ئەرکی گەیاندنی ڕاستییە، پێویستە ئەوانەی پەیوەندیدارن پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان بکەن، لێپرسینەوە لەو کەسانە بکەن کە تاوانیان بەرامبەر ئەنجام دەدەن".