گفتوگۆی ڕق و کینە لە دژی ژنانی سووریا لە سیاسەتدا بەردەوامە

دیمە موسا، پارێزەر و سیاسەتمەداری سووریی هۆشداریدا لە بەرامبەر ئەو کردارانەی کە بە "ئامرازەکانی ئێستای هاندان و کۆکردنەوە" پێناسەکرد، پێیوایە مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ژیانی ئەو ژنانە دروست بکەن کە لە کاروباری گشتیدا کاردەکەن.

لەمیس ناسر
دیمەشق-لەناو ئەو قۆناغە گرینگانەی کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت، لەگەڵ دەستپێکردنی گفتوگۆکردن لەسەر ئاوەدانکردنەوەی دەوڵەت و دامەزراوەکانی، ژنانی سووریا کە لە کاروباری گشتی و سیاسیدا کاردەکەن، ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی مەترسیدار دەبنەوە لە گفتوگۆی ڕقاویدا کە ئاراستەیان دەکرێت، ئەمە ساڵانێک لە هەڵاواردن و پەراوێزخستن درێژدەکاتەوە.

دیمە موسا، پارێزەر و سیاسەتمەداری ئەندامی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، شایەتحاڵییەکی ڕاشکاوانەی دا، کە تێیدا ڕادەی ئەو فشار و پێشێلکاریانەی ئاشکرا کرد کە ژنان لەم پرۆسەیەدا ڕووبەڕووی دەبنەوە، وتی، "ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات شتێکی نوێ نییە".

دیمە موسا زیاتر لە ١٤ ساڵە لە کاروباری گشتیدا کاردەکات، لەسەر بنەمای ئەو ئەزموونە پشتڕاستی دەکاتەوە کە هێرشەکان بۆ سەر چالاکوانانی ژن نەوەستاوە؛ بەڵکو ئامرازەکانی بەکارهێنراو گۆڕاون و گۆڕەپانەکان فراوانتر بوون. وتیشی "ئێمەی ژنانی بەشداربوو لە کاری سیاسی، بەتایبەت ئەوانەی خۆیان وەک ژن دەناسێنن، هەمیشە کەوتووینە بەر هێرش. بەڵام هێرشەکە دژی بیرۆکە و هەڵوێست نەبووە، بەڵکو هەمیشە لەسەر بنەمای چەمکە کۆمەڵایەتییەکان بووە کە پەیوەندییان بە شەرەف و دەرکەوتنەوە هەیە، لە هەوڵێکدا بۆ پاڵنانی ئێمە لەم شوێنە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ ئەم گفتوگۆیە مەترسیدارتر بووە، چونکە لە کاتێکدا دێت کە بڕیارە ساتێکی بناغەیی بێت بۆ سووریای نوێ، ساتێک کە پێویستە هەمووان لە باوەش بگرێت، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە پاڵپشتی شۆڕش و دۆسی سووریایان کردووە.

 

دیمە موسا ئاماژەی بە نموونەیەکی ژیانی ڕاستەقینەی ئەم دواییە کرد، کە تێیدا ژنێکی هاوڵاتی سوەیدا دوای ڕووبەڕووبوونەوەی پارێزگاری شارەکە تووشی هێرشێکی توند بوو.

 

ئەگەر پیاوێک بووایە ڕووبەڕووی پارێزگار بووبێتەوە، ئایا ئەویش تووشی هەمان هێرش دەکرایە؟
 لە وەڵامدا وتی: بێگومان نا، لەوانەیە وەک پاڵەوانێک سەیرکرابێت، بەڵام لەبەر ئەوەی ژنە، ڕەخنەی لێگیرا بەهۆی وشەکانی پەیوەست بە ڕەگەزەکەیەوە نەک ناوەڕۆکی قسەکانی.

 

پێویستە چی بکرێت؟

دیمە موسا، پارێزەر و سیاسەتمەدار ئاماژەی بەوەدا، لە ڕاگەیاندنی دەستووری ئەم دواییەدا بڕگەگەلێکی پەیوەست بە ژنان و ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەدا لەخۆگرتبوو، بەڵام زمانێکی نەبوو بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژییە دەروونییە بەربڵاوەکان و هەڕەشەی ئەلیکترۆنی. هۆشداریشیدا لەوەی "ئامرازەکانی ئێستای هاندان و کۆکردنەوە دەتوانن مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ژیانی ئەو ژنانە دروستبکەن کە لە کاروباری گشتیدا کاردەکەن، مەگەر بە هێزی یاسا و کۆمەڵگە مامەڵەیان لەگەڵ نەکرێت.