ڕۆژنامەنووسێکی سودانی لە بەرەکانی پێشەوەی ململانێکان وەستاوە

ڕۆژنامەنووس نیدال عوسمان جەختی لەوەکردەوە کە ژنانی سودان هێمای بەرخۆدانن، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە گەیشتن بە ئاشتی، ڕۆڵی بەرچاوی ژنان لە بواری ڕاگەیاندن هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و تیشک خستنە سەر ئەو کێشانەیە کە ڕووبەڕووی وڵاتەکەیان دەبێتەوە.

ئایە ئیبراهیم

 

سودان-لە هەنگاوێکدا کە زۆر کەس بە سەرگەردان پێناسەی دەکەن، نیدال عوسمان، ڕاوێژکاری میدیایی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی سودان، کە یەکێکە لەو بزووتنەوە چەکدارانەی کە شانبەشانی سوپای سودان لە خەباتی دژی هێزەکانی پشتیوانی خێرادا بەشدارن، هێڵی پێشەوەی لە ویلایەتەکانی باکوور و نیلی سپی گرتووە، ئەم گەشتە بە سەرگەردانی پێناسەی کراوە، بەڵام پڕ لە جۆش و ئیرادە.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نیدال عوسمان، لەگەڵ سوپای سودان و هێزە پاڵپشتەکانی، هێڵی پێشەوەی سەنگەری بیابانی سنووری نێوان سودان و میسر و لیبیایان گرتە دەست، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ باسکردنی چوونە ناو سەنگەری هێزی پشتیوانی خێرا بە پاڵپشتی هێزەکانی لیبیای حەفتەر.

 

نیدال عوسمان کە لە ناوچەی سەنگەری بیابانەکاندا بە پۆشینی جلوبەرگی سوپای سودان قسەی لەسەر ئەزمونەکەی کرد، وتی: ئەزمونەکە قورس بووە، چونکە زیاتر لە سێ کاتژمێر لەگەڵ سوپادا بە ئۆتۆمبێل بەسەر بیابانەکەدا ڕۆیشتووە تاوەکو گەیشتووەتە هێڵەکانی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەکان، ئەو گەشتە تێکەڵەیەک بوو لە سەرگەرمی و جۆش و ئیرادە و پێداگری بۆ بەشداریکردن لە ململانێکان شانبەشانی سوپا، کۆمەڵێک ئەزمونی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە زۆرێک لە سەنگەرەکانی شەڕکردن لەسەر هێڵی پێشەوەی ویلایەتەکانی باکوور و نیل و سپیین.

 

نیدال عوسمان لەناو ژمارەیەک ژندایە کە جێپەنجەیەکی ڕوونیان لەسەر شەڕی بەردەوامی وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو زیانە بەرچاوانەی کە لە ئەنجامی ململانێی نێوان هێزەکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سودان لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٣ەوە بەسەر ژنانی سودان کەوتووە ویلایەتی ناوەندی جەزیرە، پێش ئەوەی سوپا کۆنترۆڵیان بکاتەوە.

 

سەبارەت بە هەمەچەشنی ئەزمونەکانی، ئاماژەی بەوەدا کە جیاوازی لە ئەزمونێکەوە بۆ ئەزمونێکی دیکە هەیە، هەندێک ناوچە لە پارێزراوی ڕێژەیی بەهرەمەندن، بەڵام دەنگۆ لەوێدا بەربڵاوە. ئەو هەوڵدەدات بگاتە ئەم ناوچانە بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم تۆمەتانە و تیشک خستنە سەر ڕاستی سەقامگیری ئاسایشی لەوێ، بەڵام لەو ناوچانەی کە شایەتحاڵی پێکدادانەکانن، سەرەڕای ترسی لە کاتی بەشداریکردنیان، بەڵام بە چەقبەستوویی دەمێنێتەوە، و حەز دەکات لە نزیکەوە ڕووداوەکان بەڵگەدار بکات.

 

ناوچەی سێگۆشەی نێودەوڵەتی کە سوودان و میسر و لیبیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە شوێنێکی ستراتیژی سەرەکییە بەو پێیەی خاڵێکی سەرەکی یەکتربڕین و کۆبوونەوەی سنوورەکانی نێوان هەر سێ وڵاتەکەیە، ئەم ناوچەیە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای سودان و باشووری ڕۆژئاوای میسر و ڕۆژهەڵاتی لیبیا، جگە لە گرنگیی ستراتیژی و سیاسی و  ئاسایش، گرنگی جوگرافیای هەیە، بەو پێیەی دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی بیابانی گەورە و باشووری وەحشی سیوا و ڕۆژئاوای ناوچەی ئووینات.

 

نیدال عوسمان ئاماژەی بەوەدا کە زۆرێک لە ژنان لە ڕیزەکاندا پێشڕەوییان کردووە و لە بوارە جیاجیاکاندا شەڕیان کردووە، بەڵام ئەو تاکە ژن بووە کە لەگەڵ سوپا لە بەرەکانی شەڕی پێشکەوتوو لە دەوڵەتی باکوور بەشداریی کردووە. ژنانی سودان بەشدارییان لە کامپەکانی کۆکردنەوەدا کردووە، ژمارەیەکی زۆریان دەرچوون، بە بەکارهێنانی چەکی سووک و قورس وتی: ئێمە توانای پاراستنی خۆمان و دەوروبەرمان هەیە.

 

بانگەوازی ڕاگەیاندن

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئاستەنگە بەرچاوانەی کە ڕووبەڕووی ژمارەیەکی زۆر لە پیشەییەکانی ڕاگەیاندن دەبێتەوە، کە سەرچاوەی داهاتیان لەدەستداوە و لەناو بارودۆخی ئێستادا لە خەباتدان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری. بەڵام هەندێک لە ویلایەتەکان گرنگییەکی بەرچاویان بەو ڕۆژنامەنووسانە نیشانداوە کە بەرەو ئەوان هەڵهاتوون، بەتایبەتی ویلایەتی ڕووباری نیل و بەندەری سودان لە ویلایەتی دەریای سوور.

 

لە پەیامێکی پڕ لە پێزانین، نیدال عوسمان قسەی بۆ ئەو پیشەگەرانەی ڕاگەیاندن کرد کە جێپەنجەی خۆیان لە شەڕی کەرامەتدا تۆمار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە سودان هێشتا زۆر پێویستی بە بەشداری و هەوڵەکانیان  و پێویستی هەوڵی هاوبەش و وزەی یەکگرتوو بۆ ئاوەدانکردنەوەی سودان هەیە.

 

ژنان دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتەسەرو دەفرۆشرێن

نیدال نیگەرانی قوڵی دەربڕی سەبارەت بەو پێشێلکارییە قورسانەی کە ژنانی سودان لە کاتی جەنگدا تووشی بوون، ئاماژەی بە بەرزی ڕێژەی دەستدرێژی سێکسی کرد، لە کاتێکدا ئاماری ورد سەبارەت بە توندوتیژی جەستەیی کەمی هەیە سەرەڕای بەردەستبوونی گرتە ڤیدیۆییە بەڵگەنامەییەکانی میدیایی کە تیشک دەخاتە سەر ئەم پێشێلکارییانە، هەروەها سەرنجی ڕاکێشا بۆ ڕاپۆرتە نائارامکەرەکان سەبارەت بە فرۆشتنی ژنان لە هەندێک وڵاتی ئەفریقا، کە داوای بەپەلەی کردەوەی نێودەوڵەتی و مرۆیی دەکات بۆ پاراستنی ژنان و پشتیوانیکردنیان لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە لە ژێر ئەو بارودۆخە سەختانەدا، هیوادارە دوای شەڕ و هاتنی ئاشتی ژنان مافی پاراستنی خۆیان بدۆزنەوە.