ئەلماز ڕۆمی: ئێمە وەک ژن دەفەت و بوونی خۆمان لە هەموو شوێنێک دەپارێزین
ئەلماز ڕۆمی، سەرۆکی شارەوانی کۆبانێ دەڵێت: وەک ژنان بە ڕۆڵ و دەسەڵاتی خۆیان جێپەنجەی خۆیان لەسەر سەرکەوتنی کارەکانی شارەوانی بەجێدەهێڵن و ڕایگەیاند، ئێمە دەبینە نموونەی هێز و ئیلهامبەخش بۆ ژنانی ڕۆژئاوا و سووریا.
بەرچەم جودی
کۆبانێ- ئەلماز ڕۆمی، سەرۆکی شارەوانی کۆبانێ و جێگرەکانی و ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن لە ٩ی نیسان بە فەرمی دەستبەکاربوون و دەستیان بە کار و چالاکییەکانیان کرد.
کاری تێکەڵکردنی دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە حکومەتی کاتی بەردەوامە، لە شاری کۆبانێ کە سەرەتا شارەوانی تیایدا یەکگرتبوو، ژنان ئەم ساتەوەختە بە دەستکەوتێک لە سەر بنەمای خەباتی ژنان دەزانن.
ئاژانسەکەمان لەگەڵ ئەلماز ڕۆمی، سەرۆکی شارەوانی کۆبانێ کۆبووەوە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەم هەنگاوە گرنگە و ناوەڕۆکەکەی بکات.
”ڕێککەوتنەکان و هەوڵەکانی یەکگرتن خەریکە شێوە دەگرن”
ئەلماز ڕۆمی هەڵسەنگاندنەکەی بە وەبیرهێنانەوەی ڕێککەوتنەکە دەستپێکرد، وتی: ئێستا ڕێککەوتنەکە خەریکە شێوە دەگرێت، هەروەها لە ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەمدا یەکێک لە کارنامە سەرەکییەکان پرسی یەکگرتنی دیموکراتیک بوو کە ماوەیەکە لە ژێر کاردایە، ئەم ڕێککەوتنە وردە وردە لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان شێوەی خۆی دەگرێت، بەتایبەت لە شاری کۆبانێ هەنگاوی یەکەم یەکخستنی کارگێڕی و دانانی سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی جێبەجێکردنی شارەوانی بوو، ئێستا، ئەو ٧ کەسەی کە بە فەرمی لەلایەن پارێزگای حەلەبەوە دەستنیشانکران، لەسەر کارەکەمانین و ئامادەین ئەرکی خۆمان بەجێ دەهێنین.
”هێرش و شەڕەکان لە ناوچەکەدا ڕێگری لە هەموو کارێک کردووە”
ئەلماز ڕۆمی لە هەڵسەنگاندنەکەیدا سەرنجی بۆ دۆخی گشتی کۆبانێ ڕاکێشا، هەروەها وەبیری هێنایەوە کە ساڵانێکی زۆرە کۆبانێ لەژێر هێرشی قورسدایە و هەمیشە لە ناوەڕاستی هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەدایە، هەروەها بەڕێوبەرایەتی شارەوانیش هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی پێشکەوتنی بەرچاو ئەنجام بدات، بەڵام بەداخەوە کۆبانێ هەمیشە گەمارۆ دراوە، هەرچەندە جار و بار ژێرخانەکەی بەهۆی هێرشەکانەوە وێران بوو و دەرفەتی دەستپێکردنی کاری بونیادنان نەبوو، ئێستا گروپی نوێی شارەوانی هەمان بەرپرسیارێتی دەگرنە ئەستۆ بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ کۆبانێ و خەڵکەکەی و بەکۆمەڵ ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی شارەکەمان، هەروەها گەلەکەمان ساڵانێکی زۆرە ئازار و زیانی پێدەگات، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە پێکەوە هەنگاوی گەورە بنێین.
”سیستەمی شارەوانی خۆی دەپارێزێت”
ئەلماز ڕۆمی وتی: شارەوانی لە هەندێک بابەتدا تەنها پشت بە پارێزگای حەلەب، سیستمی ئێستامان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، وەک شارەوانی سیستەمەکەی خۆی دەپارێزێت، تەنها لەمەودوا بودجەی شارەوانی وابەستەی پارێزگای حەلەب دەبێت، لە لایەکی ترەوە دامەزراندنی ئەو پڕۆژانەی کە کۆبانێ بەپەلە پێویستی پێیەتی، تەواوکردنی پڕۆژەی تەواونەکراو، لە ئێستادا لە کارنامەدایە، ئێستا پڕۆژەی زۆرمان لە پێشە، سەرەتا پێداویستییە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان لە پێشینەی کارەکانمان دابنێین و دواتر ئەو پڕۆژانەی کە هەن جێبەجێ دەکەین.
”ئێمە پشتگیری هەموو ژنان دەکەین”
ئەلماز ڕۆمی کە بە تایبەتی سەرنجی خستە سەر پرسی بەهێزکردنی ژنان، ئاماژەی بەوەدا، کە ئەمە یەکەمجارە ژنێک لەلایەن حکومەتی کاتیەوە وەک هاوسەرۆکی شارەوانی دەستنیشان دەکرێت، هەروەها ئەمە بۆ زۆر کەس جێی سەرنج بوو، بەو پێیەی بەلای هەمووانەوە وا دیار بوو کە بەپێی بارودۆخی ئێستا ژنان لە سیستەمی سووریادا ئامادە نابن، بۆ ئێمەش دۆخێکی سەرنجڕاکێش بوو، بەڵام ئێستا ئێمە سێ ژن لە لیژنەکەداین، بەو پێیەی سەرۆک و دوو ژن ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنن، وەک ژن کارەکانمان لەسەر بنەمای ئیرادەی ژنان و دۆخ و پڕۆژەکانی ژنان دادەنێین بۆ ئەوەی بتوانین بەو ئەرکە پاڵپشتی هەموو ژنێک بکەین.
”ئێمە لە هەموو شوێنێک دەرفەت و سەقامگیری خۆمان دەپارێزین”
ئەلماز ڕۆمی جەختی لە گرنگی بوونی ژنان لە سیستەمی بەڕێوبەرایدا کردەوە، لە هەمان کاتدا وەک ژنان وەڵامی بۆچوون و هەڵوێستەکان دەدەنەوە بەرامبەریان بەمەبەستی ئەوەی بتوانن ئەو بارگرانییە هەڵبگرن هەروەها وەک تاک ساڵانێکی زۆرە کار دەکەین و بەپێی ئەزموونەکانمان دەبینین کە ئەو دامەزراوانەی ڕۆڵ و ناسنامەی ژنان تێیدا بنچینەیی بن، بە دڵنیاییەوە سەرکەوتوو دەبن، ئێمە جارێکی دیکە بە هەمان تێگەیشتن و ئیرادە ئامادەیی خۆمان لەم کارەدا دەردەبڕین و ئیلهامبەخش و هێزێک بین بۆ ژنانی دیکە.
”ئێمە بە ئیرادە و بەردەوامین”
ئەڵماز ڕۆمی ئاماژەی بەوەدا، کە ئەوان پێداگرن لە سەرکەوتنی کارەکانیان و کۆتایی بە هەڵسەنگاندنەکەیان هێنا، ئێستا چاوی هەمووان لەسەر کارەکانی شارەوانی و بەڕێوبەرایەتیە نوێیەکەیە، بیکەین یان نەیکەین، شارەوانی دامەزراوەیەکی گرنگە کە پەیوەستە بە کۆمەڵگە و کارەکانی زۆر واتادار و بەنرخە، وەک گروپی شارەوانی و بەتایبەتیش وەکو ژنان لە بڕیارەکەمان چەسپاوین، بە ئیرادە و هەوڵەکانمان ئەم شارە و گەلەکەمان دەپارێزین و متمانە و سەرکەوتنیان بەدەست دەهێنین.