لە یازدەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکەدا، کەسوکاری قوربانییەکان وەک ئاڵایەکی نەلەرزاو یادەوەرییەکانیان هەڵدەگرن

لە سەردەمی داعشدا، پارێزگای دێرەزوور لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا شایەتحاڵی یەکێک لە ترسناکترین دڕندەییەکانی سووریا بوو کە سووریا لە کاتی شەڕدا ناسیویەتی.

زەینەب خەلیف
دێرزوور-
تیرۆریستانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ لە پارێزگای دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆمەڵکوژییەکیان لە دژی خێڵی شەعیتات ئەنجامدا، ئەمڕۆ ژنێک کە ئەندامانی خێزانەکەی لەدەستداوە، شایەتحاڵی کارەساتێکی لەبیرنەکراوە.

 

ئەم ژنە کە قورسایی لەدەستدان لە دڵیدا هەڵدەگرێت، هێمای قوربانیدان و خۆڕاگرییە، سەرەڕای هەموو ئەو کارەساتانەی کە شاهیدی بووە، دایکێکە کوڕەکەی لەدەستداوە، ژنێکە هاوژینەکەی لەدەستداوە، خوشکێکە کە براکەی لەدەستداوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێز و زیندوو و هیوا لە دڵی ئەوانەی دەمێننەوە دەچێنێت.

 

لە هەموو گۆشەیەکی گوندی ڕۆژهەڵاتی دێرەزووردا چیرۆکی ئەو ژنانە دەگێڕدرێتەوە کە یەکەمین قوربانی تیرۆر بوون، بەڵام هێمای خۆڕاگری و سەرپێچیکردنن، دەبێت چیرۆکەکانیان بگێڕدرێتەوە، بۆ ئەوەی ببێتە بیرهێنانەوەیەک بۆ هەموو ئەوانەی کە هەوڵدەدەن ئەو شتە بونیاد بنێنەوە کە شەڕ وێرانیان کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ١١ ساڵ بەسەر ئەو کارەساتەدا تێپەڕیوە، برینەکانی ئەو کۆمەڵکوژییە بە کراوەیی ماونەتەوە، دەنگی دایکان هێشتا داوای کوڕەکانیان دەکەن کە هەرگیز نەگەڕاونەتەوە و ڕۆحی منداڵان هێشتا لە یادەوەرییەکانی زیندووەکاندا دەفڕن و شایەتحاڵی سەردەمێکی تاریکی ترسناکی و دڕندەیی دەدەن.

 

"لە فێڵی ئایینیەوە بۆ کوشتنی بەکۆمەڵ"

غادە عادل، ژنێکی هاوڵاتی شەعیتات ، سەبارەت بەو ڕۆژانەی کە لە ٨ تا ١٥ی ئاب درێژبووەوە، وتی: چەتەکانی داعش لە سەرەتادا بە ئاڵای ئاییندا چوونەتە ناوچەکەمانەوە، هاوڵاتیانیان فریودا و پێیانوابوو کە هەڵگری پڕۆژەیەکی ئیسلامین کە بەها و بنەماکان دەگەڕێنێتەوە، سەرەتا لەنێو هەندێک لە دانیشتووانەکەدا قبوڵکردنیان دۆزیەوە، کە پێیانوابوو ئەوان شایەتحاڵی گۆڕانکارییەکی ئایینی ئەرێنین، بەڵام ڕاستی بە خێرایی وەرچەرخانێکی تاریکتری بەخۆیەوە بینی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک داعش کۆنترۆڵی کرد، قۆناغێکی نوێ دەستیپێکرد، پڕ بوو لە خوێن و تیرۆر، چەتەکانی تیرۆری ڕێکخراویان ئەنجامدا و بە ناوی یاسادانانەوە سزاکانیان سەپاند. داعش بە درۆ دەقەکانی قورئانی بەکارهێنا بۆ پاساوهێنانەوە بۆ سەربڕین و لەسێدارەدانی منداڵان و جێبەجێکردنی سزای لادانە بەکۆمەڵەکان.

 

ئەو ڕوونیشیکردەوە، شەعیتات یەکێک بووە لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان، نزیکەی ڕۆژانە شاهیدی تاوانەکان بووە، لە ترسناکترین ڕووداوەکانیش سەربڕینی چوار منداڵ بووە لەبەردەم باوکیان، کە چەند ڕۆژێک دانیشتووە، بەهۆی ئەو شۆکەوە نەیتوانیوە بیاننێژێت، چەتەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو منداڵانە لادەرن، لەکاتێکدا ئیسلام بێتاوان بووە لەو تاوانە.

 

"کاریگەرییە دەروونییەکان و کارەساتەکانی مرۆڤ"

کۆمەڵکوژییەکە تەنیا فیشەک و چەقۆ نەبوو، هەروەها بە قووڵی لە ڕۆحدا چەسپاوە، دایکان لە ڕووی دەروونییەوە داڕماون، خێزانەکان داڕماون و چەند ژنێک لە ئەنجامی ئەو شۆکەدا تووشی جەڵتەی مێشک بوون، منداڵانی تەمەن ١٤ ساڵان بە لادان تۆمەتبار دەکران و لە تەرمی بێ ژیان و بێ سەردا کورت دەکرانەوە، دیمەنێک کە کات هەرگیز لە یادەوەری بەکۆمەڵدا نایسڕێتەوە.

 

غادە عادل وتی: ئەوە هەمووی نەبوو، کۆمەڵکوژییەکان دزی و تاڵانکردن و وێرانکارییان لەگەڵدا بوو، کە لەلایەن چەتەکانەوە بەناوی ئایینەوە ئەنجامدرابوون، کە ڕێگەیان بە هەموو شتێکدا زاڵ بێت لە پێناو کۆنتڕۆڵکردنی ڕەهای خۆیاندا.

 

"یاد... کردەیەکی بەرخۆدان و گەڕاندنەوەی کەرامەت"

ساڵانە کەسوکاری قوربانییەکان لە ٨ی ئاب کۆدەبنەوە، نەک تەنها بۆ ماتەمینی، بەڵکو بۆ دووپاتکردنەوەی ئەوەی کە قوربانییەکان لەبیر نەکراون و خوێنیان لەخۆڕا نەڕژاوە، ئەم ڕۆژە بۆ زیندوو ڕاگرتنی ئەو کۆمەڵکوژییە لە یادی نەوەکاندا لە ڕێگەی ڕووداو و وتار و وێنە و سەردانی گۆڕی قوربانییەکان بەڕێوەدەبەن.

 

سەحەر عابد، شایەتحاڵی کۆمەڵکوژییەکە وتی: لە مانگی ئابی ٢٠١٤دا بە کارەساتێکدا تێپەڕین کە تەنها ئەوانەی ژیاون دەیزانن، زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ شەهیدمان لەدەستدا کە زۆربەیان کوڕ و هاوژین و برامان بوون، ئاوارە بووین، ژیان بوو بە دۆزەخ، فەرمانیان پێکردین ماڵەکانمان چۆڵ بکەین، لە مزگەوتەکاندا هاواریان دەکرد،، 'ماڵەکانتان چۆڵ بکەن.' بۆیە بەرەو هەجین بەڕێکەوتین، پاشان ئەبو حەردوب، پاشان گەڕاینەوە بۆ نەباع و ناسر لە شەعیتات.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەو ڕۆژەی لە ماڵەکانمان ئاوارە بووین، چەتەکانی داعش دروشمەکانیان لەسەر دەرگاکان نووسیبوو، ئەو پیاوانەی لە نێوان چەکدار و کوژراودا دابەشبوون و زۆرێکیان لە شەقامەکاندا لە سێدارە دراون، ئەمە ئایین نییە، ئیسلام بێتاوانە لە هەموو ئەمانە، شەعیتات تاکە ناوچە بوو کە تووشی ئەم سزا دڕندانە بوو، بەڵام ئێمە خۆڕاگر بووین، و بە پاڵپشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات و دانیشتووان، لە چنگی داعش ڕزگارما بوو.

 

دووپاتی کردەوە، کە دوای ئەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەپەژە ناوچەکەیان ئازاد کرد و داعشیان لەناوبرد لە بەهاری ٢٠١٩، ژیان وردە وردە دەستی بە گەڕانەوە کرد، یەپەژە بەشداری کرد لە ڕێکخستنی گوندەکە، گەڕاندنەوەی ڕۆڵی ژنان، ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان دامەزران، ئاو و کارەبا گەڕێندرانەوە، ژیان گەڕایەوە، هیوا لە دڵماندا ماوەتەوە، سەرەڕای هەموو زیانەکان.

 

"ناتوانرێت بەسەر زیانەکەدا زاڵ بێت"

لە کاتێکدا یازیە حوسێن لەدەستدانی چوار منداڵەکەی دەگێڕێتەوە، فرمێسک لە چاوەکانیدا دەڕژێت، قسەکانی پڕن لە ئازار، لەگەڵ ئەوەشدا نوێنەرایەتی ژنێکی بەهێز دەکەن، هەموویان نەماون... یەکێکیان پێی وتم سواری ئۆتۆمبێلەکە بە، ئێمە بەدوای تۆدا دەگەڕێین، ئەوان ڕۆیشتن و هەرگیز نەگەڕانەوە، ئێمە پێنجشەممە ماڵەکانمان بەجێهێشت، هەستی لەدەستدان بەرگەی ناگیرێت، وەک ئەوەی هەزار جار دڵ دەکوژرێت و دڵمان بە ئاگر دەسوتێت.

 

سەبارەت بە نەسرە العبد الغانی، لەدەستدانی هاوژینەکەی دەگێڕێتەوە و وتی: ئەو وتی دەچێتە دەرەوە بۆ ئەوەی بزانێت چی ڕوودەدات، ڕۆشت و هەرگیز نەگەڕاوەیەوە، تا ئێستا هیچ نازانین، دوای دوو سێ ڕۆژ، ئێمەش ڕۆیشتین، منیش دووگیان بووم. نازانم لەنێو ئەم هەموو ئازارەدا چۆن منداڵم بوو.

 

فاتمە عەبد قاسم، کچێکی منداڵ کە هەرگیز باوکی نەبینیوە، لە تەمەنی کۆرپەدا باوکی لەدەستدا، وتی: ئێستا تەمەنم ١١ ساڵە، تەمەنم تەنها ٦ مانگ بوو کاتێک باوکم ڕۆیشت و هەرگیز نەگەڕایەوە، تەنها لە وێنەکانەوە دەیناسم، ڕوخساریم بیرناچێتەوە، هەرگیز گوێم لە دەنگی نەبوو، یان هەستم بە باوەشکردنی نەکردووە، هەر جارێک وێنەکەی دەبینم دەگریم، لەنێو ئەو کەسانەدا دەژیم کە ئەوم بیردەخەنەوە، بەڵام من وەک منداڵێک دەمێنمەوە چاوەڕێی کۆبوونەوەیەک دەکەم کە هەرگیز ڕووی نەداوە.

 

"یادەوەرییەکی نەمر"

کۆمەڵکوژی شەعیتات تەنها بابەتێک نەبوو لە شەڕەکەدا، ساتێکی دیاریکەر بوو لە نێوان ئازار و خۆڕاگری، لە نێوان مردن و مانەوە، سەرەڕای هەموو زیانەکان، ناوچەکە بە خۆڕاگری دەمێنێتەوە و هاوڵاتیانی وەک ئاڵایەکی نەگۆڕ چیرۆکەکە هەڵدەگرن، لە داروپەردوودا دەنگی ژنان سەریان هەڵدا و چیرۆکیان دەگێڕایەوە و دەگریان و ڕێگایان بەرەو داهاتوویەک دەبرد کە شوێنێک بۆ داعش و هاوشێوەکانی نەبێت.