لە پشت باڵاپۆشیەوە: چۆن ڕژێمی ئێران بە جەستەی ژنان هەژاری دەشارێتەوە؟

ڕژێمی ئێران باڵاپۆشیی زۆرەملێ و جەستەی ژنانی کردووەتە ئامرازێکی سیاسی، تاوەکو لە ڕێگەیەوە سەرنجی گشتی لەسەر قەیرانە قووڵە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان (وەک هەژاریی سەر جەستەی ژنان و منداڵان) لابدات و بیشارێتەوە.

سارە پورخەزری

کرماشان-لە گەڕەکێکی شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێک لەناو زبڵداندا دەگەڕێت بۆ خواردن و منداڵێکی بێ بێڵاو داوای یارمەتی لە ڕێبواران دەکات، ئەم دیمەنانە ڕۆژانە لە یەکێک لە هەژارترین و بێبەشترین شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێراندا دووبارە دەبنەوە، کە ئازارەکان لەسەر ڕووخساری خەڵک چەسپاندووە نەک لە ئامارەکاندا، سەرەڕای ئەم ڕاستیە، دەسەڵاتداران سەرنجیان لەسەر بچووکردنەوەی دیوارەکانی شار بە دروشمی "باڵاپۆشی سزای ئیلاهی دەهێنێت"، بەرجەستەکردنی سیاسەتێکە کە پرسی باڵاپۆشی دەقۆزێتەوە بۆ لادانی سەرنج لە قەیرانی ئابووری و بەهێزکردنی ئامرازەکانی کۆنترۆڵکردنیان.

 

باڵاپۆشی: ئامرازێکە بۆ شاردنەوەی قەیرانە ڕاستەقینەکان

 

زیاتر لە چوار دەیە لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا ڕژێم پشتی بە پرسی باڵاپۆشی بەستووە بۆ سەرقاڵکردنی لە ئازاری خەڵک و گواستنەوەی سەرنجی گشتی لە قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە بۆ چاودێری و کۆنترۆڵکردنی جەستەی ژنان، لە ئێراندا باڵاپۆشی تەنها پرسێکی ئایینی یان کولتووری نییە، بەڵکو پایەیەکی بنەڕەتی سیستەمی چەوساندنەوەیە، دەوڵەت سەرچاوەی مرۆیی و دارایی گەورە بۆ پاراستنی و دەرکردنی یاسا و دەستپێکردنی هەڵمەتی پڕوپاگەندە و بەکارهێنانی جۆرەها توندوتیژی ڕێکخراو تەرخان دەکات.

 

لەم چوارچێوەیەدا، باڵاپۆشی دەبێتە ئامرازێکی کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵایەتی، ڕێگە بە دەسەڵاتداران دەدات کە بوونی ژنان لە کەشی گشتیدا کۆنتڕۆڵ بکەن، جەستەیان دەکاتە مەیدانی نمایشکردنی دەسەڵات و هەر جۆرە نافەرمانییەکی مەدەنی بە بیانووی "پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی" بە تاوان دەزانێت، ئەم سورنجدانە زیادەڕۆییە ئامانجی دروستکردنی "دوژمن"ێکی گریمانەییە کە قەیرانەکان بۆی دەگەڕێندرێتەوە، بەمەش شکستە ئابوورییەکان، هەژاریی بەربڵاو، گەندەڵیی پێکهاتەیی بەربڵاو و پەرەسەندنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەشارێتەوە،  کاتێک ژنێک بەبێ حیجاب لە شەقامدا دەڕوات، دەسەڵاتداران وەک هەڕەشەیەکی مەترسیدارتر لە هەژاری، بێکاری، ئالوودەبوون یان تەنانەت منداڵێکی بێ پێڵاو کە داوای یارمەتیدەکات مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، ئەم پێچەوانەبوونەوەی یەکەمایەتیەکان دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە پرسی باڵاپۆشی پرسی ڕەوشتی نییە، بەڵکو ئامرازێکی سیاسییە بۆ دەستکاریکردنی بیروڕای گشتی و چەسپاندنی دەسەڵاتی ڕژێم.

 

 

فەرەنگیس.ب، چالاکوانی مافی ژنان، وتی: دەستەواژەکانی وەک ”پۆلیسی ڕەوشت”،”سەرپۆشەکەت بۆ پێشەوە ڕابکێشە”، ”باڵاپۆشی پارێزبەندییە نەک سنووردارکردن”، ”تکایە بە باڵاپۆشی ئیسلامییەوە بچۆرە ژوورەوە” و هەزاران دروشمی هاوشێوە بۆ هەموو ژنێک کە لەژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا ژیاوە ئاشنای بوون، ساڵانێکی زۆرە باڵاپۆشی وازی لێهاتووە، تەنها جلوبەرگێکە و بووەتە ئامرازێک بۆ ستەمکردن و بڵاوکردنەوەی ترس.

 

هەرچەندە دەسەڵاتداران دوای شۆڕشی ژینا ئەمینی بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی پۆلیسی ڕەوشتییان ڕاگەیاند، بەڵام ئەوەی لە ڕاستیدا ڕوویدا، وەک فەرەنگیس. ب وتی: تەنها گۆڕینی شێواز بوو، وەک ئەوەی مارێک پێستی خۆی بگۆڕێت، ئەم سیستەمە "نەما"، بەڵکو "بە ناوی نوێ و بە شێوازی نوێ خۆی بەرهەم هێنایەوە.

 

ئەمڕۆکە فشاری فەرمی لەسەر ژنان و جەستەیان و جلوبەرگەکانیان لە ڕێگەی وردترەوە بەردەوامە، لە هەراسانکردنی شەقام و غەرامەکردنی لەڕادەبەدەرەوە تا دەگاتە ڕەتکردنەوەی خزمەتگوزارییە گشتیەکان و سەپاندنی سنووردارکردنی کۆمەڵایەتی و هەڕەشەی ئەمنی.

 

وتیشی: نامەی هەڕەشەئامێزی نوێ لە ناوچە جیاوازەکانی شارەکەدا دەردەکەون، وەک ئەوەی هەموو کێشەکانی کۆمەڵگە لە جلوبەرگی ژنانەوە سەرچاوە بگرن.، ڕژێم بەو سزایانە ڕازی نییە کە خۆیان دەیسەپێن، هەروەها هەڕەشەی سزا و ئەشکەنجەی نەبینراو و دونیای دیکە لە ژنان دەکەن.

 

کاتێک زیانبەرکەوتووی تاوانەکە تاوانبار دەکرێت

 

لە سیستەمی یاسایی کۆماری ئیسلامیدا حیجاب نەک هەر وەک ئەرکێکی ئایینی بەڵکو وەک ئامرازێک بۆ کۆنترۆڵکردنی جەستە و ڕەفتاری ژنان سەیر دەکرێت، ڕژێم لە ڕێگەی یاسا و سزا و میکانیزمی سەرکوتکردنەوە ئەو شتانە پێناسە و جێبەجێی دەکەن کە بە "ڕەفتاری قبوڵکراو" بۆ ژنان دەزانن.

 

ئەم ڕێبازە کاتێک مەترسیدارتر دەبێت کە دەسەڵاتداران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، بە گەیاندنی ئەو پەیامەی کە هەر لادانێک، هەرچەندە کەم بێت، لە پێوەرەکانی باڵاپۆشی لابدات کە دەوڵەت سەپاندویەتی، دەتوانێت ژنێک تووشی سزا یان دەستدرێژی بکاتەوە.

 

ئەمەش لە حاڵەتەکانی هەراسانکردن و دەستدرێژی سێکسیدا دیارە، کە زۆرجار زیانبەرکەوتووەکە دەبێتە تۆمەتبار، لەکاتێکدا تاوانبارەکە لە لێپرسینەوە بەخشراوە، لەبری ئەوەی تاوانبار بە بەرپرسیار بزانرێت، جلوبەرگ یان هەڵسوکەوتی ژنەکە وەک پاساوێک بۆ ئەو توندوتیژییەی کە تووشی بووە دەخرێتەڕوو، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پێچەوانەیەکی ڕەوشتی و یاساییە کە تێیدا زیانبەرکەوتووەکە پێویستە بێتاوانی خۆی بسەلمێنێت، لەکاتێکدا تاوانبارەکە لە بەرپرسیارێتی ڕزگاری دەبێت.

 

هەرچەندە دەقە ئایینی و یاساییەکان بە ئاشکرا باس لەوە ناکەن کە جلوبەرگی ژن ڕەوایەتی دەدات بە دەستدرێژیکردنە سەری، بەڵام یاسا باوەکان و وتاری فەرمی و کولتوورێک کە بە درێژایی دەیان ساڵ بە هۆی پڕوپاگەندەی فەرمییەوە لە قاڵب دراوە، بەشدارییان کردووە لە چەسپاندنی ئەم باوەڕە لە نێو توێژێکی کۆمەڵگەدا، ژنێک کە تووشی توندوتیژی سێکسی بووە، دەبێ لە ڕێگەی جلوبەرگ یان ڕەفتارەکانییەوە هێرشبەرەکەی "ورووژاندبێت".

 

ئەم باوەڕە ڕەگ و ڕیشەی لە پێکهاتەیەکی پیاوسالاریدا هەیە کە بەدرێژایی چەندین ساڵ بەهێزتر بووە، کاتێک دەوڵەت هێزی ئەمنی لە شەقامەکاندا بڵاودەکاتەوە بۆ دەستگیرکردنی ژنێک بەهۆی لاچوونی حیجابەکەی یان بەهۆی لەبەرکردنی جلوبەرگێک کە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکان ناگونجێت، پەیامێکی ناڕاستەوخۆ دەنێرێت کە ژنێک پابەند نەبێت بە باڵاپۆشیەوە شایەنی سزا و بێڕێزیکردن و دوورخستنەوەیە، بە تێپەڕبوونی کات ئەم پەیامە دەگۆڕێت بۆ باوەڕێکی کۆمەڵایەتی کە ڕەوایەتی بە توندوتیژی دەدات، وا دەکات وەک کاردانەوەیەکی ڕەوا دەربکەوێت نەک وەک تاوانێک کە شایەنی سزایە.

 

هەروەها ئەم وتارە پەیوەندی نێوان "شەرەف"ی پیاو و جلوبەرگی ژن بەهێزتر دەکات، بەتایبەتی کاتێک دەسەڵاتداران دروشمگەلێک بەرەوپێش دەبەن کە حیجاب لەسەرنەکردن وەک بەڵگەیەک بۆ نەبوونی "ئیرەیی" پیاو نیشان دەدەن، لەم نێوەندەدا تاوانەکانی دژی ژنان کە لەلایەن باوک، برا یان هاوژینەوە ئەنجام دەدرێن، سزای کەمیان بەسەردا دەسەپێنرێت، بەم شێوەیە دەسەڵاتداران وێنەی پیاوان وەک پارێزەری "شەرەف" بەردەوام دەکەن، لەکاتێکدا ژنان دەبنە بابەتی چاودێری و سزادان.

 

لەم ساڵانەی دواییدا زۆرێک لە ژنان بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتداران بە "باڵاپۆشیەکی نابەجێ" دەزانن، دەستگیرکراون و زیندانیکراون و سزای جیاوازیان بەسەردا سەپێنراوە، کوشتنی ژینا ئەمینی دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن "پۆلیسی ڕەوشت"ەوە یەکێکە لە نموونە دیارەکانی توندوتیژی پەیوەست بە جێبەجێکردنی یاساکانی باڵاپۆشی.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ، هەزاران ژن بەهۆی دەرکەوتن یان جلوبەرگیان، چ لەسەر دەستی کارمەندانی ئاسایش یان ئەندامانی خێزان، تووشی هەراسانکردن، دەستدرێژی، هەڕەشە یان کوشتن بوون، لە هەموو ئەم حاڵەتانەدا، تارە هاوبەشەکە هەر دەمێنێتەوە، ژنان زیانبەرکەوتوون، لەکاتێکدا ڕژێم، لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەت یان خێزاندا، دەسەڵاتی کۆتایی دیاریکردنی چارەنووسییانی بەدەستەوەیە.

 

دووانەی باڵاپۆشی: سەرکوتکردن لە شەقامەکان و نیشاندانی لێبوردەیی لە سیاسەتدا

 

هەرچەندە باڵاپۆشی لە کۆماری ئیسلامیدا وەک ئامرازێک بۆ کۆنتڕۆڵ و سەرکوت و ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی بەکاردەهێنرێت، بەڵام لە چەند ساتێکی دیاریکراوی سیاسیدا ئەرکێکی تەواو جیاواز وەردەگرێت، لە هەڵبژاردن و گردبوونەوە فەرمییەکان و بۆنە حکومییەکاندا، دەسەڵاتداران هەندێک جار خاڵێک بۆ نمایشکردنی ژنانی بێ حیجاب یان پابەندنەبوو لە میدیاکاندا دەخەنە ڕوو، هەوڵدەدەن پێشنیاری ئەوە بکەن کە بنکەی کۆمەڵایەتییان تەنها لە لایەنگرانی کۆنەپەرستانەدا سنووردار نییە و تەنانەت ئەوانەی پابەند نین بە باڵاپۆشیەوە پشتیوانی ڕژێم دەکەن.

 

 

 

دەسەڵات لە ڕێگەی ئەم ڕێبازەوە هەوڵدەدات وێنەی گشتی خۆی فراوان بکات و دژایەتییەک لە تێگەیشتن دروست بکات، لە لایەکەوە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ جەخت لەوە دەکەنەوە، کە باڵاپۆشی جێبەجێ دەکرێت و وەک ئامرازێکی سەرکوت بەکاردەهێنرێت، لە لایەکی دیکەوە، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی لە بۆنە فەرمییەکاندا وێنەی ژنانی بێ حیجاب نمایش دەکەن، کە ئەمەش گومان لەسەر ڕادەی جێبەجێکردنی حیجاب لە ئێراندا ڕاست دەکات.

 

ئەم دژایەتییە ئامانجی سەرلێشێواندنی گەل و هاندانیانە بۆ پرسیارکردن کە ئایا ڕەخنەکان لە سیاسەتەکانی باڵاپۆشی زیادەڕەوییان تێدا کراوە یان بەڕاستی ژنان هەڵبژاردنی ئازادیان هەیە لە چۆنیەتی جل و بەرگدا.

 

بەم شێوەیە باڵاپۆشی لە کۆماری ئیسلامیدا ئیتر تەنها ئەرکێکی ئایینی یان یاسایی جێگیر نییە، بەڵکو گۆڕاوە بۆ ئامرازێکی سیاسی لاواز، لە هەندێک کاتدا بۆ سەپاندنی کۆنترۆڵ و سزا بەکاردێت و لە هەندێک کاتدا بۆ پڕۆژەکردنی وێنەیەکی کراوەیی و شەرعییەت بەکاردێت، بەڵام دەرئەنجامەکەی هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە، کە بەردەوامی بەکارهێنانی باڵاپۆشی وەک ئامرازی هەژموون و وەدەرنانی ئەو ژنانەی کە دژایەتی سیاسەتەکانی دەسەڵات دەکەن.