خوێندکارانی کچی سودان لە گەشتێکی ئازار و ئاوارەبوونەوە بۆ سەرکەوتن و نایابی
چەندین خوێندکاری کچ لە سودانەوە پشتڕاستیان کردەوە کە ئاوارەبوونیان نەبووە هۆی ئەوەی ڕێگریان لێبکەن لە تەواوکردنی خوێندن، بەڵکو وەک هاندەرێک بووە بۆ کۆڵنەدان و سەرکەوتن.

ئایە ئیبراهیم
سودان- ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی بڕوانامەی خوێندنی ناوەندیی سودان، کە شایستەیە بۆ زانکۆ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوکراوەتەوە، کە ڕۆژێکی ئاسایی نەبوو بۆ ژمارەیەک خێزانی سودانی، بە خۆشحاڵی و جەنجاڵی پێشوازییان لە هەواڵی سەرکەوتنی خوێندکارەکانیان کرد، ئەنجامە نایابەکانیان بەدەستهێنا لە ژێر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخە سەختەی وڵاتەکەیان ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
لەناو ئەو هەلومەرجە سەختەی ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە، ئەو مەینەتیانەی ڕووبەڕووی بنەماڵەکان بوونەتەوە بەهۆی ئاوارەبوون و بەردەوامی ململانێکانەوە، ئاژانسەکەمان لەگەڵ ژمارەیەک خێزانی ئاوارەبوون لە خەرتومی پایتەختەوە بەرەو پارێزگای باکوور کۆبووەوە، دوای سەرکەوتنی خوێندکاران لەژێر ئەم هەلومەرجە سەختەدا.
سەرەڕای ئاڵەنگارییەکان، ژنانی سودان بە ئیرادە و کۆڵنەدان سەرکەوتن بەدەست دەهێنن، دوعا محەمەد، خوێندکار کە نمرەی لە ٩٠%ی بەدەستهێنا، دوای سەرهەڵدانی ململانێکان لە خەرتومی پایتەختەوە ئاوارە بوو بۆ پارێزگای باکوور،خۆشحاڵییەکی زۆری خۆی بە دەستکەوتەکەی دەربڕی و سەرکەوتنەکانی بۆ هەموو خێزانەکەی و مامۆستاکانی تەرخان کرد، ئەو ڕوونی کردەوە کە کاتێک گەیشتە پارێزگای باکوور، هەموو ئەو پەرتووکە دەرسیانەی لەبەردەستدا نەبوو کە بڕیار بوو لێی بخوێنێت، بۆ ئەوەی خۆی بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە بکات، ئەو پەرتووکانەی کە ماونەتەوە لە خەرتوم بەجێهێشتووە، بەڵام وازی نەهێنا و سەرلەنوێ دەستیپێکردەوە و پەرتووکەکانی کڕی، ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕیارم دابوو بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەم و بگەمە ئەم نمرەیە"، هیوای خواست ململانێکانی وڵاتەکەی کۆتایی پێبێت بۆ ئەوەی بتوانێت درێژە بە خوێندن بدات و سودان ئاوەدان بکاتەوە.
ئایە هاشم، خوێندکار کە لە ٦٧.٣%ی نمرەی بەدەستهێناوە، ئاماژەی بەوەکردووە، دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی بۆ تاقیکردنەوەکانی لە خەرتوم، ململانێکان سەریهەڵدا و هەموو شتێک کۆتایی هات، هیوامان خواست ململانێکان بەم زووانە کۆتایی پێبێت، وەک ئەوەی پێش خۆی کە ئاوارە بوو لە خەرتوم، پەرتووکی خوێندنی بەشی نەبوو، دەڵێت: پەرتووکەکانمان لە خەرتوم بەجێهێشت تا دەست بە کڕینی بکەینەوە، چاوەڕێی ئەوە بووین بەرواری تاقیکردنەوەکان دیاری بکرێت، دواتر دەستمان بە گەشتی گەڕان بەدوای خوێندنگەدا کرد.
"هەموو کەسێک قسمەتی خۆی لە ناوی خۆیدا هەیە"
نیزال ئادەم سدیق،خوێندکار کە پلەی چوارەمی لە تاقیکردنەوەکانی بڕوانامەی قۆناغی ناوەندیدا بەدەستهێناوە بە کۆکردنەوەی نمرەی لە ٩٦.٤%، پێی وایە گەشتەکەی لە خەرتومەوە بۆ پارێزگای باکوور درێژ بووە، بەڵام لە گەشتێکی ئازار و ئاوارەییەوە گۆڕاوە بۆ گەشتێکی سەرکەوتن، ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکاتێک هەست بە ئازار دەکەم ناوی خۆمم لەبیرە و ئەو کەسە دەبێت خەبات بکات، چونکە هەموو کەسێک پشکی خۆی لە ناوەکەیدا هەیە.
تەهانی صدیق، دایکی نیزال، مامۆستای یاریدەدەر لە کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆیەکی سودان، دڵخۆشی خۆی بە سەرکەوتنی کچەکەی دەربڕی سەرەڕای بارودۆخی ئاوارەبوون و ئەو سەختییەی کە ڕووبەڕوویان بووەوە، بەڵام سەرکەوتوو بوو.
شەمس عەبدوڵا،خوێندکار پێش تاقیکردنەوەکان مشتومڕێکی بەرچاوی لەنێو سودانییەکان دروستکرد، لە چادەوە گەیشتە پارێزگای ڕرووباری نیل و دوو هەزار کیلۆمەتری بڕیوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان و پلەی نۆیەمی بەدەستهێناوە بە کۆکردنەوەی نمرەی لە ٩٤.٧%، هەموو گەلی سودان ئاهەنگیان گێڕا بۆ ئیرادەی ئەو بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی.
ڕاگەیاندنی ئەنجامە دواخراوەکانی بڕوانامەی سودان لە ساڵی ٢٠٢٣ نوێنەرایەتی لاپەڕەیەک دەکات لە شەڕی کەرامەت و سەرکەوتنێکی گەورە بۆ سودانییەکان دوای نزیکەی دوو ساڵ لە دواخستنی بەهۆی ململانێکانەوە.