کۆچبەرانی سەریکانی ڕووبەڕووی کەمییەکی زۆر لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەبنەوە
لە نێوان گەمارۆ و ترس و زیادبوونی داواکارییەکان بۆ گەڕانەوەی سەلامەت بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، خەڵکی کۆچکردووی سەریکانی بەدەست کەمی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە دەناڵێنن، لەوانە سووتەمەنی و ئاو و خۆراک.
زیلان عەبدو
حەسەکە- لەناو هێرشە بەردەوامەکانی چەتەکانی هەتەشە بۆ سەر ناوچەی جزیرە، ئازاری کۆچبەرانی سەریکانی کە لە کامپی ڕاس ئەلعەین و واشۆکانی دەژین، بەهۆی گەمارۆدان و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان خراپتر دەبێت.
لەگەڵ گەڕانەوەی شەڕ و بۆردومان، دۆخێکی نالەبار بۆ کۆچبەران سەری هەڵداوەتەوە، ئەوان کۆچیان بۆ سرێکانی کردووە، کە لە دوای هێرشەکان و داگیرکردنی شارەکەیان لەلایەن تورکیاوە لە ساڵی ٢٠١٩دا ناچاربوون هەڵبێن، ئێستا لەگەڵ نوێبوونەوەی هێرشە سەربازییەکان و ئەو گەمارۆیەی حکومەتی کاتی سووریا سەپاندویەتی، ڕووبەڕووی ڕاستییەکی توندتر دەبنەوە، جگە لەوەش زۆرێک لە ڕێکخراوە مرۆییەکان وازیان لە پێشکەشکردنی یارمەتی و خزمەتگوزارییە پێویستەکان هێناوە، لەوانە سووتەمەنی، ئاو، پێداویستی پزیشکی و خۆراک.
هەزاران کۆچبەرلەم دۆخەدا لە چادرەکاندا دەژین کە تەنانەت سەرەتاییترین پێداویستییەکانیشیان نییە، لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی زستان و باران، ڕووبەڕووی سەرما و برسێتی و گەمارۆدان دەبنەوە، ئەمە جگە لەوەی بەتەواوی ئاسایش و سەقامگیرییان نییە.
"ماڵەکانمان وێران بوون، ئێستاش بە بۆردومان و شەڕ گەمارۆدراوین"
کامێرای ئاژانسەکەمان بارودۆخی کۆچبەرانی لە راس عەین لە کامپەکاندا دۆکیۆمێنت کرد، ژنانی کۆچبەریش داوای خۆیان بۆ گەڕانەوەی سەلامەت بۆ ماڵەکانیان دووپات کردەوە.
هەدیە شێخ عەلی محەمەد، کە ماوەی حەوت ساڵە لەو کامپە نیشتەجێیە، کۆچکردنی خۆی بەبیرهێنایەوە و وتی: بەهۆی بۆردومان و هێرشەکانەوە ناچاربووین کۆچ بکەین، ماڵەکانمان وێران بوون، هەروەها هەموو شتێکمان لەدەستدا، ئێمە هاتووین بۆ ئێرە چونکە ناوچەیەکی ئارام بوو"، هەروەها ڕووداوەکان خۆیان دووبارە بوونەتەوە، شەڕەکەش گەڕاوەتەوە، وایکردووە لە نێوان بۆردومان و گەمارۆدان لە دۆخێکی بەردەوامی ترسدا بژین، جەختیشی لەوە کردەوە کە منداڵەکانی بەهۆی دەنگی بۆردومانەکەوە بەدەست کەمخەوی و ترسێکی زۆرەوە دەناڵێنن.
هەروەها جەختی لەسەر داواکارییەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و بۆردومان و وێرانکاری و گەڕانەوەی سەلامەت بۆ ماڵەکانیان کردەوە و پرسیاری ئەوەی کرد "تا کەی لەم دۆخەدا دەمێنینەوە؟".
"داواکاری ئێمە گەڕانەوەیەکی سەلامەتە"
شەها فنوش داود، ژنێکی تەمەن پەنجا ساڵ، کە خاوەنی پێنج منداڵە، باسی لە ئازارەکانی لە ژێر گەمارۆدان و هێرشە بەردەوامەکانی سەر شاری حەسەکە کرد و وتی: "هاوسەرەکەم خاوەن پێداویستی تایبەتە، لە خێزانەکەدا کەسانی نەخۆش هەن، من ناتوانم دەرمان وەربگرم، هەروەها ناتوانم بچمە حەسەکە بەهۆی تۆپباران و شەڕەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد، ئاماژەی بەوەشکردووە، منداڵەکانی لە ترسێکی بەردەوامدا دەژین، نیگەرانن لەوەی لەکاتی ڕۆشتندا برینداربم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ماوەی سێ ڕۆژە نانمان نییە، ڕووبەڕووی گەمارۆ و هێرشێکی بەرفراوان دەبینەوە و بەدەست نەبوونی هەموو پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانەوە دەناڵێنین".
جەختیشی لەوە کردەوە، کە داواکاری سەرەکی هەموو خێزانە کۆچکردووەکان گەڕانەوەی سەلامەتە بۆ شار و گوندەکانیان، لەگەڵ پێویستی گەرەنتی فەرمی بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییان، وتیشی: "ئێمە دەمانەوێت بگەڕێینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆمان، بەڵام دەترسین لەو گروپە تیرۆریستیانەی لەوێ ئامادەن، دەمانەوێت لە ئاسایش و ئارامی و سەقامگیریدا بژین".
''حەوت ساڵ کۆچکردن و ئازار''
ژنێکی تری کۆچبەر وتی: "ئێمە لە شەڕ و بۆردومان هەڵاتین، زۆرێک لە هاوڵاتیانی مەدەنی کوژران و بێ ماڵ و حاڵ ماینەوە، ئێمە سەلامەتیمان لە کامپەکەدا دۆزیەوە، بەڵام ئەمڕۆ شەڕ گەڕاوەتەوە، لەگەڵ گەمارۆیەکی توند و کەمی خۆراک".
هەروەها تیشکی خستە سەر ئازارەکانی نەخۆش خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بەساڵاچووان، جەختی لەوە کردەوە کە هەموو خێزانەکان بەدەست هەژاری و کەمی پشتیوانییەوە دەناڵێنن، بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی هاوکار ڕێکخراوە مرۆییەکان لە کامپەکەدا.
داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە بە دۆخی کۆچبەران بچنەوە، هەروەها "ئێمە داوای پێداویستی گەرمکەرەوە دەکەین، بەو پێیەی منداڵەکان بەدەست سەرمای سەختەوە دەناڵێنن، داوای کۆتاییهێنان بە شەڕەکان و گەڕانەوە بۆ ماڵەکانمان دەکەین".
لە کۆتایی قسەکانیشیدا وتی: "ئێمە لە شەڕەکان بێزار بووین، ساڵانێکە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر کۆچ دەکەین، نازانین بۆ کوێ بچین، داوای ئاگربەست و چارەسەرێکی ئاشتیانە دەکەین کە سەلامەتیمان گەرەنتی بکات".