کاریگەری ماڵپەڕەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەسەر کێشەکانی ژنان

ڕۆژنامەنووسانی ژن کاریگەری سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان لەسەر کێشەکانی ژنان هەڵسەنگاند و ئاماژەیان بەوەکرد کە زۆرێک لە کێشەکانی ژنان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەزانرێت.

ئەسما فەتحی

قاهیرە- لەم ساڵانەی دواییدا ماڵپەڕە جۆراوجۆرەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاریگەری ئەرێنیان لەسەر خەباتی ژنان هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری نەرێنیشی هەبووە بەم دواییانە بووە هۆی خۆکوشتنی ژنێکی گەنج، ئەم خێراییە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەری هەڵداوە، بە تیشک خستنە سەر کێشە جۆراوجۆرەکانی ژنان ژینگەیەکی نوێ و کاریگەر بۆ ڕێکخراوەکانی ژنان و دەستپێشخەرییەکانی دروست کردووە، بۆ تێکۆشان لەشەقامەوە بۆ پلاتفۆرمی جۆراوجۆری پەیوەندی زنجیرەیەک هەڵمەتی ئاگادارکردنەوە دەستی پێکرد.

 

"ماڵپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یارمەتی ژنانی دا بۆ هۆشیار کردنەوە"

ڕۆژنامەنووسی فێمینیست هند حەمدەڵا دامەزرێنەری دەستپێشخەریی وەسڵە ئاماژەی بەوەدا کە ماڵپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆڵێکی بەهێز و کاریگەریان هەیە لە کەیسەکانی ژناندا کە جۆش و خرۆشێکی گەورەیان لەم پرسانەدا دروستکردووە، هەروەها بەکارهێنانی سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنانەوە یارمەتی ژنانی دا کە لەبەرامبەر پیاوسالاری هۆشیارببنەوەو وتی: "کاریگەری سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەنجامی پەرەسەندنی بزووتنەوەکانی ژنان لە شەقامەکانەوە بۆ بەکارهێنانی پلاتفۆرمە جۆراوجۆرەکان بە شێوەیەکی بەرچاو، بەهۆی ڕۆڵیان لەدروستکردنی حاڵەتی هوشیاریی و کاریگەری لەسەر بەشێکی زۆر".

 

"زۆرێک لە کێشەکانی ژنان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زانراوە"

ئەندازیار ئیلاف حیجازی ئەوەی خستەڕوو کە زۆرێک لە قەیرانەکانی ژنان بە فراوانی نەزانراون تا دوای دەرکەوتنیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وتی: "ئەم سایتە یارمەتیدەرێکی گەورە بووە لەهەڵسەنگاندنی ئەم قەیرانانەی ئەم دواییە و ناتوانرێت بابەتی توندوتیژی ژنان ڕوونبکرێتەوە تا بەڤیدیۆ یان نووسین بڵاونەکرێتەوە، وەک ڕووداوی لیدان لە لایەن پیاوانەوە کە نزیکەی هەموو ڕۆژێک لەئیسماعیلیە دووبارە بۆتەوە، ئەگەر دیمەنەکان بڵاونەبونایەتەوە ئەوا پیاو ناچار نەدەبوو داوای لێبوردن بکات، ژنان لایەنگری یەکترن، کاتێک هاوکارییەک دەنووسن یان ڤیدیۆیەک بڵاودەکەنەوە، ژنان بە پشتیوانی و بەشداریەوە هەڵسوکەوت دەکەن تا ئەو کاتەی بابەتەکە دەگاتە لایەنە پەیوەندیدارەکان و ژنان مافی خۆیان بەدەست دەهێنن".

 

مادلین نادر، ڕۆژنامەنووس، تایبەت بە کاروباری ژنان و خێزان ئاماژەی بەوەکرد کە بەم دواییانە چەندین سایتی تۆڕی کۆمەڵایەتی بوونەتە پەناگەی ئارام بۆ ئەو ژنە گەنجانەی کە داوای هاوکاری بۆ کێشە و ئازارەکانیان دەکەن و وتی: "زۆرێک لە ژنان داوا دەکەن کە پەیوەندیان لەگەڵ بکەن لەسەر چەند کێشەیەکی جیاواز، یان داوای یارمەتی و پارێزگاری بکەن، ژنانی گەنج ڕاپۆرتێکیان پێشکەشی پارێزەری گشتی کردووە و وەڵامیان دراوەتەوە، فەرمانگەی داواکاری گشتی دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە سزای ئەو کەسانەی دا کەتاوانیان ئەنجامداوەوە".