هۆشیارکردنەوەی خەڵک یەکێکە لە چارەسەرە گرنگەکان بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی

 ئەو پراکتیزانەی کە مافەکانی ژنان لە شارەکانی میسر پێشێل دەکەن، زۆر ئاڵۆزن، ژمارەیەکی زۆری زیانبەرکەوتووانیش ڕێگایەک بۆ پشتیوانی نادۆزنەوە، چونکە خزمەتگوزارییەکان لە قاهیرە جێگیرن، ئەمەش وایکردووە دەستپێشخەرییە ناوخۆییەکان ڕۆڵێکی جەوهەرییان هەبێت.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە- ڕاستی ژنان لە پارێزگا جیاجیاکاندا پێویستی بە بوونی خزمەتگوزارییە ناوخۆییەکان هەیە کە یارمەتیان دەدات بۆ تێپەڕاندنی ئەو پێشێلکاریانەی بەسەریاندا دێت، بەتایبەتی توندوتیژی، چونکە ڕێژەکانی لەم ماوەیەی دواییدا زیادی کردووە، هەروەها پێویستی بە دەستوەردانی خێرا و ڕاستەوخۆ هەیە.

 

ژنان لە شاری قەنات بەدەست قەیرانی جۆراوجۆرەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی کە ژمارەیەکی زۆر لە مافەکانیان پێشێل دەکرێت، دیارترینیان خەتەنەکردن، هاوسەرگیریی لە تەمەنی بچووکدا و جۆرەکانی تری توندوتیژی.

 

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڕاستی ژنان لە شاری قەنات، ئەمانی عادل، دامەزرێنەری دەستپێشخەریی مەنارە قسەی بۆ کردین سەبارەت بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی یاسایی بۆ ژنان.

 

"مەنارە" یەکێکە لەو دەستپێشخەریانەی کە لە شاری قەنات دەستیپێکردووە، پاڵنەری دامەزراندنی چییە و ئایا قبوڵکردنی بوونی هەیە؟ ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەشی دەکات چۆن کارلێکیان لەگەڵدا دەکرێت؟

لە ڕاستیدا ئێمە لە شاری قەنات کێشەیەکمان هەبوو کە پەیوەندی بە توانای ئەو ژنانە هەبوو کە دەستدرێژییان کراوەتەسەر بۆ گەیشتن بەو ناوەندانەی کە پشتیوانی یاسایییان بۆ دابین دەکەن، بە لەبەرچاوگرتنی دووری قاهیرە لە لایەک، و نەبوونی ئەولەویەت لە کارکردن بۆ ناوچەکە لەلە لایەکی ترەوە.

 

زەحمەتی ڕاستەقینە هەبوو لە بەدەستهێنانی پشتیوانی یان پەنابردن، بۆ نموونە لە ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ ژنان و ناوەندە تایبەتمەندەکانی تر کە دەتوانن یارمەتی زیانبەرکەوتووان بدەن، ئەمەش وای لێکردین بیر لە دامەزراندنی دەستپێشخەرییەک بکەینەوە کە پاڵپشتی یاسایی پێشکەش بە ژنان بکات، بەو پێیەی ئەندامەکانی پارێزەری ژنن، زۆرجار دەتوانێت یارمەتیدەر بێت، وەک چۆن کارمان کرد بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی بۆ ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پێشێلکارییە بەردەوامانەی کە ڕوودەدەن بۆ ئەوان، بە تایبەت لەگەڵ خراپتربوونی دۆخەکە لەم ماوەیەدا .

 

ژمارەیەک نووسینگە هەن کە توندوتیژی دژ بە ژنان نابینن و ڕوانگەیەکی فێمینیستیان نییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە پرسەدا، ئەمەش زیاتر پاڵنەری ژنان بووە بۆ ئەوەی هاوکاریمان بکەن و پەنا بۆ ئێمە ببەن و سوود لەو خزمەتگوزارییانە وەربگرن کە پێشکەشیان دەکەین.

 

هەروەها ئێمە لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا کار لەسەر پرسی هۆشیاری ڕاستەوخۆی پرسەکانی توندوتیژی و دەرئەنجامەکانی دەکەین، چونکە ژنان لێرە پێویستیان بەو زانستە هەیە بۆ ئەوەی لە چنگی پیاوسالاری و کاردانەوەکانی سەریان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و کولتووری و  ئابوورییەوە ڕزگاریان بێت.

 

زۆرجار ژنان ڕێگای دادگاییکردن و پەنابردن بۆ یاسایان پێ باشتر نییە، ئایا لە شاری قەنات تووشی ئەمە بوون؟ شاری قەنات قەبارەی بچووکە و هەمووان یەکتر دەناسن، ئەمەش زیانبەرکەتووەکە دەخاتە شەرمەزارییەکی ئەوپەڕی و ترسی گرتنەبەری ڕێگای یاسایی بۆ دەرهێنانی مافەکانی، بەتایبەتی ئەگەر بابەتەکە پەیوەندی بە توندوتیژیەوە هەبێت.

 

لەبەرئەوەی کۆمەڵگەکە بچووکە، هەوڵی فشارخستنە سەر زیانبەرکەوتوو و بێدەنگکردنیان هەیە بە پەنابردن بۆ دایک و باوک یان خێزانەکان، ترسی چەواشەکاریش هەیە کە وا لە ژنان دەکات لە ڕەهەندەکانی هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان بترسن، لێرەوە ڕۆڵی ئێمە لە خستنەڕووی هەموو بژاردەکان بۆ زیانبەرکەوتووەکە هەیە، جا چ لە ڕێگەی ڕاوێژکاری یاسایی و هۆشیارکردنەوەیان لەو ماف و ڕێگایانەی کە دەیگرنە بەر لە کاتێکدا ئێمە لەگەڵیانداین، یان پاڵپشتی دەروونی و شتی تر هەر هەڵبژاردنێکیان هەبێت، پشتگیریان دەکەین.

 

ئایا خزمەتگوزاری تر هەیە کە لە شاری قەنات پێشکەشی دەکەن جگە لە پشتیوانی دەروونی و یاسایی؟

جگە لە پشتگیری دەروونی و یاسایی، بە پەرۆشەوە کار لەسەر بیرۆکەی بەڵگەنامەکردنی وتەکانی پەیوەست بەو پێشێلکارییانە دەکەین کە ژنان لەناو شاری قەنات تووشی دەبن، بەڵگەنامەکردن و پۆلێنکردنی شایەتحاڵەکان زۆر گرنگە چونکە هەژارییەکی ڕاستەقینە لە ئامارە فەرمی و تایبەتەکاندا هەیە کە سەبارەت بە توندوتیژی دەردەچن، ئەمەش وای لێکردین چاودێری ئەو پێشێلکاریانە بکەین کە ڕوودەدەن و دواتر پۆلێنیان بکەین بۆ ئەوەی چاودێرییەکی ڕاستیمان هەبێت کە لەڕێگەیەوە بتوانین کار لەسەر جۆرەکانی توندوتیژی بکەین کە لە ڕێگەی ئەوانەوە دەستنیشانیان دەکەین.

 

هەروەها هاوبەشی و بەرنامەی داهاتوومان هەیە، لەوانە ئەوانەی پەیوەستن بە گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕاستی توندوتیژی دژی ژنان لە ئێستادا، ئەمە جگە لە کارکردن بۆ دروستکردنی هاوبەشی لەگەڵ دەزگاو دامەزراوەکان بۆ ئەوەی بتوانین بەردەوام بین لەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکەین.

 

پێشێلکارییەکانی دژی ژنان ڕەگ و ڕیشەی هەیە کە ڕەنگە پەیوەست بێت بە جوگرافیای ناوچەکە یان سروشتی دانیشتوانەوە، ئایا ڕاستی توندوتیژی کە لە شاری قەنات ئەنجام دەدرێت جیاوازە لەوانی دیکە؟

توندوتیژی لە پارێزگا جۆراوجۆرەکاندا وەک یەکە، بەبێ گوێدانە چەندین شێوە و فۆرم، ژنان گەورەترین باج دەدەن و لە بێدەنگیدا ئازار دەچێژن، چونکە دەتوانین بڵێین کە جیاوازییەکە پەیوەندی بە کۆمەڵایەتییەوە دەبێت و میراتی کولتووری وایکردووە هەندێک کۆمەڵگە بگەنە قۆناغێکی هۆشیاری، لە کاتێکدا هەندێکی تر هێشتا بەدەست کەمی زانیاری پێویست بۆ کەمکردنەوەی ئەم توندوتیژییانە دەناڵێنن.

 

ئەمەیە کە وامان لێدەکات ئارەزووی هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە جۆرەکانی توندوتیژی بکەین، بەتایبەتی کە چەندین ناوچەی گوندنشینمان هەیە دەستیان بە زانست نەگات، بۆیە چووینە لای ئەوان و خزمەتگوزارییەکانمان پێشکەش کرد.

 

بەڕای ئێوە چۆن مامەڵە لەگەڵ قەیرانی خەتەنەکردن و هاوسەرگیریی منداڵان دەکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بابەتی ئاڵۆزن؟

پارێزگا بچووکەکان پێویستیان بەوەیە کار لەسەر هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەو قەیرانانە بکەن، چونکە پەیوەندییان بە کولتوور و میراتەکانەوە هەیە کە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرێنەوە، هەروەها پڕن لە ترس و دەنگۆ، ئەمەش وا دەکات زۆر کەس ئەو کارانە بپارێزن و دەستبەردارییان نەبن.

 

زنجیرەیەک چالاکی و دیدارمان لەگەڵ دایکان و کچەکانیان ئەنجامدا لە هەوڵێکدا بۆ گوێگرتن لە بیرکردنەوە و نیگەرانییەکانیان بۆ ئەوەی بتوانین پاڵپشتییان بۆ بکەین، دوای گوێگرتن لە کێشەکان، ڕاستەوخۆ چووینە سەر کەمپینەکانی داکۆکیکردن و بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆیە پێمان وایە کارکردن بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسیەکانی ئەو کارانە یەکێکە لە گرنگترین چارەسەرەکان.