کەمانجەژەنێک سەختییەکانی ئاوارەبوون لەناو وڵاتە جەنگاوییەکەیدا دەگێڕێتەوە

 فەدوا ئەلسیر فەقیری گەشتی ئاوارەبوونی لە شارەکەیەوە لە باکوری ئۆمدورمان بۆ شاری پۆرت سودان گێڕایەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕووبەڕووی چەندین سەختی بوونەتەوە، لەوانە پێکدادانەکانی بەردەوام لە سەرانسەری سودان و نەبوونی گواستنەوەو پێداویستییە سەرەتاییەکان.

سەلما ڕەشید

 

سودان- فەدوا ئەلسیر، ژەنیاری کەمانچە و ئەندامی تیپی ئامێرە فۆلکلۆرییە نیشتمانییەکانە ئەو شەڕەی لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٣ سەریهەڵدا، ناچاری کرد ماڵەکەی لە ناوچەی "کاریری" لە باکووری ئۆمدورمان بەجێبهێڵێت و بچێتە شاری پۆرت سودان.

 

فەدوا ئەلسیر فەقیری، دایکی چوار منداڵ، ڕایگەیاند، ناوەندی پەناگەی ئاوارەکان لە قوتابخانەی "ڕەبات" لە شاری پۆرت سودان بە ناوەندێکی چۆنایەتی دادەنرێت کە تێیدا زۆرێک لە مۆسیقاژەنانی سودانی کە ماڵەکانیان بەجێهێشتووە لە هەردوو شاری خەرتوم و جەزیرە بەدوای پەناگەدا دەگەڕێن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژانی یەکەمی جەنگدا تەنها دەنگی فیشەک بیستراوە، دوای چەند ڕۆژێک لە شەڕەکەش فڕۆکە و گولـلە هاوەنیان بینیووە ئەمەش وایکردووە تووشی شڵەژان بن، دۆخەکە خراپتر بووە، ناچاربوون لە ترسی دەنگی پێکدادان و فڕۆکە و موشەک لە ژێر جێگاکانیان خۆیان بشارنەوە، دوای ١٥ڕۆژ بڕیاریاندا ئۆمدورمان بەجێبهێڵن، پێش ئەوەی بگەنە ناوچەی کوبری حەلفایا، پێکدادان لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەستیپێکردووە، ناچاربوون بچنە ناو خەندەقەوە و بە ئاراستەی دیکە دەربچن لەناو بەردەوامی پێکدادانەکاندا، وتی: پاسمان دۆزیەوە کە گواستنەوەیان دەکرد ئێمە دەڕۆیشتین بۆ شاری واد مەدانی لە ویلایەتی جەزیرە، کە ژمارەیەک خاڵی پشکنین لەوێ بوون، ڕۆژێکی تەواوی پێچوو تا گەیشتینە شاری واد مەدانی، چوومە ناوەندێکی پەناگە لە قوتابخانەی ئازا، کە هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ واقیعی هەموو ئەو ناوەندانەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە پچڕانی کارەبا و بێتوانایی منداڵان لە قبوڵکردنی جیاوازییە ژینگەیی و کولتوورییەکان، کە بووە هۆی نەتوانینی پێکەوە ژیان لە ناوەندەکەدا.

 

"منداڵەکان تووشی هێرشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون"

فەدوا ئەلسیر وتیشی: هێزەکانی پشتیوانی خێرا چوونە ناو واد مەدانی، لێرەش کارەساتەکە نوێ کرایەوە و بڕیارماندا مادانی بەجێبهێڵین بۆ ناوچەی مارجان، کاتێک زانیمان هێشتا پشتیوانی خێرا هەموو گەڕەکەکانی شارەکەی کۆنتڕۆڵ نەکردووە، بڕیارماندا بگەڕێینەوە بۆ ناوەندی پەناگە تا بتوانین شتەکانمان هەڵبگرین، کاتێک گەیشتینە ناوەندەکە هێزەکان هێرشیان کردە سەر ناوەندەکە، ئێمە بە پێ بۆ ماوەی نزیکەی ٦ کاتژمێر لە مارجانەوە بۆ ناوچەی فڕۆکەخانە هەڵهاتین، لەوێ دۆخێکی گشتی ترس و دڵەڕاوکێ بوو، دەرچوون لە واد مەدانی، کە سەخت و ئاڵۆز بوو، بەو پێیەی ڕۆژێکی تەواو لەسەر زەوی خەوتبووین، هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی فیشەکیان هەڵدەدا، ئەمەش وایکردووە منداڵەکان تووشی هێرشی ترس و دڵەڕاوکێ ببن.

 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی دووری واد مەدانی بۆ سەنار خاڵی پشکنینی زۆر هەبووە، دوای ئەوەی درەنگانی شەو گەیشتنە سەنار، تا بەیانی ڕۆژی دووەم لەسەر زەوی خەوتن، و ڕووبەڕووی کێشەی تێچووی زۆری بلیتی گەیشتن بە شاری پۆرت سودان بوونەوە، جگە لە نەبوونی نەختینەی دارایی، کە ئەوە بووە هۆی ئەوەی ڕۆژێکی دیکە لە کەناری ڕێگاکە بمێننەوە، گەشتەکە بۆ بەندەری سودان درێژە و زۆر سەخت بوو، گرووپی باندەکان کە ئۆتۆمبێلەکانیان ڕاگرتوو موڵک و ماڵی سەرنشینەکانیان تاڵان کرد، وتیشی: دوای گەیشتنمان بە شاری قەزارف، دوو ڕۆژ لە بازاڕە بەناوبانگەکەدا ماینەوە و چاوەڕێی گواستنەوە بووین بۆ شاری بەندەری سودان، دوای گەیشتنمان چووینە ناوەندێکی پەناگە لە قوتابخانەی ڕەبەت، خزمەتگوزارییە مرۆییەکان لە قوتابخانەکەدا خراپ بوون، نەبوونی تایبەتمەندی لە کەرەستەی فریاگوزاریدا، ئەمە جگە لە دواکەوتنی منداڵەکانم سەبارەت بە ساڵی خوێندن و دەستنەکردن بە ساڵی نوێی خوێندن.