"پاڵپشتی دەروونی بۆ ژنان گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری دەروونییان و تێکەڵکردنیان بە ژیان"

نەوال مستەتاع، چالاکوان جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی دەروونی بۆ ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە بە هەموو شێوەکانیەوە، بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری دەروونییان و تێکەڵکردنیان بە ژیانی گشتی و تایبەت.

حەنان حارت

 

مەغریب- ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە ڕووبەڕووی تراومای دەروونی دەبنەوەو کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی ژیانیان هەیە، ئەمەش وادەکات هاوکاری دەروونی پێویست بێت بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی و تێکەڵبوون بە ژیانی ڕۆژانەیان.

 

نەوال مستەتاع، ئەو چالاکوانە مەدەنییەی کە تایبەتمەندە لە پشتیوانیکردنی دەروونی بۆ ژنان لە بارودۆخێکی سەختدا، پشتڕاستی کردەوە، ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە بە هەموو شێوەکانیەوە، تووشی چەندین تراومای دەروونی دەبن کە کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان هەیە، ئەو زیانە دەروونییە کە لە ئەنجامدا لە ماوەی مامناوەند و درێژخایەندا بەردەوام دەبێت و دەبێتە خەمۆکی یان دڵەڕاوکێ.

 

"پشتیوانی دەروونی بۆ ژنانی توندوتیژی بەراکمبەرکراو گرنگە"

جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی دەروونی بۆ ژنانی توندوتیژی بەرامبەرکراو لە بارودۆخێکی سەختدا و ڕۆڵی لە تێکەڵکردنیان لە ژیانی گشتی و تایبەتدا، هەروەک گەڕاندنەوەی سەقامگیری دەروونی پاڵنەریان دەبێت بۆ گرتنەبەری هەنگاوی گرنگ لە ژیانی ڕۆژانەیاندا و ئازادیان دەکات لە سەرکوتکردنی نەرێنی، وتیشی: دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان دیاردەیەکی جیهانییە و نوێ نییە، پەیوەندی بە وڵاتێکەوە نییە یان تایبەت نییە بە مەغریب.

 

نەوال مستەتاع  ڕوونیشیکردەوە، دیاردەی توندوتیژی بە تەواوی قسەی لەسەر نەکراوە، بەڵام لە ئەنجامی خەباتی کۆمەڵگەی مەدەنی و بزووتنەوەی ژنان، تابووتەکان شکێندران و دەستکرا بە چارەسەرکردن و بەرەنگاربوونەوە، ئەو یاسایانەی مەغریب کە بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی ژنان دژی توندوتیژی بەدەستیان هێناوە سەرکەوتوو نەبوون لە کەمکردنەوەی توندوتیژی بەهۆی عەقڵیەتی پیاوەوە.

 

"توندوتیژی خێزانی بووەتە دیاردەیەکی کوشندە"

هۆشداری دا لە توندوتیژی خێزانی کە بووەتە دیاردەیەکی کوشندە بۆ ژنانی مەغریب و یەکێکە لە مەترسیدارترین توندوتیژییەکان کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە، جگە لەو هۆکارە کۆمەڵایەتی و ئابوورییانەی کە دەبنە هۆی بەردەوامبوونی ئەم دیاردەیە، وتیشی: هۆکاری کولتووری کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ڕێژەی بەرزی توندوتیژی هەیە، هەندێک لە پەرتووکە پەروەردەییەکان ناوەڕۆکەکانیان ڕەگەزپەرستی و نزمی بەرامبەر بە ژنان بەردەوام دەکات.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا داوای پێویستی گۆڕینی کلتووری کۆمەڵگە و تەرخانکردنی هۆشیاری بۆ هەردوو ڕەگەز کرد، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە کاری کۆمەڵگەی مەدەنی دەبێت تیشک بخاتە سەر بەرەنگاربوونەوەی داب و نەریتە کۆنەکان بۆ ئەوەی وایان لێبکات بەشدار بن لە پرۆسەی ڕەتکردنەوەی توندوتیژی.