زیندانی ژنانی ڕەققە و پڕۆسەی ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی

یاریگای شارەوانی لە شاری ڕەققە شایەتی دا لەسەر سەرکوتکردن و توندوتیژی داعش، ئەو چەتانەی کە شارەکەیان کردووەتە زیندان بە شێوەیەکی دڕندانە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن.

سیلڤا ئیبراهیم

 

ڕەققە- یاریگای شارەوانی لە ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شایەتی دڕندانەترین تاوانەکانی داعش دەدات، لەو شارەی کە ژنانی ئێزدی لە بازاڕەکاندا دەفرۆشران، چەندین کردەوەی خراپ لە دژی ژنانی بەدیلگیراو ئەنجامدران.

 

پێش ئەوەی شاری ڕەققە لە ناوەڕاستی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لەلایەن هەسەدەوە ئازاد بکرێت، یاریگای شارەوانی ناسراو بە "یاریگای ڕەش" دوایین بنکەی داعش بوو، کاتێک شارەکەیان داگیرکرد، شوێنێک بوو بۆ کڕین و فرۆشتنی ژنانی ئێزدی و لەژێر بیناکەدا زیندانێکی گەورە هەبوو بۆ ئەوانەی یاسا توندوتیژەکانیان قبوڵ نەدەکرد، بەڵام کاتێک شارەکە لە داگیرکاری ئەوان ئازاد کرا، خەڵکی ڕەققە بە ئاشتی بەردەوام بوون لە ژیانیان.

 

یەکەم بڕیار بۆ ڕەجمکردنی ژنان درا

فەیرۆز خەلیل، تەمەن ٤٤ ساڵ، لە ڕەققە لەدایکبووە و ئاماژە بەوەدەکات، لە کاتێکدا داعش لەم شارەدا بووە، پێشێلکاری زۆر هەبووە و یاریگای شارەوانیان کردبووە زیندان، دەربارەی ڕێبازەکانی داعش دژی ژنان وتی: سیاسەتی داعش پلانی بۆ دانراوە، ئەوان زۆر باش دەزانن کە باشترین ڕێگا بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگە شکاندنی ئیرادەی ژنانە، کاتێک ئەندامانی داعش بۆ یەکەم جار لەبەردەم دەروازەی یاریگای شارەوانی بڕیاری ڕەجمکردنی ژنێکیان دا بۆ ئەوەی ترس بخەنە نێو خەڵکەوە و بکەونە ژێر کۆنترۆڵی داعشەوە، ئەندامانی داعش چەندین بەردیان هێنا بۆ دەروازەی یاریگاکە و یەک بە یەک گرتیانە ژنەکە هەتا ئەو کاتەی مرد و وتیان داوێنپیسی کردووە، ئەوە ڕاست نەبوو بەڵام کەس نەیدەتوانی لەبەردەم بڕیارەکانیاندا بوەستێت.

 

سەبارەت بە بارودۆخی ژنان لە زیندانی داعش، فەیرۆز خەلیل وتی: ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ئێزدی لە زیندانی یاریگاکە دەستگیرکران و یاریگاکە وەک بازاڕێکی فرۆشتنی ژنان بە ناوی سەبایا بەکاردەهێنا، دوای ئەوەی ژنان لە شەنگالەوە هێنران بۆ ئێرە دوای کۆمەڵکوژییەکەی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە، ئەوان بەکاریان هێنا بۆ ئەوەی بچنە ناو گەنجەکانەوە، داعش ئەو ژنانەی وەک دیاری ماوەیەک بەخشی بەو گەنجانەی کە چوونەتە ڕیزەکانیانەوە، بەم شێوەیە، زۆرترین ژمارەی ئەو گەنجانەی کە بە هۆشیاری پیاوسالاری بەشدارییان کرد هیوای ژنانیان شکاند.

 

"بۆ ڕزگارکردنی براکەم خەباتم کرد"

فەیرۆز خەلیل هۆکاری ئەوەی ڕوونکردەوە کە شارەکەی جێنەهێشتووە و وتی: خێزانەکەم بەهۆی بەربەستەکانی داعشەوە ڕەققەیان بەجێهێشت، بەڵام من مامەوە بۆ ئەوەی بەدوای براکەمدا بگەڕێم، کە لەلایەن چەتەکانەوە بە بیانووی پەیوەندیکردن بە هەسەدەوە دەستگیرکرا، لەو کاتەدا بۆم دەرکەوت کە سێ هەزار ژنی ئێزدی لە شەنگالەوە هێنراون بۆ شاری ڕەققە بۆ فرۆشتن یان پێدانی وەک دیاری بە داعش، لەو کاتەدا، ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی لەپێش بارودۆخی براکەم بوو، مردنم بە چاوەکانم بینی بەبێ ئەوەی گوێ بدەمە ئەو مەترسییانە کە بەدوایاندا دەگەڕام، دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر و بەدواداچوون، بۆم دەرکەوت کە زیندانی ژنانی ئێزدی لە گەڕەکی ئەکراد لە ڕەققەدایە دوای ئەوەی خەڵکی گەڕەکەکە بەزۆر لە شارەکە گواستراونەتەوە، من بە باشی تێگەیشتم لە شێواز و سیاسەتی داعش بەرامبەر بە کوردەکان، بە تایبەتی ژنانی ئێزدی لەو گەڕەکە دایاننا بۆ شکاندنی ئیرادەی کوردەکان.

 

"دوای ڕزگارکردنی ٧٥ ژنی ئێزدی دەستگیرکرام"

سەبارەت بە ڕۆڵی لە ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی، فەیرۆز خەلیل وتی: دوای ئەوەی بۆم دەرکەوت ئێزدییەکان لە کوێن، چووم و لە دەرگای ماڵێکم دا، ژنێکی ئێزی بەناوی ئیسمەهان دەرگاکەی کردەوە ، وتم من دراوسێی ئێوەم و کوردم، لەو کاتەدا دڵخۆش بوو، دوای چەند سەردانێک، متمانەی ئەوم بەدەستهێنا ڕوونمکردەوە بۆچی چوومەتە ئەوێ، من دەتوانم یارمەتی ئەو و چەندین ژنی دیکەی ئێزدی بدەم بۆ ئەوەی بتوانن ڕەققە بەجێبهێڵن، ئەم هەنگاوە سەرەتای ئازادکردنی ٧٥ ژنی ئێزدی بوو، لە ماوەی ساڵێکدا هەریەکەیان ببوونە دایکی منداڵێک، بەهۆی زۆر چوونم بۆ دوکانی تەلەفۆن کاتێک تەلەفۆنم بۆ خاوەنەکانی ژنانی ئێزدی دەکرد، گومانم لێ دەکرا کە لە دەوروبەرم بم چونکە ئەندامانی داعش چاودێرییان دەکردم و جارێک چوونە ناو ماڵەکەم، بۆیان دەرکەوت کە ژنانی ئێزدی ڕزگار دەکەم. من لە کاتی ئامادەکاری بۆ ڕزگارکردنی ژنێکی ئێزیدی لەگەڵ چوار کچەکەی دەستگیرکرام.

 

شەڕی دەروونی لە زیندان

فەیرۆز خەلیل ئاماژەی بەوەکرد شەڕێکی دەروونی لە زینداندا هەبووە کە لێکۆڵینەوەی زۆری لەگەڵ کراوەو هەڕەشەی لێکراوە، ئەوان ڕۆژی هەینی بڕیاریاندا سزام بدەن بۆ شکاندنی ئیرادەم بەڵام من خۆم بەدەستەوە نەدا چونکە کاتێک ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدیم هەڵبژارد، حسابی مردنم کردبوو، شەڕی دەروونییان لە دژی من شکستی هێنا، هێزی خۆمم لە خەباتی ژنانی شەڕڤان لە هەڵمەتی ئازادی دژ بە داعش وەرگرت.

 

دوو هەفتە دوای دەستگیرکردنی فەیرۆز خەلیل، هەسەدە و یەپەژە، چوونە ناو شاری ڕەققە و لە ٢٠ی  تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ شارەکەیان لە داعش ڕزگارکرد، هەروەها فەیرۆز ئازادکرا و بەشداری کرد لە دامەزراندنی ئەنجومەنی مەدەنی ڕەققە و دواتر چووە ناو ئەنجومەنی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

 

"ئێمە هەموو ساڵێک لە یاریگا ئاهەنگ دەگێڕین"

فەیرۆز خەلیل لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دوای ئازادکردنی شاری ڕەققە، بزووتنەوەی ژنان هەموو چالاکییەکانیان لە یاریگای شارەوانی ئەنجامدا وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ کردەوەکانی داعش دژی مافەکانی ژنانی ئێزیدی و بەتایبەتی ئەوانەی لەوێ ئەشکەنجە دران و فرۆشران و کوژران، سەرەڕای ئەوەش، لە ساڵیادی ئازادکردنی شاری ڕەققە، ئێمە لە یاریگای شارەوانی ئاهەنگ دەگێڕین.