ڕۆژانە
-

چالاکوانی کورد مەهسا زارعی لە زیندان ئازاد کرا
مەهسا زارعی، چالاکوانی کورد و دانیشتووی شاری کرماشان، دوای ٣٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ئازاد کرا و دووپاتی کردەوە، "ئەوەی لە ڕۆحماندا ناسڕدرێتەوە ئازادییە".
-

شەش هەزار و ٨٨٦ کەس لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ''هەرانا''، شەش هەزار و ٨٨٦ کەس کوژراون و ٥٠ هەزار و ٨٤٢ خۆپیشاندەر دەستبەسەر کراون، هەروەها ١١ هەزار و ٢١ خۆپیشاندەریش بریندار بوون.
-

نێرگس محەمەدی لە زیندان دەستی بە مانگرتن کرد
بنەماڵەی نێرگس محەمەدی، زیندانی سیاسی ڕایانگەیاند، لە زیندان دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە، دەشڵێن: ئەو ناڕەزایەتییەی نێرگس وەڵامێکە بۆ بەردەوامی دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنی خۆپیشاندەرەکانی گەلانی ئێران.
-

ئەندامانی تەژەئا: بێدەنگی خیانەتە و کۆبانێ بانگەوازێکە بۆ بەرخۆدان
لە وان، ئەندامانی تەڤگەری ژنانی ئازاد ”تەژەئا” دەنگیان بەرزکردەوە بۆ ئەوەی لە هەموو شوێنێک بیبیستێت، کۆبانێ تەنها شار نییە، بەڵکو هێمای سەرکەوتن و هیوا و خۆڕاگرییە بۆ ژنان، ئەمڕۆش لە ژێر گەمارۆیەکی ناڕەوای خنکێنەرە کە دەبێت دەستبەجێ بشکێنرێت.
-

پەرتوک و هونەر لە پێشانگای خوێندنگەیەکی تەعز دەرگاکانی داهێنان دەکاتەوە
شاری تەعز لە یەمەن سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان کولتوور بەردەوامە لە گەشە سەندن، دووەمین پێشانگای پەرتووک کە لە لایەن خوێندنگەی شەهید نەعمە ئەحمەد ڕەسامەوە ڕێکخرابوو، کۆتایی هات و دووپاتکرایەوە، کە خوێندنەوە هێشتا هێزی یەکخستنی خەڵکی هەیە.
-

کلیپێکی واتادار بۆ ڕۆژئاوا لە سیتیا نەخشاوە
لە ناوەندی کولتووری و هونەری سیتیا نەخشاوە، گروپی شەهید بێریڤان لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر گەلی کورد بێدەنگ نەبوون و بە کلیپێک هەڵوێستی خۆیان دەربڕی.
-

تۆڕی یەمەن: دەستگیرکردنی ئەشواق شمەیری ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی مەترسیدارە لە بەئامانجگرتنی چالاکوانان
تۆڕی ماف و ئازادییەکانی یەمەن پەرەسەندنێکی مەترسیداریان لە بەئامانجگرتنی ژنان لەو وڵاتە ئاشکرا کرد و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی چالاکوان ئەشواق شمەیری کرد کە لەلایەن حوسییەکانەوە لە سەنعا دەستبەسەر کراوە.
-

شۆخ محەمەد: خەتەنەی مێینە کولتوورو چاولێکەرییە نەک ئاینیی
خەتەنەکردنی ژنان،کردەیەکی نامرۆڤانە و ناتەندروستە کە ژیانی ژنان دەخاتە مەترسیەوە وپێشێلکردنێکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤایەتییە، شۆخ محەمەد، ڕێکخەری ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی دەڵێت: لە هەرێمی کوردستان دیاردەکە کەمبووەتەوە بەڵام لە هەندێک ناوچە هەر ماوە.
-

لە مەڕاسیمی چوارشەممەی شەهیدی یەکبووندا، یادی شەهید ئەحمەد هێمن بەرز ڕاگیرا
لە شاری سلێمانی، بە دروشمی "شەهید نامرێت"، بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهیدان و هاوڵاتیان، لە چوارشەممەی شەهیدی یەکبوون، لە مەڕاسیمێکی شکۆمەندانەدا یادی شەهید ئەحمەد هێمن کرایەوە.
-

ئەمساڵ وەک پشتیوانییەک بۆ ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان مەراسیمی پیرشالیار ئەنجام نەدرا
مەراسیمی پیرشالیار بۆنەیەکی نەتەوەیی و ئاینی کوردە و هەموو ساڵێک لە وەرزی زستاندا بەڕێوەدەچیت، بەڵام ئەمساڵ وەک پشتیوانییەک بۆ دۆخی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان مەراسیمەکە ساز ناکرێت.
-

بە دروشمی ''تەنها کورد، دۆستی کوردە'' پێشانگای ساڵانەی چالاکییە هونەرییەکانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات کرایەوە
پێشانگای ساڵانەی چالاکییە هونەرییەکانی سنووری پەروەردەی ڕۆژهەڵات، بە درۆشمی ''تەنها کورد، دۆستی کوردە''، بە بەشداری خوێندنگا بنەڕەتییەکان، بەمەبەستی نیشاندانی بەرهەمە هونەرییە جۆراوجۆرەکان، لە مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکەی سلێمانی کرایەوە.
-

تەعز بۆ پاڵپشتیکردنی ژنانی فەرمانبەری حکومەت پڕۆژەی کارتی تەندروستی دەستپێکرد
شاری تەعز بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی سەختی ئابووری و نەبوونی بیمەی تەندروستی، پڕۆژەی کارتی تەندروستی بۆ ژنانی فەرمانبەری حکومەت دەستپێکردووە، بۆ کەمکردنەوەی بارگرانییە تەندروستی و داراییەکانیان لەڕێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بە داشکاندنی تا ٥٠٪.
-

لە گەڵ بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چارەنووسی ئەو خوێندکارانەی دەستگیرکراون نادیارە
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی خوێندکاران لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە بڵاویان کردووەتەوە، دەیان خوێندکار لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستگیرکراون و هیچ وردەکارییەکی فەرمیان سەبارەت شوێنی دەستگیرکردنیان لەبەردەستدا نییە
-

ڕۆدین عیسا: بەرخۆدانی ژنان سەرەڕای دوورخستنەوە و پێشێلکارییەکان بەردەوامە
ڕۆدین عیسا، ئەندامی کۆنگرە ستار دووپاتیکردەوە، کە ژنان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کاتی سووریا "بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن"، ئەمە جگە لەوەی لە پۆستەکانی بڕیاردان دوورخراونەتەوە.
-

ڕێپاک بە بوڵتەنێک پانۆرامای ٢٠٢٥ی ژنانی بڵاوکردەوە
ڕێکخراوی ڕێپاک پانۆرامای خەباتی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٥ لە دژی دەوڵەتی نێر و دەرئەنجام و شێوازەکانی خەباتی بڵاوکردەوە.
-

کوشتنی ژنان لە باشووری کوردستان بەردەوامی هەیە
لە گوندی تاسلوجەی سنووری شارۆچکەی سەیدسادقی سلێمانی، ژنێکی گەنج بە فیشەک بەدەستی براکەی کوژرا.
-

”کەس ناتوانێت ململانێ لە نێوان کورد و عەرەبدا دروست بکات”
لەیلا مونیر، یەکێک لە دایکەکانی پێکهاتەی عەرەب دەڵێت: دژی یەکڕیزی پێکهاتەکان، دەیانەوێت سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک لەناوببەن، بەڵام کورد و عەرەب یەکن و بە یەکڕیزی هەموو پلانەکان پووچەڵ دەکەنەوە.
-

شیلان سەعید: ئامانجمان شکاندنی بەربەستەکانی بەردەم ژنانە لە کایەی وەرزش و کارسازیدا
شیلان سەعید، بەڕێوەبەری ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە، باس لە گرنگی پێگەی ژنان لە کایە جیاوازەکاندا کردو وتی: کار دەکەین بۆ ئەوەی وەرزش تەنها بە قۆرخی پیاوان نەمێنێتەوە، هەروەها لە ڕێگەی خول و سیمینارەکانەوە هەوڵی بەهێزکردنی ئابووری ژنان دەدەین.
-

پلاتفۆڕمی دیموکراتیک بۆ ژنان هۆشداری دەدات لە سەرهەڵدانەوەی پاوانخوازی
پلاتفۆڕمی دیموکراتیکی فرانتەیشناڵ بۆ ژنان هۆشداریدا لە کاردانەوەکانی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان و کاریگەرییەکانی لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هەروەها باسی پێویستی هۆشیاری و هاودەنگی دژی سیستەمی پاوانخوازی کرد.
-

هەڵمەتی "سێشەممە نا بۆ لەسێدارەدان" لە ٥٦ زیندان بەردەوامە
کامپەینی "سێشەممەنا بۆ لەسێدارەدان" کوشتن و دەستگیرکردنی دەیان خۆپیشاندەر لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی پێناسە کرد، هەروەها پیاوانی ئاینی وەک تاوانباری سەرەکی دەستنیشان کرد.