نەتەوەیەکگرتووەکان: ٤٠٪ی عێراقییەکان ئاوی پاکیان دەست ناکەوێت
ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان "یونیسێف" بڵاوىکردەوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان، تا ساڵی ٢٠٥٠ تێکڕای پلەکانی گەرما لە عێراق دوو بۆ چوار پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە، ئێستا٤٠٪ی عێراقییەکان ئاوی پاکیان دەست ناکەوێت.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان "یونیسێف" سەبارەت بە ئاستەنگەکانى بەردەم دەستکەوتنى ئاوى پاکی خواردنەوەو گۆڕانى کەشوهەواو کارییەکانى لەسەر عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: هاتووە، لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تا ساڵی ٢٠٥٠ تێکڕای پلەکانی گەرما لە عێراق دوو بۆ چوار پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە، پێشبینیش دەکرێت تا ساڵی ٢٠٤٠ ڕێژەی بارانبارین تا ٢٠٪ کەم بێتەوە، کەمی ئاو یەکێکە لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
ڕێکخراوەکە پێشبینی کەمبوونەوەی ڕۆیشتنی ڕووبارەکان بە ڕێژەی ٣٠٪ بۆ ٤٠٪ـی کردووە، وڵاتانی کەنار دەریاکان بەتایبەت وڵاتانی درواسێ دەستیان کردووە، بە گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر عێراق دروستکردووە.
ئاماژەی بەوەشکراوە، هێشتا نزیکەی دوو لەسەر سێی پاشماوەی ئاوەڕۆ بەبێ چارەسەرکردن دەڕژێتە ناو ڕووبارەکانەوە، هێشتا باسی پاشماوە مەترسیدارەکانی نەخۆشخانە و ناوەندە تایبەتمەندەکان ناکەین، کە پێویستی بە چارەسەرکردن هەیە، هەروەها ٤٠٪ـی دانیشتووانی عێراق دەستیان بە ئاوی پاک ناگات.