ڕۆژانە
-

چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی نووسەرانی ژنی ئەستەنبوڵ دەستیپێکرد
ئیستەنبوڵ چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی نووسەرانی ژنی بە بەشداری گروپە شانۆییەکانی نۆ وڵات، لە ناوەندی کولتووری ئەتاتورک ”AKM” کردەوە.
-

لە ئیدر ژنێک کوژرا
لە ئیدر ژنێک بە ناوی جەرەن ئیشک تەمەن ٢٨ساڵ، لە گەڕەکی باگلای ئیدر کوژرا، بەهۆی ڕووداوەکەوە کەسێک دەستگیرکرا.
-

بوومەلەرزەی وان؛ ١٥ ساڵ ئازاری بەردەوام
لە شاری وان لە باکووری کوردستان، ١٥ ساڵ دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکە، هێشتا زۆرێک لە قوربانییەکان لە ژوورە وێران و پێش دروستکراوەکاندا بەرگەی بارودۆخی سەختی ژیان دەگرن.
-

ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان ڕاگەیاندراوێکی دژی لەناوبردنی گۆڕی شەهیدان بڵاوکردەوە
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرەی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرەڕای شەرمەزارکردنی کردەوەی نامرۆڤانەی دژ بە گۆڕی شەهیدان و لەناوبردنی گۆڕەکان لەلایەن هەتەشە و گرووپە چەتەکانی دیکەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
-

دۆسیەی نەزهەت مەجدی دوای پەسەندکردنی سزای زیندانیکردنی نارەزایی لێکەوتەوە
دادگای یەکەمی ڕەبات داوای نەزهەت مەجدی، ئەندامی هەماهەنگی نیشتمانی مامۆستایانی گرێبەستی ڕەتکردەوە، بۆ ئەوەی سزای زیندانیکردنی بە سزای جێگرەوە بگۆڕدرێت، سزای سێ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا پەسەند کرد.
-

هێزەکانی ئاسایشی ئێران لەماوەی سێ ڕۆژدا سێ ژن و منداڵێکیان دەستگیرکرد
هێزەکانی ئاسایشی ئێران لە ماوەی تەنها سێ ڕۆژ لە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی کرماشان، هەرسین و تاران سێ ژن و منداڵێکی کچی تەمەن ١٤ ساڵیان دەستبەسەر کرد.
-

ئاگر لە کامپی ئێزدییەکان کەوتەوە و دوو ژن بریندار بوون
ئاگر لە کامپی باجد کەنداڵ لە سەر سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتەوە، دوو چادری پەنابەرانی ئێزدی سووتان و دوو ژنی ئێزدیش بە سەختی بریندار بوون.
-

ئاسیتا کانکۆ: لەناوچوونی کورد واتای مانەوەی داعشە
ئاسیتا کانکۆ، پەرلەمانتاری ئەورووپا ڕایگەیاند، مان و نەمانی کورد تاقیکردنەوەی ئیرادەی ئێمەیە و لەناوچوونی کورد بە واتای مانەوەی داعش دێت، هەروەها کوردەکانی سووریا تەنهان و لەلایەن ئێمەوە جێهێڵران.
-

دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستدا
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستدا، کە خوشک و برایەکی دووانەی تەمەن شەش ساڵانن.
-

کۆمینەکان؛ شوێنی ڕێکخراوەیی بۆ پاراستنی گەڕەکەکان و بەهێزکردنی یەکێتی گەلان
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرزکردنەوەی پاراستنی بنەڕەتی و چەسپاندنی چەمکی ئاسایشی کۆمەڵگە، ژنان لە کۆمینەکانی قامیشلۆ بەردەوامن لە ڕۆڵێکی کارا و بناغەی لە ڕێکخستنی پاراستنی ڕۆژانەی گەڕەکەکان و بەشداریکردن لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەکاری گەلان.
-

پزیشک ئەژین داود: پشکنینی پێشوەختە هاوکارە بۆچارەسەری خێرا
پزیشک ئەژین داود، پشپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک دەڵێت: شێرپەنجەی مەمک بڵاوەو بەیەکەمین جۆری شێرپەنجە دادەنریت لای ژنان، پشکنینی پێشوەختە هاوکارە بۆچارەسەری خێرا.
-

-

کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ شەش هەزار و ٤٩٥ کەس بەرز بووەوە
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هرانا، تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەى لە خۆپیشاندانەکانى ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون گەیشتووەتە شەش هەزار و ٤٩٥ کەس.
-

ژنێکی کورد دەبێتە وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا
ديلان یەشیلگۆز، سیاسەتمەداری کورد وەک جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری لە حکومەتی نوێی هۆڵەندا دەستبەکاربوو.
-

ژنێکی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگارکرا: هەتەشە و داعش یەکن
ژنێکی ئێزدی بەناوی بەرفین کە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لە شنگال ڕفێندرا و دواتر ڕزگارکرا، نیگەرانی هێنانی داعشە بۆ عێراق دەڵێت: دەترسین ئەوەی پێشتر بینیومانە دووبارە بیبینینەوە.
-

خانزاد محەمەد ئەمین: خەتەنەکردنی مێیینە تیرۆرێکە لەسەر ژنان و کۆمەڵگە
خەتەنەکردنی مێیینە ڕێگەیەکی مەترسیدارە بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی دەروونی و جەستەیی دژی ژنان، یەکێکە لە تاوانە کولتوورییەکان کە ئەنجام دەدرێت، خانزاد محەمەد ئەمین، پەرستاری مامانی و ڕاهێنەرو پەروەردەکاری مامانی دەڵێت: خەتەنەکردنی مێیینە تیرۆرێکە لەسەر ژنان.
-

دووەمین کۆڕبەندی ساڵانەی کاروباری ژنان لە عێراق ئەنجامدرا
بە ناونیشانی "ئەندازیاری هۆشیاری کۆمەڵگە: بەرپرسیارێتی هاوبەشی زانکۆکان، میدیا، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەرامبەر بە پرسەکانی ژنان"، لیژنەی کاروباری ژنان چالاکییەکانی دووەمین کۆڕبەندی ساڵانەی کاروباری ژنانی ئەنجامدا.
-

بەهۆی ڕوودانی لافاوێک لە باکووری مەغریب چوار ژن گیانیان لەدەستدا
لە شەپۆلێکی کەشوهەوای سەخت کە کاریگەری لەسەر باکووری مەغریب هەبووە، ڕووداوێکی دڵتەزێن لە ناوچەی عەرائش ڕوویدا، کە بەهۆیەوە چوار ژن لە هەمان خێزاندا گیانیان لەدەستدا دوای ئەوەی ماڵەکەیان داڕما.
-

خالیدە تورکئۆغڵو بانگەوازی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کرد
خالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا پێویستە هەنگاوی بەرچاو بنرێت، هەروەها بانگەواز، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین.
-

لە سلێمانی پانێڵی "گوێزانە کولەکان" دژی خەتەنەکردنی ژنان بەڕێوەچوو
لە کارگەی کولتووری هۆڵی مەڵکەندی شاری سلێمانی، چالاکییەکی فراوان بە ناوی "گوێزانە کولەکان" بەڕێوەچوو، کە پانێڵی گفتوگۆ، پێشانگای هونەری ، بۆ ئاگادارکردنەوەو بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینەی لەخۆگرتبوو.