لە سلێمانی ناساندن بۆ سێ پەرتوکی ئیکۆلۆژی کرا
ئەکادیمیای ئیکۆلۆژی کۆڕێکی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ پەرتوکەکانی "ئیکۆلۆژی لە کۆمەڵگەی سروشتییەوە بۆ کۆمەڵگەی مۆدێرن، کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئیکۆلۆژی، ئیکۆلۆژی کێشەو دەرفەتەکانی چارەسەری" ئەنجامدا.
سلێمانی
ئەمڕۆ لە ڕێکخراوی ئازادبوون، لە شاری سلێمانی، بە بەشداری چالاکوانانی ژینگەی و سیاسەتمەدارانی شارەکە، ئەکادیمیای ئیکۆلۆژی لە لایەن هەردی دولبەر، هەڵوێست کەریم و سەروەر قەرەداغی کۆڕێکی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ پەرتوکەکانی "ئیکۆلۆژی لە کۆمەڵگەی سروشتییەوە بۆ کۆمەڵگەی مۆدێرن، کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئیکۆلۆژی، ئیکۆلۆژی کێشەو دەرفەتەکانی چارەسەری" ئەنجامدا، لە ناو کۆڕەکەدا پەڕتوکەکان بۆ خوێنەران بەردەستبوو.
"ڕەخنەگرتن لە سیستمی سەرمایەداری رێبەر ئاپۆ دژی پێشکەوتنی پیشەسازی نییە"
هەردی دولبەر، ئاماژەی بە گرنگی و پاراستنی ژینگە کردو پاشان شیکردنەوەی بۆ ناوەڕۆکی پەرتوکە کرد، کە پوختەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ئیکۆلۆژی وەک یەکەم بڵاوکراوەی کۆمیتەی ئاکادیمیای ئیکۆلۆژی ناساند، باسی لە چەند خاڵێکی ناوەرۆکی پەرتوکەکە کرد وتی: دیدی ڕێبەر ئاپاۆ لە سەر سێ بنەمایە یەکێک لە وانە پرسی ئیکۆلۆژیە کە ڕەهەندێکی مێژووی گرنگی هەیەو دەگەرێتەوە بۆ چیاکانی زاگرۆس کە بەڕێز ئۆجالان زۆر بەگرنگیەوە لەم پرسە دەروانێت، ڕێبەر ئاپۆ پێشنیازی ئەوە دەکات چۆن سیستەمی سەردەست دەیەوێت کارەکتەری بە گوێری بەرژەوەندی خۆی دروست دەکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە تاکەکان ئاڕاستەی سروشت بکەین و تێبگەین کە بەشێکین لە سروشت، بۆ ئەوەی بتوانین ژیانێکی ئارام و پاکمان هەبێت تێروانینمان بۆ سیستەمی سەرمایەداری ئەڵتەرناتیڤ سەربخەین، پرسی پەیوەندی ژینگە پارێزی و دەسەڵاتداری لە هەر لەیەک بێت پایای توندوتیژی، دەبینین چۆن سەرخان و ژێرخان کۆمەڵگەی مرۆڤ تاڵان دەکرێت بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنی ئابووری ناوچەکە ، ڕەخنەگرتن لە سیستمی سەرمایەداری رێبەر ئاپۆ دژی پێشکەوتنی پیشەسازی نییە بەڵام کاتێک لەسنووری خۆی دەردەچێت و دەچیت خزمەتی خۆی لە دژی سروشت وکۆمەڵگە دەری دەخات دەبێتە بێڕێزی و سیستەمی چینایەتی کە لەم ڕۆدا لێکەوتەکانی دەبینین، پرسی ژن دوو دووانەی لێکدانەبڕاون، کە بەدرێژایی مێژوو پرۆسەی کۆمەڵایەتی لە مێنتاڵێتی ژنەوە سەرپێکەوتوون بەڵام دەبینین سیستمی سەرمایەداری لێدانێکی زۆر خراپ لەسەر کارەکتەری ژن و ژینگە پەیرەو دەکات کە بۆتە هۆی سەپاندنی باڵادەستی دەسەڵات، چارەسەی دۆخەکە بۆ ئەوەی هاوسەنگی و دیالێکتیک لەگەڵ سروشت ئاشتبکاتەوە پێویستیەکان بەگوێرەی پێوستن.
"دەبێت هاوسەنگی لە نێوان ژن، ژینگە، سروشت و ئاژەڵدا هەبێت"
پاشان هەڵوێست کەریم، ئیکۆفێمێنیست باسی لە ناوەرۆکی ئیکۆلۆژی پیشەسازی و گەڕانەوە بۆ خۆبەڕێوبەری نەک گەرانەوە بۆ ئەشکەوت سەرەتای پەرتوکەکە باسی مرۆڤ دەکات چۆن مرۆڤ خۆی بەدابڕاو لە سروست نەبینەوە، بەڵام بەهۆی سیستەمی سەرمایەدەری بووە هۆی دابرانی مرۆڤ لە سروشت، کاتێک ئەو پەرتوکە دەخوێنیتەوە دەبینیت چۆن لەسەر پرسە ژینگەیەکان و پاراستنی ئاژەڵان و خاک دەکات، هەروەها ئەگەر ژنێکی ئازاد و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکمان هەبێت نابێت سیستەم چۆنی بوێت بەو شێوەیە بەکار بهێندرێن بەڵکو دەبێت هاوسەنگی لە نێوان ژن، ژینگە، سروشت و ئاژەڵدا هەبێت و هەموان بەیەکەوە هاوسەنگی گەردوون ڕادەگرن، باس لەوەشدەکات چیدیکە زەوی توانای ئەو خراپەکاریانەی نەماوە کە مرۆڤ بەرامبەری دەیکات چونکە وێرانکاریەکان ئەوەندە زۆر بووە بەرامبەر سروشت توانای هەڵگرتنی نەماوە، ئیکۆلۆژی سیستمێکە چەمکێکی فراوانە بەرامبەر سیستم و سەرمایەداری دەوەستێتەوە، ئەوە ڕووداوانەی لەنێو سروشتدا ڕوودەدەن لەخۆیەوە نیە بەڵکوو هاواری سروشتە، هەروەک چۆن دەستدرێژی بۆسەر ژینگە کراوە ئاواش بۆ سەرژن هێرشە بەردەوام بووە ویستیانە ژن و ژینگە لەیەک داببڕن، هەروەها لەبەشێکی دیکەی پەرتوکەکەدا باسی وێرانکاری گوند و دابڕانی خەڵک لە گوندەکان بە مەبەستی داڕمانی ئابوری سەربەخۆ و ناوخۆ بۆیە دەستدرێژیکردنە سەر ژینگە بابەتێکی دابڕاو نییە لە سیاسیەت کۆمەڵایەتی ئەوە سیستەمی ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت و بەشێویەکی وەحشیانەهێرش بۆ سەر ژینگە دەکرێت، پرسی چارەسەری چیپکەین بۆ ئەوەی بمانەوێت ژینگەیەکی هاوسەنگدروسستبکەین دابڕاونین لە سروشت پەروەردەیەکی ئیکۆلۆژی و ژینگە دۆستانەیە.
"هەتا ژن ئازاد نەبێت، دەستدرێژی بۆ سەر ژینگە کۆتایی نایەت"
سەروەر قەرەداخی ئیکۆلۆژی لەکۆمەگەی کۆکراوەی بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی لە نێوان حەسەن جودی و نەجیبە قەرەداغی، ئامانج لێی دەوڵەمندکردنی فکرو فەلسەفەی ئیکۆلۆژیدایە، بەشی یەکەم لەسەر ئەنەنیزم کە بەیەک سیستمی ژینگەیە و سەرچاوەی سەرەکی زاگرۆسە، کە گفتوگۆی سەروەر قەرەداغی لەگەڵ حەسەن جودی و نەجیبە قەرەداغیدایە، وتی ئەم پەرتوکە ڕەخنە لەو فەلسەفانە دەگرێت کە مرۆڤ دەکەنە سەنتەری گەردوون و دەبنە هۆی ناهاوسەنگی، لە بەشێکی پەرتوکەکەدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەتا ژن ئازاد نەبێت، دەستدرێژی بۆ سەر ژینگە کۆتایی نایەت؛ پێویستە مرۆڤ خۆی بە سەروەری سروشت نەزانێت، بەڵکو ببێتە پارێزەری هاوسەنگیی گەردوون.