بە درۆن هێرشکرایە سەر گوندێکی هەولێرو دوو کەس شەهید بوون

بە درۆن هێرشکرایە سەر گوندێکی ناوچەی زرارەتى لە سنووری پارێزگای هەولێرو دوو هاژین شەهید بوون کە دوو مندالیان هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕژێمی ئێران لە ٣٨ رۆژی ڕابردووی جەنگدا بە بەردەوام بە درۆن و مووشەک هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان و تا ئیستا ١٦ هاوڵاتی شەهید بوون و ٩٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

درەنگانی شەوی ٦ی نیسان، درۆنێک لە گوندی جەرگەزەوی لە ناوچەی زرارەتی لە پارێزگای هەولێر بەر ماڵێک کەوت و  بەهۆیەوە ژن و پیاوێک کە هاوژینی یەکن شەهید بوون.

 

لەلایەکی دیکەوە  بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر هەولێر و بە دوو درۆنیش هێرش کرایە سەر بارەگای سەربازی لە لیوای شەشی پیادە لە فیرقەی چوارقوڕنە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.