زیندانی نەخۆش هاتیجە ئۆناران ئازاد کرا
ڕاگەیەندرا کە زیندانی نەخۆش هاتیجە ئۆناران، بەرگریکاری مافی مرۆڤ ئازاد کراوە.
ناوەندی هەواڵ
ڕاگەیەندرا دواخستنی سزای زیندانی نەخۆش و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ هاتیجە ئۆناران کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤ "ئیهەد"ەوە داواکراوو، سزای لەسێدارەدانەکەی بۆ ماوەی شەش مانگ دواخرا.
هاتیجە ئۆناران لە زیندانی گەبزێ ئازاد کرا.
جیهان ئایدن، هاوسەرۆکی ئیهەدە لە پۆستێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وتی: سزای هاوڕێمان هاتیجە ئۆناران بۆ ماوەی شەش مانگ هەڵپەسێردراوە و ئێستا ئازاد کراوە، داواکاریی خۆمان بۆ ئازادکردنی دەستبەجێی سەرجەم زیندانییە نەخۆشەکان دووپات دەکەینەوە.