گیانلەدەستدانێکی گوماناوی لە بەغدا کاردانەوەی فراوانی لێکەوێتەوە

تەرمی ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵ لەناو ماڵەکەیدا بە شێوەیەکی گوماناوی دۆزرایەوە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە، ئەمەش کاردانەوەی فراوانی لێکەوتووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

١٤ی شوبات لە ناوچەی تالیبیە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا، تەرمی ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵ لەناو ماڵەکەیدا بە شێوەیەکی گوماناوی دۆزرایەوە، ئەم ڕووداوە نیگەرانی و کاردانەوەی لە دروستکرد.

 

ئاماژە بەوەکراوە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە، هاوژینی ژنەکە لەسەر ڕاسپاردەی پسپۆڕی پزیشکی دادوەری بەهۆی گومانەکان ڕاگیرا.

 

 لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی ڕووداوەکە، هەروەها دەزگاکانی ئەمنی بە وریایی و وردبینییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکەدا دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لە ئاشکرابوونی ڕاستییەکان.

 

بەم شێوەیە دۆسیەکە کراوەیە بۆ لێکۆڵینەوە فەرمییەکان، لە کاتێکدا دۆخی خەم و گفتوگۆ لە ناوچەکەدا هەیە سەبارەت بە هۆکار و پاڵنەرەکانی پشت ڕووداوەکە.