بەهۆی گەمارۆدانی کۆبانێ منداڵێکی دیکە گیانی لەدەستدا

ئەو گەمارۆیەی بەسەر شاری کۆبانێ سەپێندراو لە ئەنجامدا داخستنی ڕێگاوبانەکان بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ، کە نەتواندرا بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی زانکۆی حەلەب بەمەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١٨ی کانوونی دووەم چەتەکانی هەتەشە گەمارۆیەکی توندیان بەسەر شاری کۆبانێدا سەپاندووەو جموجۆڵیان لەکارکەوتووەو ڕێگاکانی هاتووچۆیان پچڕاندووە، ئەمەش بووەتە هۆی هۆشداریدان لەسەر لێکەوتە مرۆییە ترسناکەکان بۆ دانیشتووان، بەتایبەتی بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە چارەسەرکردنە لە نەخۆشخانەکانی حەلەب.

 

دڵدار ڕێزان حەسۆی تەمەن ١٢ ساڵ لە ١٤ی شوبات، بەهۆی نەخۆشی کەمی بەرگرییەوە بەناوی "بريز"، باری تەندروستی تێکچووە و گیانی لەدەستدا، خانەوادەکەی ڕایانگەیاندووە، ئەو گەمارۆیەی کە لەلایەن چەتەکانی هەتەشەوە بەسەر شارەکەدا سەپێنراوە، ڕێگر بووە لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی زانکۆی حەلەب بۆ وەرگرتنی چارەسەری زیاتر.

 

خێزانەکە پشتڕاستیان کردەوە، کە پزیشکی چاودێرەکەی لە نەخۆشخانەی زانکۆی حەلەب جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی چارەسەرەکەی کردووەتەوە، لەو شوێنانەی کە دەرمانی پێویست لەبەردەستدایە، بەڵام داخستنی ڕێگاکان ڕێگری لە گواستنەوەی کردو لە ئەنجامدا باری تەندروستی تێکچوو و دواتر گیانی لەدەستدا.