لە هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیکەری منداڵانی ونبوو لادرا.
ئەمڕۆ ڕێکخراوی لاهای بۆ پرسی جینۆسایدو کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەلەبجەو بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان ڕۆژی جیهانی مندالانی بێسەروشوێنی بەرز ڕاگرت.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە- بەبۆنەی ٢٥ی ئایار ڕۆژی جیهانی منداڵانی بێسەروشوێن، لە مەڕاسیمێکدا لە هەڵەبجە چەند چالاکیەک بەڕێوەچوو هەروەها پەردە لەسەر پەیکەری منداڵی ونبوو لادرا.
٧٦ خێزان لە هەڵەبجە داوای ١١٩ منداڵ دەکەنەوە، تاوەکو ئیستا هەشت کەس دۆزراونەتەوە و کەیسی دووانیان بە نادیاری ماوەتەوە.
لەوبارەیەوە کوێستان ئەکرەم. بەرپرسی لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی لاهای بۆ پرسی جینۆساید وتی: ئەمڕۆ بە ئەرکی خۆمانی دەزانین بە دڵنیایەوە لەسەر سەرجەم کەیسەکانی جینۆساید کار دەکەین و کەیسی منداڵانی ونبوو بەشێکە لە جینۆساید، لەهەڵەبجەش ژمارەیەکی زۆر منداڵ ونبوون، لە دوای کیمیاباران ونبوون و ئەوەشی گەڕاوەتەوە بەدەیان کێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی تیایە، ئەمڕۆ توانیمان پەیکەری منداڵی ونبوو پەردەی لەسەر لادەین ، هەروەها ناساندنی پەرتوکێک کە لەلایەن هاودەنگ محەمەدەوە بە ناونیشانی "سەفەری غەریبی" نووسراوە، هەرکەس بیخوێنێتەوە یەکێکە لەو پەرتوکانەی زۆر ویژدان دەهەژینیت خوێنەر پەلکێش دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم هەوڵەکان چڕ دەکرێنەوە تاوەکو مندالان بدۆزرێنەوە، پاش ٣٨ ساڵ دۆزینەوەی منداڵێک کە ئێستا ٤٠ ساڵ دەکات کە کەسێک شەهید دەبێت ئاسانترە، بەڵام چاوەڕوانی بۆ ٣٩ ساڵ تەقە با لەدەرگاکەت تەنها دایک و باوکی منداڵاانی ونبوو بەرگەی دەگرن، وەک ئەرکی خۆمان نووسراومان ئاڕاستەیان کردووەو سالنامەیەکمان هەیە کە لە هەر رۆژیکدا سالنامە دەر دەکەین و یاداشتیکی پێنج خاڵیمان بۆ ناردۆتە پەرلەمانی عێراق و کاری لەسەر بکرێت، ئەگەر لە ئێران بێت بۆ ئەوەی ڕێکارەلان یاسایی بن تاوەکو لە کێشەو گیرو گرفتەکان بە دوەر بن و بەدواداچوونەکان دەبێت نێوەدەوڵەتی بێت.