ژنێکی کورد دەبێتە کاندیدی شارەوانی لە وڵاتی فینلەندا
ژنێکی کورد، خەڵکی شاری کەرکووک خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی شارەوانی وڵاتی فینلەندا کاندید کردووە.
ناوەندی هەواڵ
گەشاو ڕەحمان لەدایک بووی شاری کەرکوکی کوردستانە و لە ئێستا لە وڵاتی فینلەندا نیشتەجێیە، خۆی هەڵبژاردووە بۆ شارەوانی شاری ڤانتا لە وڵاتی فینلەندا.
ئەو ژنە کوردە لە شاری ڤانتا خۆی هەڵبژاردووە، جگە لەم چەندین کوردی دیکە خۆیان هەڵبژاردووە بۆ شارەوانی وڵاتی فینلەندا ئەمەش لە دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی پێشووی شارەوانی فینلەندا چەندین کورد توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
دوێنێ ٢٦ی ئایار یەکەم ڕۆژی دەنگدانی پێشوەختەش بۆ شارەوانی فینلەندا بەڕێوە چووە، بڕیار وایە ١٣ی مانگی داهاتوو کۆتای بە دەنگدان بۆ شارەوانیەکانی فینلەندا کۆتای بێت.