لۆرانس دی کاری مێژوونووس دەبێتە سەرپەرشتیاری مۆزەخانەی لوڤەر
لە سەرەتای دروستبوونی مۆزەخانەی لوڤەر تا ئێستا، لۆرانس بووەتە یەکەم ژن، سەرپەرشتیاری مۆزەخانەکە بکات و دەڵێت "هەوڵی کاری باش دەدات بۆی".
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی چوارشەمەی ٢٦ی ئەم مانگە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لۆرانس دی کاری مێژوونوسی وەک سەرپەرشتیاری گەورەترین مۆزەخانەی جیهان "لوڤ" دەستنیشان کرد، لۆرانس دەبێتە یەکەم ژن کە سەرۆکایەتی گەورەترین مۆزەخانەی جیهان بکات.
لۆرانس تەمەنی ٥٤ ساڵە و پێشتر سەرپەرشتیاری مۆزەخانەی "موسەی دۆرسی"بووە، بە هۆی سەرکەوتنەکانی لە بەڕێوەبردنی مۆزەخانەی موسەی دۆرسی لە چوارساڵی ڕابردوودا، لە ئێستادا بووەتە یەکەم ژن بۆ سەرپەرشتی گەورەترین مۆزەخانەی جیهان کە لە ساڵی ١٧٩٣ دامەزراوە.
لۆرانس دی کار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هەنگاوی چاکسازی باش دەنێت، هەروەها یەکەم کاری دامەزراندنی بەشێکی تایبەت بە بیزەنتینۆم و ڕۆژهەڵات دەبێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا ئامانجیەتی مۆزەخانەی لۆڤەر نۆژەن بکاتەوە.
رۆزلین باشلو، وەزیری ڕۆشنبیری فەڕەنسا ئەوەی خستەڕوو کە پێویستە لۆرانس وەک مێژوونوسێک، لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی گەورەترین مۆزەخانەی جیهاندا بنوسێتەوە، وە دەڵێت "پێویستە مۆزەخانەی لۆڤەری لە جیهانی قەیراندا بێتە دەرەوە و خۆی نوێ بکاتەوە، تا زیاتر ببێتە جێگای سەرنج لەوەی کە ئەمڕۆ هەیە".
لۆرانس لە ١ی مانگی ئەیلول دەستبەکار دەبێت و جێگەی جان لوک مارتیز دەگرێتەوە.