دایە ئەرزان لەو ماڵەی تێیدا تیرۆرکرا، بەبیرهێنرایەوە

دایە ئەرزان لەناو ئێزدییەکاندا بە دایە پیرێ'ی دەناسرا، لەلایەن چەتەکانی داعشەوە تیرۆرکرا، بەبیرهێنرایەوە.

شەنگال

 

لەناو ئەو دەشتاییەی کە هەتا چاو بڕکات چۆڵی و زەردبوونی پایزی تێدا دەبینرێت، لە ٣ی ئاب/٨ی ٢٠١٤دا هاوار و ئازاری منداڵ، فرمێسکی سەر ڕووی تۆزاوی دایک و باوکان، ئەو ناوەی پڕ کردبوو، یەکێک لە چیرۆکەکانی ئەو ڕۆژگارە سەختانە، چیرۆکی تیرۆرکردنی دایە ئەرزانی بوێر و نمونەییە.

 

لە خانێکی وێرانبوودا چیرۆکی هەبوونی خۆی بە تەمەنە گەورەکەی دەسپێرێت، پارێزەری کلتور، بوێر، دایە ئەرزان خاوەن چیرۆکێکی بە ئێش و ئازارە، لەناو ئێزدییەکاندا بە دایە پیرێ دەناسرێت، پێش فەرمانی ٢٠١٤ لە شەنگالدا، ماڵەکەی لەسەر ڕێگەی نێوان نەهیا سنو و کۆمەڵگەی دێگۆرێ بوو بە تەنها دەژیا، پیری ئێزدییەکان، دایە ئەرزان لە کاتی فەرمانی ٧٤دا لەلایەن چەتەکانی داعشەوە تیرۆرکرا، وەک هەموو ئازارەکانی دیکە، چیرۆکی کوشتنی دایە ئەزران کە ژنێک بوو بە تەنها دەژیا، ئێشێکی هەمیشەیی و لەبیر نەکراوی ئێزدییەکانە.

 

ناوەندی گەنجانی سیبا شێخ خدر بۆ بەبیرهێنانەوەی تاوانەکانی داعش کە بەسەر ئێزدییەکانیدا هێنا، لە مەراسیمێکدا لە ماڵەکەی خۆیدا  کە لە یەک ژوور پێکدەهات و پێش فەرمانەکە تێیدا دەژیا، دایە پیرێیان یاد کردەوە.

 

سەمیا قاسم، گەنجێکی ئێزدییە دەربارەی یادەوەرییەکانی دایە پیرێ وتی: "وەکو گەنجانی سیبا شێخ خدر بۆ یادکردنەوەی دایە پیرێ هاتووینەتە ئێرە، دایە پیرێ هەموو شەنگالییەکان دەیناسن، بە تەنها دەژیا و کاتی فەرمانەکە لەلایەن داعشەوە کوژرا.

 

ت.پ