ژنێکی کۆچبەر دەستدرێژی کرایە سەر

لە ناوەندی گەڕاندنەوەی کۆچبەران بە ناوی کوروباش کە دەکەوێتە پارێزگای وان، ژنێک بە ناو (ز.ن)، دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، لێکۆڵینەوە لە دژی پێنج بەرپرسی گومانلێکراو کراوە بەڵام داواکاری گشتی وان بڕیاری داوە کە پێویست ناکات دادگایی بکرێنن. ناوەندی هەواڵ

لە ناوەندی گەڕاندنەوەی کۆچبەران بە ناوی کوروباش کە دەکەوێتە پارێزگای وان، ژنێک بە ناو (ز.ن)، دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، لێکۆڵینەوە لە دژی پێنج بەرپرسی گومانلێکراو کراوە بەڵام داواکاری گشتی وان بڕیاری داوە کە پێویست ناکات دادگایی بکرێنن.

ناوەندی هەواڵ

لە ناوەندی گەڕاندنەوەی کۆچبەران بە ناوی "کوروباش" لە پارێزگای وان، ژنێکی ئێرانی بەناوی (ز.ن) لە لایەن دوو پاسەوانی ئاسایشەوە بەناوەکانی (ئی.ح.ک) و (ی.ڤ)، و کەسێکی نادیار لە سەنتەری گەڕاندنەوەی کۆچبەران دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.

لێکۆڵینەوە لە دژی پێنج بەرپرس کراوە کە لە ناویاندا جێگری بەڕێوبەری تێدایە هۆکارەکەسی پێنەدانی ڕاپۆرت و زانیاریە دەربارەی ڕووداوەکە و ڕەفتاری خراپی لە ئۆفیسی گشتیدا، بەڵام داواکاری گشتی پارێزگای وان بڕیاری داوە کە پێویست بە دادگایکردنی بەرپرسان بۆ ڕووداوەکە ناکات لە کاتێکدا بە پێی یاسا سزای کەسێک کە دەستدرێژی ئەنجام بدات ١٢ بۆ ١٨ ساڵە.

 لەلایەن داواکاری گشتییەوە هۆکاری بڕیارەکە بەم جۆرە ڕوونکراوەتەوە:

لە کاتی کۆکردنەوەی بەڵگەکان، تەواوی فایلەکان و زانیارییەکان بەیەکەوە هەڵسەنگێنران، سەباربارەت بەو ڕووداوە گەشتوونەتە ئەو تێگەشتنەی بۆیە تاوانەکە خراوەتە ئەستۆی ئەفسەران چونکە دواکەوتوون لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان.

بەڵام بەهۆی ئەوەی بەڵگەکان وەک پێویست نین بۆیە تەنها بە پاساوێک دادەنرێن بۆ شاردنەوەی ڕاستیەکان.