لە ڕووداوێکدا کچ و دایکێک برینداربوون و کچەکە گیانی لەدەستدا

لە قادر کەرەمی سنوری چەمچەماڵ بەهۆی هەڵدانی نارنجۆکەوە دایک و کچێک بریندار دەبن، دواتر کچەکە گیان لەدەستدەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی قادر کەرەمی شارەدێی شۆڕش لە سنوری چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە نارنجۆکێک هەڵدەدرێتە ماڵێکەوە و دایک و کچێک کە تەمەنیان ٥٤ ساڵ و ٧٦ ساڵە بریندار دەبن.

 

بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ژنە ٥٤ ساڵەکە گیانی لەدەستدا، بەپێی سەرچاوەکانیش دەوترێت کە نارنجۆکەکە بۆ ئەو ماڵە نەبووە و بە هەڵە فڕێدراوە.

وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵیش ڕووداوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.