ژنێک لە چەمچەماڵ دوای سوتانی گومانی لێدەکەوێتەوە

لە شارۆچکەی چەمچەماڵ ژنێک سوتا و گیانی لەدەستدا، ژنەکە ناوی دەریایە و تەمەنی ٣٠ ساڵە، دایکی پێنج منداڵە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٣ی مانگ لە شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە ناوی دەریای تەمەن ٣٠ ساڵ کە دایکی پێنج منداڵە، گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو کە ٪٥٥ی سوتابوو.

 

دواتر بە هۆی زۆری سوتاوییەکەیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی شار و ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەداوە کە کەسوکارەکەی وتویانە بوتڵی غاز پێیدا تەقیوەتەوە، قائیمقامی چەمچەماڵیش دەڵێت کەس لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیر نەکراوە.

 

سوتان و گیان لەدەستدانی جێگەی گومانە بەپێی زانیارییەکانی کە هەیە گوتەی کەسوکارەکەی گوماناوییە و کەسیش تا ئێستا لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیر نەکراوە.

 

ت.پ