ئەو ژنانەی بە لێدان دەستبەسەرکران ئازادکران
ئەو ژنانەی کە ویستیان پێش دانیشتنی دادگا بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتی بخوێننەوە لە بەردەم دادگای ئەنقەرەدا، هێرشیان کرایە سەر و دەستگیرکرا، پێش کەمێک ئازادکران.
ئەنقەرە
پلاتفۆڕمی ژنانی ئەنقەرە لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠دا لە دژی گفتوگۆکردن لەسەر کشانەوە لە پەیماننامەی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا، تێیدا ٣٣ ژنی بەشداربووی چالاکییەکە دەستگیرکران و پاشان دۆسیەی دادگایان لەسەر کردنەوە، ئەمڕۆش لە ٢٨ـەمین دادگای تاوانەکان یەکەم دانیشتنی دادگایان ئەنجامدرا.
پێش دەستپێکردنی دادگاییەکە پلاتفۆڕمی ژنانی ئەنقەرە ویستیان لەبەردەم دادگادا بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتی بخوێننەوە بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە هێرشیان کرایە سەر و گازی فرمێسک ڕێژیان ڕشت و بەشێک لەو ژنانەیان دەستگیر کرد.
٨ لەو ژنانەی بەهۆی گرژییەکانەوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران لەدوای تەواوبوونی ڕێکارەکان لە بنکەی پۆلیس ئازادکران.
دانیشتنی یەکەمی دادگا بۆ دۆسیەی ٣٣ ژنی پلاتفۆڕمی ژنانی ئەنقەرە دواخرا بۆ ٢٦ی تشرینی دووەم.
ت.پ