ژنێک هەوڵی خۆکوشتن دەدات لەسەر بینایەکەوە خۆی فڕێدەدات
ناوەندی هەواڵ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارچرا لە شاری سلێمانی، ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی "هـ . ف" لە نهۆمی پێنجەمی بینایەکی تەواونەکراوی ناو گەڕەکەکەوە خۆی فڕێدەداتە خوارەوە.
سامان نادر بەرپرسی بەشی فریاگوزاری سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە لەدوای گواستنەوەی ژنەکە بۆ نەخۆشخانەی شار ئێستا لە ژێر چاودێری چڕدایە و باری تەندروستی ناجێگیرە، هەتا ئێستا زانیاری لەسەر ڕووداوە بڵاونەکراوەتەوە.