ژنانی ڕؤژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕووبەڕووی دەستگیرکردن و سەرکوتکردنی نوێ دەبنەوە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شارەکانی ورمێ و تاران دوو حاڵەتی دەستبەسەرکردنی دوو ژنیان لە هەلومەرجی نهێنیدا بەخۆیەوە بینی، ئەمەش ئاماژەیەکی نیگەرانکەرە بۆ بەردەوامی بەئامانجگرتنی ژنانی چالاکوان یان ئەوانەی سەر بە کەمایەتییە ئایینییەکانن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕژێمی ئێران هەڵمەتێکی نوێی گرتنی سیستماتیکی بەرامبەر ژنانی چالاکوانان، ئەندامانی کەمینەکان و دایکانی ناڕازی ئەنجام دەدات، زۆرجار بەبێ بڕیاری یاسای و ڕوونکردنەوە لەسەر تۆمەتەکان، ئەم دەستگیرکردنانە وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی دەنگی ژنان بەکاردەهێنرێن کە داوای ئازادی و دادپەروەری دەکەن، ئەمەش لە بارودۆخێکدا ئەنجام دەدرێن کە مافە سەرەتاییەکان پێشێل دەکات.

 

لە هەڵکشانی نوێی سیاسەتەکانی سەرکوتی دەسەڵاتدارانی ئێران لە دژی ژنان، هێزە ئەمنییەکان لە ورمێ ڕۆژی سێشەممە ١١ی تشرینی دووەم، ژنە بەهاییەکەی نوس مەغسوودییان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و بەبێ ئەوەی هۆکار و تۆمەتەکانی دژ بە ژنەکە ڕوون بکەنەوە بۆ شوێنێکی نادیاریان بردە شوێنێکی نادیار.

 

لە درێژەی سیاسەتی ستەمکاریی دەسەڵاتدارانی ئێران لە دژی ژنان، هێزە ئەمنییەکان لە شاری ورمێ ڕۆژی سێشەممە ١١ی تشرینی دووەم، نوس مەقسودی لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراو و بەبێ ڕوونکردنەوەی هۆکارەکان یان ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە بردیانە شوێنێکی نادیار.

 

بەگوێرەی سەرچاوە نێوخۆییەکان، هەڵمەتەکە بە هێزێکی زۆرەوە ئەنجامدراوە، کە ماڵەکەی پشکنینی بۆ کراوە و دەست بەسەر کەلوپەل و  مۆبایلی میوانەکاندا گیراوە، هەروەها گەڕانەکە ماڵی دایکە نەخۆشەکەی لە نهۆمی خوارەوەی گرتەوە، وە باس لەوە دەکرێت کە دایکی دوو منداڵی تەمەن سێ و یازدە ساڵانە، ئەمەش نیگەرانی لە چارەنووسی خۆی و خێزانەکەی زیاتر دەکات.

 

لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا، بیتا شەفیعی، دەستبەسەرکراوی پێشووی ڕاپەڕینی ''ژن، ژیان، ئازادی''، لە پۆستێکیدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاشکرایکردووە، ئەو ئەندامانەی کە پێدەچێت سەر بە ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران بن، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەکەی و دایکی مریەم عەباسی نیکۆیان دەستگیرکردووە و بردیانە شوێنێکی نادیار.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵمەتەکە بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بڕیارێکی دەستگیرکرد ئەنجامدراوە، وە لە ئەنجامدا زیان بە موڵک و ماڵی کەوتووە، هەروەها داپیرە بەتەمەنەکەی بۆ بەدەستهێنانی ناونیشانی ماڵەکە بێزارکراوە، ڕوونیشیکردەوە، کارمەندانی ئەمنی بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ خۆی و دایکی هەبووە، بەڵام لەکاتی هەڵمەتەکەدا لە ماڵەکەدا ئامادە نەبووە.

 

لە پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاتژمێر٢ی پاشنیوەڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەمان و دایکمیان دەستگیرکرد و بردیانەتە شوێنێکی نادیار، بەبێ ئەوەی وەڵامی هیچ پرسیارێک بدەنەوە، هەروەها زیانێکی زۆریان بە مۆبیلیاتەکە گەیاندووە، ئێستاش سەرقاڵی تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایین لەدژی دایکم''.

 

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنەکە، تۆمەتەکانی لەسەری یان شوێنی دەستبەسەرکردنی خاتووعەباسی کە پێشتر دەستگیرکراوە بڵاونەکراوەتەوە.

 

ئەم دوو ڕووداوە گوزارشت لە شێوازێکی سیستماتیکی نوێی سەرکوتکردن دەکات کە ژنان لە  ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکاتە ئامانج، جا بە هۆی پەیوەندییە ئایینییەکانیانەوە بێت یان چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیان، لە نێو نەبوونی شەفافیەتێکی یاسایی و بەردەوامی دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە کە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ تێکدەدەن.