دامەزرێنەری پۆدکاستی "غازیت" بانگهێشتکرا و هەڕەشەی قەدەغەکردنی لێکرا

دەسەڵاتدارانی ئێران بانگهێشتی ئیلاها خوسرەوی، ڕۆژنامەنووسیان کرد بۆ لێپرسینەوە و هەڕەشەی قەدەغەکردنی هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیان لێ کرد.

ناوەندی هەواڵ-

 

ئازادی ڕۆژنامەگەری لە ئێراندا بە توندی بەرتەسک کراوە، لەوانە بانگهێشتکردن و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان، سانسۆری توندی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنانی هەڕەشە و داخستنی زۆرەملێی ماڵپەڕەکان بۆ خنکاندنی دەربڕینی سەربەخۆ و ڕەخنەگرانە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە، پۆلیسی ئاسایشی ئێران بانگهێشتی ئیلاها خوسرەوی، ڕۆژنامەنووس کردووە بۆ لێپرسینەوە، هەروەها هەڕەشەی قەدەغەکردنی هەرژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی پێگەیشتووە، بەبێ ئەوەی هۆکاری بانگهێشتکردنەکە یان هەر تۆمەتێکی ئەگەری لە دژی ئاشکرا بکرێت.

 

ئیلاها خوسرەوی ڕۆژنامەنووسێکی دیار و هاوبەشی دامەزرێنەری پۆدکاستی "غازیت"ە.