٤٢ کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا بێسەروشوێن بوون
لە ٣ی ئەم مانگە بەلەمێک کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی لیبیا نقوم بوو، ٤٢ کۆچبەر بێسەروشوێنن.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە بەلەمێک کە ٤٩ کۆچبەری هەڵگرتبوو لە شاری زووارەوە بەرەو ئەوروپا نوقم بوو.
ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، تەنها حەوت کەس ڕزگارکراون. بەپێی خەمڵاندنەکان ٤٢ کەس بێسەروشوێن بوون و گیانیان لەدەستداوە.
لەگەڵ ئەم دوایین ڕووداوە، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون، هەزار کەسی تێپەڕاندووە.