ژنانی ئاوارەی عەفرین جەخت لە بەردەوامی بەرخۆدان دەکەنەوە
ژنانی ئاوارەی عەفرین جەختیان لە پێویستی بەهێزکردنی بەرخۆدانیان لە بەرامبەر ئاوارەبوون و داگیرکارییەکان کردەوە، هەروەها کاربۆ ڕێکخستنی هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی پارێزراو بۆ عەفرین دەکەن.

عەفرین ناڤدار
حەسەکە-ژنانی ئاوارەی عەفرین پابەندبوونی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ عەفرین دەربڕی و هێزی خۆیان لە ڕەگ و ڕیشە قووڵەکانیان لە خاکی عەفرین وەرگرتووە، گەڕانەوە بۆ ئەوان خەون نییە، بەڵکو پەیمانێکی زیندووە، کە بە ژیان و دڵسۆزیەوە دەچڕێت، تایبەتمەندییەکانی بە خواستێکی نەگۆڕ لە قاڵب دراون.
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی ڕێگە خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی پارێزراوی هاوڵاتیانی عەفرینی داگیرکراو، بەشداربووان هۆشیارییان لە ڕابردووی خاکەکە و نیگەرانییەکانیان لە ناسنامە و سەربەخۆیی خۆیان بەرزکردەوە، جەختیان لەوە کردەوە کە پابەندبوونیان بە عەفرین تەنیا نۆستالژیایەک نییە بۆ ڕابردوو، بەڵکو پابەندبوونە بە خەباتێکی داهاتوو کە ئامانج لێی بنیاتنانی قەوارەیەکی سەربەخۆیە کە گوزارشت لە خواستی گەل بکات.
عەفرین لەبیر ناکرێت و گەڕانەوەی بۆی خەون نییە، بەڵکو پەیمانێکی هەڵنەگەڕاوە
سەرەڕای ئازارەکان، عەفرین هێشتا لەناخمماندا دەژی، بەم وتانە، هێڤین ڕەشید، ئەندامی لیژنەی ئاوارەکانی عەفرین و شەهبا لە حەسەکە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد، خواستی خۆی و خواستی گەلەکەی بۆ گەڕانەوە بۆ عەفرین، بۆ دار زەیتونەکان، بۆ ئەو ژیانەی کە دزرابوو، و بۆ ئەو دیموکراتییەی کە گەمارۆدرابوو، دەربڕی. ئەو وتی: ئەوەی بەسەر هاوڵاتیانیناوچەکەدا دێت، هیچ نییە جگە لە پلانێکی سیستماتیکی کە ئامانج لێی زەلیلکردنی هاوڵاتیانی عەفرین و شکاندنی خواستیان بێت.
جەختی لەوە کردەوە کە ئەوانەی لە خاکەکەیانەوە ڕەگیان هەڵکێشراون ئەمڕۆ لە پەناگەدا دەژین، لەنێوان ئازاری لەدەستدان و خواستی خۆڕاگریدا گیریان خواردووە، وتی: ئێمە لە شەهبا بەرگریمان لە شکۆی خۆمان کرد، ڕووبەڕووی سیاسەتی چەواشەکار بووینەوە، ڕەتمانکردەوە ملکەچی هەوڵەکانی زەلیلکردنمان بگرین، ڕژێم هەوڵیدا بێدەنگمان بکات، لە ڕووی دەروونییەوە بمانشکێنێت، هیوای گەڕانەوەمان بکوژێنێتەوە، بەڵام شکستی هێنا و شکست دەهێنێت.
وتی: بە زۆر ئاوارە بووین، بەڵام خۆمان بەدەستەوە نەدا، لەنێو ئەو وێرانکارییەدا ژیانمان ئاوەدان کردەوە، هەروەها قۆناغێکی نوێی بەرخۆدانمان لە شەهبا دەستپێکرد، ئەوانەی تاوانیان بەرامبەر منداڵ و ژنانی ئێمە ئەنجامدا لەبیریان ناکەین، هەروەها پشوو نادەین تا بە شکۆوە بگەڕێینەوە عەفرین، نەک وەک پەنابەر یان وەک گۆشەگیری، بەڵکو وەک کەسانی خاوەن ماف دەگەڕێینەوە ماڵەکانمان، بۆ لای پێکەنینی منداڵەکانمان، بۆ خاکەکەمان کە هەرگیز بەجێی نەهێشتین.
ئەوەی لە شەهبا ڕوویدا، بە وتەی هێڤین ڕەشید، درێژکراوەی پیلانێک بوو کە عەفرینیان کردە ئامانج، کە بووە هۆی ئاوارەبوونی زۆرەملێی دووەمی هاوڵاتیانی، ٧ ساڵ خۆڕاگری لە چادرەکاندا، لەژێر گەمارۆ و برسێتیدا، خواستی هاوڵاتیانی لاواز نەکرد، بەڵکو پاڵیان پێدەنا بۆ ئەوەی لە هەر شوێنێک نیشتەجێ ببن ژیانێکی نوێ دروست بکەن، ئێمە عەفرینمان بە سەر بەرزەوە بەجێهێشت، چووینە قۆناغێکی نوێی بەرخۆدان، ئەمڕۆ دوای جێهێشتنی شەهبا، لە پارێزگای جزیرە دەژین، لەقۆناغی سێیەمی بەرخۆدانی سەردەمدا، ڕاستە ئێمە لە ڕووی جوگرافییەوە دوورین، بەڵام عەفرین لە دڵماندا دەژی، سات بە سات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەک بۆ ڕێکخستنی گەڕانەوەی عەفرین پێکهێنراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بانگەوازەکان بۆ یەکخستنی ڕیزەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئالەنگاریانەی ڕووبەڕووی دانیشتوانی عەفرین دەبنەوە، لە هەوڵەکانی گۆڕینی شوناسی کولتووری و زمانەوانییەوە بۆ سیاسەتەکانی ئاوارەبوون و پەراوێزخستن، جەختی لە پێویستی پشتیوانیکردن لە عەفرین و گەلەکەی بە هەموو شێوەیەک و گرنگی بنیاتنانی قەوارەیەکی سەربەخۆ کە گوزارشت لە خواستی گەلەکەی بکات.
هەروەها جەختی لە لێپرسینەوەی ئەو کەسانە کردەوە کە بەرپرسن لە تاوان و پێشێلکارییەکان و هۆشیاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ڕاستی ئەو شتانەی لە عەفرین ڕوودەدەن و کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاری، دەستپێشخەرییە پێشنیار کراوەکان بریتی بوون لە پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی، پشتگیریکردنی بازرگانە بچووکەکان، ڕەخساندنی هەلی کار، پێشخستنی پەروەردە و تەندروستی، بە ئامانجی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی بەهێز و یەکگرتوو کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگاریەکانی هەبێت.
ڕەگ و ڕیشەی عەفرین قووڵە و شکۆی گەلەکەی سازش نەکراوە
سورەیا حەبەش، یەکێکە لەو ژنانەی قوربانییان داوە بۆ عەفرین، ئێستا لە دێرکی لە قامیشلۆ نیشتەجێیە و ئەندامی ئەنجومەنی عەفرینە، ڕایگەیاندووە، هاوڵاتیانی عەفرین هەرگیز کڕنۆشیان نەداوە، شکۆکەی هێڵێکی سوورە، تەنها شارێک نییە، بەڵکو لێدانی دڵی هەموو کوردێکە، هێمایەکی گەورەیە لە دڵی هەموو کوردستاندا، لەپێناویدا ئێمە پێکەوە خەم و شانازی هەڵدەگرین، لەپێناوی ئەودا هێزی خۆمان نیشان دەدەین کاتێک بێدەسەڵات دەردەکەوین.
ڕوونیشیکردەوە، هاوڵاتیانی عەفرین چاوەڕێی گەڕانەوەیانن، ئێمە زەلیلکردن قبوڵ ناکەین، جیاوازیش ناکەین لەنێوان هاوڵاتیانی عەفرین و هاوڵاتیانی جەزیرە، هەموومان یەک گەلین، یەک ئاڵا هەڵدەگرین ئاڵای کوردستان.
جەختیشی لەوە کردەوە، لەپێناو ئازادیدا ئامادەین قوربانی بدەین و بگەڕێینەوە، تەنانەت دایکانیشمان سەرباری تەمەنیان، کاتێک ناوی عەفرین ناودەبرێن، هەڵدەستن، ئێمە دڵسۆزین بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بۆ شەهیدەکانمان، بەتایبەتی شەهیدانی عەفرین کە ڕووبەڕووی داگیرکاری بوونەتەوە، عەفرین سەر بە هیچ وڵاتێک نییە، بەڵکو ڕازاوەی کوردستان و ئاوێنەکەیەتی کە ڕەنگدانەوەی شانازی ئێمەیە، ئێمە وەک درەختێک بین کە ڕەگ و ڕیشەی قووڵیان لە زەویدا هەیە، بەهۆی زریانەکانەوە نەلەرزین، ڕەگ و ڕیشەمان لە عەفرینە، دڵمان هەمیشە لەگەڵیاندایە.
وتی: ئەوانەی عەفرینیان داگیرکرد لەبیرناکەین، پابەندین بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شوێنپێی ئەویش دەگرین، هەموومان لەسەر یەک ڕێگاین، چاوەڕێی مۆڵەتی هیچ کەسێک ناکەین، بەڵکو باوەڕمان بە سەرکەوتن هەیە و هەوڵی بۆ دەدەین، ئێمە ڕاستگۆین لەگەڵ پەیمانەکەمان، ئێمە پێکەوە دەژین، فێردەبین و هەڵدەستین، پێکەوە دەگەڕێینەوە بۆ عەفرین، بەرەنگاری دەبین و قوربانی دەدەین بۆی، بۆ شەهیدان، بۆ پێشەنگەکەکەمان هەمیشە ئامادەین قوربانی بدەین و ئامادەین سەرکەوتن بنووسین.
"پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک هیوایە"
ئەلیف حەمۆ، ڕێکخەری کۆنگرەی ستار ڕوونیکردەوە، ١٥٠ ژن لە دامەزراوە و ناوچە جیاجیاکانی عەفرین بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد، کە لەلایەن کۆنگرەی ستارەوە ڕێکخرابوو، یادی خاک و خواستی گەڕانەوە و مێژووی خەباتی بەردەوامیان لەدەستدا بوو، دەنگی ژنانی عەفرین داوای دەستگرتنیان بە خاکەکەیانەوە دەکرد نەک وەک بژاردەیەک، بەڵکو وەک ئەرکێک.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەڕانەوە ئاسان نییە، لەبەر ڕۆشنایی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی تورکیای داگیرکەری، کە کاردەکات بۆ ئاوارەبوونی دانیشتووان و دروستکردنی گۆڕانکاری دیمۆگرافی و دزینی ناسنامەی عەفرین، بۆ بەدیهێنانی ئەمە پێویستی بە ڕێکخستن و پلانێکی ڕوون هەیە، قەوارەیەک کە نوێنەرایەتی خواستی هاوڵاتیانی عەفرین بکات، نەک ملکەچی دیمەشق یان حەلەب، بەڵکو زیاتر لە ڕۆحی گەلەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەم قەوارەیە دەبێت ئازادانە هەڵبژێردرێت، ژنانیش ڕۆڵی ناوەندی تێدا بگێڕن، چونکە ژنان لە پێشەنگدا بوون و بەردەوامن.
جەختیشی لەوەکردەوە کە سەرەڕای قەیرانەکان کە وڵاتەکەی گرتۆتەوە، بەڵام هێشتا هیوایەک هەیە، پڕۆژەیەک هەیە کە دەتوانێت هەمووان بەرەو پێشەوە ببات، ئەویش پڕۆژەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و گەڕانەوەی بەکۆمەڵ بە شکۆمەندانە بۆ عەفرین.