ژنانی یابان، لە نێو بێکاریدا ڕووبەڕووی گۆشەگیری و نائومێدی دەبنەوە
ئەو ژنانەی کە کارەکانیان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لەدەست دەدەن، تووشی قەیرانی ئابووری مەترسیداردەبنەوە، هەروەها توشی گرفتی دەروونی بونەتەوە بەو هۆیەی کە ناتوانن پاڵپشتی خێزان و منداڵەکانیانبن، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خۆکوشتنی ژنان لە سەرانسەری ژاپۆندا.
ناوەندی هەواڵ
لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، بە ئەیاکۆ ساتۆ وترا کە ئەو دایەنگەی کە ئەو کاری تێدا کردووە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی ژاپۆن بۆ وەستاندنی بڵاوبونەوەی پەتاکە بە شێوەیەکی کاتی دادەخرێت، ئەیاکۆ ساتۆ کە دوو کچی گەنجی هەیە، پێیوابوو کە ئەو بارودۆخە تەنیا چەند هەفتەیەکەو تەواو دەبێت، پێشیوابوو کە لە ماوەیەکی کەمدا شوێنی کارەکەی دەست بە کارکردن دەکاتەوە، بەڵام بەو جۆرە نەبوو. پاش چەند مانگێک لە نەمانی کارەکەی دوای ئەوەی لە مانگی ئازار دا کارەکەی لەدەستدا، ساتۆ ژەمە خواردنەکانی دەهێشتەوە، بۆ ئەوەی منداڵەکانی بتوانن بە بەردەوامی نان بخۆن، نەیدەتوانی مانگانە هەندێک پارە بۆ خوێندنی کۆلێژی منداڵەکانی دابین بکات ئەوەش وای کرد هەست بە تاوان بکات.
ساتۆ لە بەردەوامی قسەکانیدا دەڵێت “ من منداڵەکانم زۆر خۆشدەوێت و بەڕاستی دەمویست بەردەوام بم لە کارکردن لە دایەنگەکە، بەڵام زۆرێک لە خێزانەکان بەردەوام بوون لە نەناردنی منداڵەکانیان بۆ چاودێریکردنی ڕۆژ، بۆیە هیچ کارێکم نەبوو هەتا بگەڕێمەوە بۆی وە ئاژانسی دامەزراندن وتی ئیتر هیچ کارێکیان بۆ من نیە".
لە شەپۆلی یەکەمی کۆڤید-١٩ دا ساتۆ هیواخوازە کە حکومەت هاوکاری بکەن بە پێدانی بڕە پارەیەک، بەمەش دەتوانێت بۆ ماوەیەکی دیکە بەردەوامی بە ژیانی بدات، ئەو زەحمەتییە ئابوریەی لەهاویندا پیایدا تێپەڕیووە کاریگەری لەسەر دەروونی دروست کردووە. لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد “لەو کاتەدا پێم وابوو ئەگەر بمرم و کۆتای بە ژیانی خۆم بهێنم بارودۆخی منداڵەکانم باشتر دەبێت بەڵام ئەوەش بیرکردنەوەیەکی هەڵەبوو، بەڵام بینینی گریانەکانم لەلایەن منداڵەکانمەوە قورس بوو بۆ ئەوانیش.
زیاتر لە ٨٠ هەزار کەس بێکاربوون
تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە ٨٠ هەزار کەس لە ژاپۆن لە ئەنجامی پەتای کۆرۆنا بێکاربوون و نزیکەی نیوەیان بەشێوەی کاتی کار دەکەن.
داخستنی شوێنی کارەکان کاریگەری زیاتری لەسەر ژنان هەبووە، لە کاتێکدا لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەی ژنان لە هێزی کاردا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، لە ئێستادا ژنان کاردەکەن لە هۆتێل، یانە، فرۆشگا، خواردنگە و چەندین شوێنی دیکە تەنانەت هەندێک کات دوچاری کاری نەشیاو دەبنەوە. ماچیکۆ ئۆساوا "مامۆستای ئابووری لە زانکۆی ژاپۆن دەڵێت "ژنان بە زۆری کاری نەشیاو ئەنجام دەدەن و کار دەکەن لەگەڵ نەبوونی سەلامەتی لە کاردا هەروەها پێویستبوو پاش داخستنی قوتابخانەکان گرنگی بە منداڵان بدەن، ئەمەش واتای ئەوە بوو کە ژنانی خاوەنکار دەبوو لە ماڵەوە بمێننەوە.
سێ ساڵ لەمەوبەر ساتۆ لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە، دوای وەرگرتنی خولێکی کار توانی لە نووسینگەیەک کارێک بدۆزێتەوە و دەڵێت "ئێستا هەست بە سەلامەتی دەکات و هیوای بە داهاتوو هەیە، باسی لەوەش کرد، جیابوونەوە ئاسان نەبوو بەڵام ئەوە هەڵبژاردنی من بوو کە لەگەڵ منداڵەکانم دەست بە سەرەتایەکی نوێ بکەین، پرۆسەی ڤایرۆسەکە جیاواز بوو منداڵەکانم گەشە دەکەن و سەربەخۆ دەبن، بەڵام ئەو ژنانەی منداڵی بچووکیان هەیە دەزانم کە کاتێکی زۆر خراپتریان لە من هەیە، بۆیە لە هەندێک ڕوەوە هەست دەکەم کەسێکی بەبەختم.
تێکۆشان بۆ مانەوە
لە مانگی تشرینی دووەمدا، پەیمانگای ژاپۆن ڕاپرسیەکی بۆ سیاسەت و پەروەردە ئەنجامدا و دەرکەوت نزیکەی ٦٠٪ ی خێزان کە خاوەنی یەکێکن لە دایک یاخود باوک، دەڵێن باری ژیانیان خراپ بووە و زیاتر لە سێیەکیشیان خۆراکی تەواویان دەست ناکەوێت، بەرزبوونەوەی بێکاری پێویستی بانکەکانی خۆراکی زیاد کردووە، بەهۆیەوە حکومەت بۆ یەکەم جار لە مانگی ڕابردوو برنجی عەمبارکراوی بەسەر خەڵکیدا دابەشکرد هەروەها لە لایەکی ترەوە دامەزراوە حکومییەکان، ڕاپۆرتیان داوە کە هاوڵاتیان باس لە زیادبوونی پێدانی پسوڵە دەکەن وە داوا دەکەن پێدانی پسوڵە کەم ببێتەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی خێرخوازی بۆ ئەو ژنانەی خۆیان خێزانەکانیان بەڕێوە دەبەن، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ڕێکخراوەکەی پار لە پەیوەندی تەلەفۆنی و ئیمەیلی ئەو ژنانەی کە داوای یارمەتی دەکەن دەڵێن "زۆرێک لە ژنان کارەکانیان لەدەستداوە و تێدەکۆشن بۆ پشتگیری منداڵەکانیان و پێدانی کرێی خانووەکانیان، ئەم دۆخە ماوەی ساڵێک بەردەوامە دەبێت، لەگەڵ ئەوەی دۆخێکی لەم شێوەیە ژنانی ماندوو کردووە بەڵام ژنان هەمیشە لە هەوڵدان بۆ بەڕێکردنی ژیانێکی نمونەیی.
ڕێژەی خۆکوشتنی ژنان بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ڕێژەی خۆکوشتنی ژنان لە ژاپۆن لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ زیادی کردووە، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، لە مانگی تەموزەوە کاریگەریی ڤایرۆسەکە دەستی بە بڵاوبوونەوە کردووە هەروەها ڕێژەی خۆکوشتنی پیاوان لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ١٪ کەمیکردووە، هاوکات ڕێژەی خۆکوشتنی ژنان ١٤.٥٪ زیادیکردووە.