ژنانی سەندیکا بۆ کۆتاییهێنان بە چەوسانەوەی کرێکاران لە هەنگاوی مەیدانیدان
ژنان لە سەندیکای کرێکاران چاودێری ئەو چەوسانەوەو بێدەنگییەن کە زۆرجار لە پشت دیوارە بەرزەکانی کەرتی تایبەتەوە دەشاردرێنەوە، لیژنەکانی ژنان ئێستا لە جەنگێکی مەیدانیدان بۆ گۆڕینی ئەو ڕاستییە تاڵەی کە ڕووبەڕووی ژنانی کرێکار دەبێتەوە.
هێڤی سەڵاح
سلێمانی_ کاتێک تیشکی خۆر لە پەنجەرە بچووکەکانی کارگەکانەوە دەدرێت لە نێو دەنگی بەرزی ئامێرەکان و تەپوتۆزی کاردا کۆمەڵێک ژن بە جلی مەیدانی و ناسنامەی سەندیکاوە دەبینرێن، ئەمانە تەنیا سەردانیکار نین بەڵکو چاوی چاودێری ئەو چەوسانەوەو بێدەنگییەن کە زۆرجار لە پشت دیوارە بەرزەکانی کەرتی تایبەتەوە دەشاردرێنەوە لیژنەکانی ژنان لە سەندیکای کرێکاران ئێستا لە جەنگێکی مەیدانیدان بۆ گۆڕینی ئەو ڕاستییە تاڵەی کە ڕووبەڕووی ژنانی کرێکار دەبێتەوە.
ئەو ژنانەی لەم لیژنانەدا کار دەکەن باس لەوە دەکەن کە هەموو سەردانێکیان بۆ ناوەندەکانی کار چیرۆکێکی جیاواز و پڕ لە کێشەیان بۆ دەردەخات یەکێک لە ئەندامانی لیژنەکە دەڵێت ئێمە لێرەین تا ببینە دەنگی ئەو ژنانەی کە لە ترسی بڕینی نانەکەیان ناتوانن باسی مافەکانیان بکەن زۆرجار دەبینین کاتژمێرەکانی کارکردن لەوە زیاترە کە یاسا دیاری کردووە و ژینگەی کارەکەش بۆ تەندروستی ژنان گونجاو نییە، ئەم لێدوانە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی کە ئەرکی ئەم لیژنانە تەنیا نووسینی ڕاپۆرت نییە بەڵکو ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ستەمە یاساییانەیە کە دەکرێن.
لە لایەکی ترەوە یەکێک لەو کرێکارە ژنانەی کە لیژنەکە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردووە بە دڵپڕییەوە باسی لە دۆخی خۆیان کرد و وتی هاتنی ئەم لیژنەیە بۆ ئێمە وەک هیوایەکە چونکە پێشتر هیچ کەسێک نەبووە پرسیاری ئەوەمان لێ بکات ئایا بیمەمان هەیە یان مووچەکانمان چۆنە ئێمە پێویستمان بە پاراستنی یاسایی هەیە تا بتوانین لە کارەکانمان بەردەوام بین بەبێ ئەوەی هەست بە سووکایەتی یان فشار بکەین ئەم وتانە نیشاندەری ئەو بۆشاییە گەورەیەیە کە لە نێوان یاسا و جێبەجێکردنیدا هەیە و تەنیا ئەم جۆرە گەڕانە مەیدانییانە دەتوانن ئەو بۆشاییە پڕ بکەنەوە
ئەم هەڵمەتە فراوانەی سەندیکا دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی سکاڵاکان لەسەر پێشێلکردنی مافی کرێکاران لە کەرتی تایبەتدا کە تێیدا ژنان بەهۆی پێویستی داراییەوە زۆرجار دەبنە قوربانی یەکسان نەبوونی مووچە و نەبوونی مۆڵەتی دایکایەتی و تەنانەت مەرجەکانی سەلامەتی پیشەیی لیژنەکانی ژنان ئێستا نەک تەنیا وەک چاودێر بەڵکو وەک فشارێکی یاسایی کار دەکەن تا خاوەنکارەکان ناچار بکەن پابەندی بڕگەکانی یاسای کار بن و چیتر مافی مرۆیی کرێکاران نەکەنە قوربانی قازانجی زیاتری کارگەکانیان.
شنۆ عومەر حەسەن، نوێنەری سەندیکای کرێکاران، لە بەرێوبەرایەتی کۆمەڵایەتی وتی: لە ساڵی ٢٠٠٧ ەتەوە، تا ئێستا لە سەندیکای کرێکاران کار دەکەم ئەندامی لیژنەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتیم، سەرەتا کە هاتمە ئێرە ڕۆژانە لەگەڵ پشکنەرەکاندا دەرەچین و ئێمە وەک نوێنەری سەندیکا بەردەوام نوێنەرەێکمان لەوێیە و بەدواداچوون دەکەین بۆ کیسەو گرفتی کرێکارەکان و بۆیان جارەسەر دەکەین، لە بە دواداچونەکانماندا دەپرسین لە بارەی کاتی کارکردن و موچەکانیانەوە کە دەبێت هەشت کاتژمێر کار بکەن و کەمترین موچەیان ٤٥٠ هەزار دیناری عێراقی بێت، پێشتر بە جۆرێکی دیکە بوو بەلام لە مانگی هەشتی ساڵی رابردووەوە ئەو برئارە دراوە کە بۆ ئەو کرێکارانەی کە هیچ زانیاری و ئەزمانییان نییە و سەرەتا دەست دەکەن بە ئیش لە ٤٥٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت، ئێمە ئەوە بە خاوەن کارەکان رادەگەیەنین و دەبێت لە هەشت کاتژمێر کەمتر کار بە کرێکار نەکرێت و ئەگەر لەو هەشت کاتژمێرە زیاتر کار بکەن دەبێت پارەی زیاتریان بۆ هەژمار بکات، ژنان کە کار دەکەن ئێمە بەتایبەت بەدواداجوونیان بۆ دەکەین کە ئایا خاوەن کار مافەکانیان دابین دەکات؟ یاخود هەراسانیان ناکات؟ئەگەر هەر کێشەو گرفتێکیان هەبوو دەیکەینە راپۆرت و دەیهێنیتەوەو سەرۆکی لق بە دواداچوونی بۆ دەکات تا چارەسەرکردن و ئەگەر کێسەکە لە دەسەلاتی سەندیکا و بەرێوەبەرایەتی دەستەبەرا، دەرچوو و چارەسەر نەکرا ئەوا دەیکەینە راپۆرت و دەیدەینە یاسا، و لە رێگەی مەحکەمەوە چارەسەر دەکرێت بەلام کێسەیەکمان هەیە کە دەدرێتە یاسا ئەنجامەکەی زۆر درەنگ دیتتەوە ساڵ بۆ دوو ساڵی پێدەچیت، چونکە لە سنووری سلیمانیدا تەنها یەک دادوەری کارمان هەیە و کارەکان زۆر بە خاوی دەکرێت و ئەمەش کرێکار نیگەران دەکەت و وا دەکات کە نەچیت بە دوای مەفاکانی خۆیدا، ئێمە هەوڵی کۆتای خۆمان دەدەین کە کێشەکان لەگەڵ سەندیکادا چارەسەر بکرێت بەڵام کە جارەسەر نەبێت ناجار دەبین بینێرینە دادگا.
" زۆر گرنگە کە لە لیژنەکاندا ئەندامەکان ژنانی تێدا بێت"
شنۆ عومەر حەسەن وتی: لە سەرەتای ٢٠٠٠ ەکاندا کە دەگەڕاین بۆ چاودێریکردنی شوێنە گشتیەکان و خاوەنکارەکان زۆر رێگریان لێدەکردین و بەردەوام شەر بوو لە کاتی سەردانیکردنەکانماندا، بەڵام ئێستا خۆشبەختانە خەڵک هۆشیار بۆتەوە و زۆر باشترە، ئێمە شوێن هەبووە کە ڕۆشتووین و خۆمان ناساندووەو پشکنەرەکان سەرۆکی لیژنەکانن و ئێمە ئەندامین یەکسەر خاوەن کارەکە وتوویەتی ناتوانن بێنە ژوورەوە و ئێمەش هاتووینەتە دەرەوە و جارێکی دیکە هەوڵمان داوە برۆین و هەندێک جار هەبووە پەلاماری پشکنەرەکان دراوە و جارەێکیان چوینە نانەوا خانەیەک کە پێشتر قەرزار بوو و کە دەستەبەری بۆ کراوە بۆ خۆی و کرێکارەکانی و پارەکەی نەداوە، یەکێک لەوانەی نانەواکە مەقاسەکەی بۆ پشکنەرەکە هەڵگرت کە پەلاماری بدات و ئێمە ڕێفریمان لێکرد، دواتر دەیزانی کە دەیدەینە یاسا داوای لێبوردنی لە هەردووکمان کرد، ئێمە کە دەچینە شوێنەکان دوای خۆناساندن و باسی کارەکان دەکەین، هەندێک خاوەن کار هەیە زۆر هاوکاریمان دەکات و کار ئاسانیمان بۆ دەکات و هەندێکی دیکەیان رێگری و بەردبەستمان بۆ دروست دەکەن و ئێمە لەم جەند ڕۆژەدا چووینە شوێنێک کە لە دەرەوە قفڵ کرابوو بەڵام لە ژوورەوە کۆمەڵێک کرێکار کاریان دەکرد و ئێمە لە رێگەی پەنجەرەکەوە کە کرابوویەوە زانیمان خەڵک لە ژوورەیەوە و چووینە ژوورەوە و قسەمان لەگەڵکردن، نزیکەی ١٥ کەسی لێبوو پێش ئەوەی خاوەن کارەکە بێت من لەگەڵ ژنەکاندا قسەم دەکرد بەشێکیان دەیانوت شەش مانگە ئەم کارە دەکەین و هەندێکیان ماوەی ساڵیک بوو لەوێ بوون بەلام کە خاوەن کارەکە هات زۆر رێگری کرد و کێشە و ئاڵۆزی دروستکرد و دەیوت کە من تەنها لە مانگی رەمەزاندا کارم پێکردوون، ئێمەش راپۆرتمان بۆ کردۆتەوە چەندین جاری دیکە سەردانیان دەکەین تا دەستەبەر بۆ کرێکارەکان دەکات گەر نەیکا دەیدەینە دادگا، زۆر گرنگە کە لە لیژنەکاندا ئەندامەکان ژنانی تێدا بێت چونکە کە دەچینە شوێنەکان کرێکارەکان لەگەڵ ئێمەدا زیاتر ئاسودەن و دەتوانن بێ ترس کێشە و گرفتەکانیان باس بکەن.
"ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کاردەکەن وەک کەرتی گشتی مافیان هەیە"
گوڵان حەمە تۆفیق یەکێکی دیکەیە لە ئەندامەکان و وتی: ئێمە لێرە رۆژانە دەردەچین و دەچینە لای کرێکارەکان وهۆشیاریان دەکەینەوە لەسەر ماف و ئەرکەکاینی خۆیان لەگەڵ خاوەنکاردا و دەبێت زانیاریان هەبێت لەسەر دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بێگومان ڕۆڵی ژنان هەمووکاتەک کاریگەری و گرنگی خۆی هەیە لە هەر بوارێکدا کە کاری تێدا دەکەن، یەکێک لەوانەی کە ئێمە ئیشی تێدا دەکەین و سەردانیان دەکەین کرێطکاریان هەیە کە ژنە و ئەگەری ئەوەی هەیە کە توشی دەستدرێژی و هەراسان کردن ببنەوە لە لایەن خاوەنکارەکانەوە ئێمە دەتوانین جاوپێکەوتنیان لەگەڵدا بکەین و تا توندوتیتژی کێشەکانیان بگەین و ئێمەش بۆیان چارەسەر بکەین،ئێمە دەزانی کە کەسانێکی زۆر هەیە کار دەکەن لە کەرتی تایبەتدا بۆ ئەوەی مافەکانیان نەخورێت، و بۆ داهاتوویان کە دەتوانن خانەنشین ببن، کار ئاسانیان بۆ کراواو دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ هەر کەسێک برە پارەیەک مانگانە وەردەگرێت کە دەکاتە ٥٪ی موچەی کرێکارەکە و و ١٢٪ی خاوەن کارەکە بۆی دەدات بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بۆ داهاتووی ئەو کەسە کە بیەوێت خانەنشین بێت دەتوانێت سودت لێ ببینێت و ژنان کە خزمەتیان لە ٢٠ ساڵ کەمتر نەبێت و تەمەنی لە ٥٥ ساڵ کەمتر نەبێت دەتوانێت خانەنشینی وەربگرێت، بۆ پیاوانیش خزمەتی ٢٠ ساڵ و تەمەنی سەروو ٦٠ ساڵ بێت، بە گشتی هەر کەسێک لە کەرتی تایبەت کار بکات و خاوەن کار بێت دەبێت بۆ کارمەندەکانی دەتەبەری کۆمەڵایەتی بکات و لە ئەگەری نەکردنی ئێمە بەردەوام سەردانیان دەکەین و ئاگاداریان دەکەین ، چونکە هەندێک لە خاوەنکار و کرێکارەکان زانیاری و هۆشیاری تەواویان نییە لەسەری، هاوکات ئێمە هێڵی گەرمان هەیە و دەیدەینە کرێکارەکان بۆ دۆخی کتوپر و لە ناکاو دەتوانن بێ ئەوەی ناویان دەربکەوێت و دەتوانێت سکالا لە خاوەن کارەکەی بکات، دەمەوێت لە کۆتایدا پەیامی خۆم بنێرم بۆ ئەو کەسانەی لە کەرتی تایبەت کاردەکەن تکایە هۆشیاریتان زیاد بکەن و مەهێڵن مافەکانتان بخورێت و ئێوەش وەک ئەوانەی لە کەرتی گشتیدا کار دەکەن مافتان هەیە لە داهاتوودا خانەنشینیتان هەبێت.