پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد: نەورۆز ئیرادەی ئازادی نوێ دەکاتەوە و ئامادەیی ژن لە خەباتدا بەهێزتر دەکات
بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد دەڵێت: دەنگی ژنان کە لە کاتی ڕووداوەکانی ٨ی ئاداردا بە هێزەوە بەرزبووەوە، هێندەی تر لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا ئامادە و کاریگەرتر بووە.
ناوەندی هەواڵ
ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ هەڵگری زەبری ژنانی گەشەسەندووە، لە کاتێکدا دەنگی ژنان بەردەوام دەنگدانەوەی بەهێزە لە ئاهەنگەکاندا، بەرجەستەکردنی پەیوەندی نەورۆز بە ڕۆحی ئازادی و بەرخۆدان و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتییەوە.
پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد ئەمڕۆ ٢١ی ئادار بە بۆنەی نەورۆز پەیامێکی بڵاوکردەوە، پیرۆزبایی لە خەڵک کرد بەم بۆنەیەوە کە بە تەنها ئاهەنگێکی کولتووری نییە، بەڵکو وەک سیمبولێکی نوێبووەوەی ئازادی و بەرخۆدان و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی پێناسەی کرد.
جەختی لەوە کردەوە، دەنگی ژنان کە لە کاتی ڕووداوەکانی ٨ی ئاداردا بە توندی بەرزبووەوە، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژنان، هێندەی تر ئامادەیی و کاریگەرتر بووە لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی ئەمساڵدا.
دووپاتی کردەوە، کە نەورۆز نوێنەرایەتی درێژەدانێکی مێژوویی ئەو ڕۆحی بەرخۆدانە دەکات کە لە چیرۆکی کاوەی ئاسنگەر و خەباتی دژ بە ستەمی زوحاکدا بەرجەستە بووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئاگری داگیرساندنی کاوە تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە ئیلهامبەخشین بۆ خەباتی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ئاگرە بە ئیرادەی شەڕڤانانی ژن و پیاو لە زیندانەکاندا "گەشتر بوو"، بۆ ئەوەی ببێتە سیمبولی بەرخۆدان و ئامادەبوون لە شەقام و مەیدانەکانی کوردستان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕایگەیاندووە، کە نەورۆز نوێنەرایەتی یادەوەرییەکی زیندوو دەکات بۆ گەلی کورد، بەرجەستەکردنی ئیرادەی ئازادی و بەرخۆدان، هەروەها ناوچەکە بە قۆناغێکی داڕشتنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا تێدەپەڕێت، لەنێو شەڕ و قەیران و دەستێوەردانەکانی نێودەوڵەتیدا کە هەوڵی داڕشتنی داهاتووی گەلان دەدەن، ئەم قۆناغەش ڕاستییەک ئاشکرا دەکات کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت، ئەویش ئازادی ناتوانرێت بەدی بهێنرێت یان ئاشتییەکی بەردەوام بەبێ پێشەنگایەتی ژنان بونیاد بنرێت.
ڕوونیکردەوە، کە ئەو زەبروزەنگەی کە لە ڕووداوەکانی ٨ی ئاداردا شاهیدی بووین، هێندەی تر لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا بە توندیتر ڕەنگ دەداتەوە، هەروەها پەیوەندی نێوان ئەو دوو بۆنەیە ڕەنگدانەوەی بەردەوامی بەرخۆدان و گرنگی ڕێکخستن و خەباتی هاوبەشە.
جەخت لەوە کراوەتەوە، کە نەورۆز تەنها جەژن نییە بەڵکو هەڵوێستێکی نوێ و ئاراستەیەکی نوێ و سەرەتای ژیانێکی ئازادە، کە نوێنەرایەتی دووبارە لەدایکبوونەوە دەکات بە پێشەنگایەتی ژنان و بەرخۆدانێکی بەرفراوان لە دژی نادادپەروەری.
لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەدا پلاتفۆرمەکە دووپاتی کردەوە کە ئیرادەی ئازادی لە باکووری کوردستانەوە بۆ هەرێمی کوردستان درێژ دەبێتەوە، هەروەها لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە تا ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە یەک ڕۆح و هۆشیاری هاوبەش و داخوازی یەکگرتوو بۆ ئازادی، هەروەها ئەزموون سەلماندوویەتی کە دابەشبوون سست دەبێت لە کاتێکدا یەکگرتوویی بەهێز دەکات، سیاسەتەکانی نکۆڵی چارەنووسیان لەناوچوون لە کاتێکدا بەرخۆدانی خەڵک بەرگە دەگرێت.
پلاتفۆرمەکە ئاگری نەورۆزی بە بانگەوازێک بۆ ئازادی ژنان و یەکگرتوویی گەلان و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی و بەدیهێنانی ئاشتییەکی دادپەروەر زانی، جەختیشی کردەوە، کە ئەم بانگەوازە ئاراستەی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بەبێ گوێدانە بیروباوەڕ یان ناسنامەیان.