لە قەندیل نەخشەی کوردستانی گەورە بە مەشخەڵ نەخشێنرا
جەماوەرێکی فراوان لە قەندیل جەژنی نەورۆز پیرۆزدەکەن، گەنجان بە مەشخەڵی ئاگر نەخشەی کوردستانی گەورەیان نەخشاند.
ناوەندی هەواڵ
بە دروشمی "نەورۆزی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و یەکێتیی دیموکراتیانەی گەلی کورد" جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٦ی لە مەیدانی نەورۆزی قەندیل لە گوندی ئێندزی پیرۆز دەکرێت.
پاش سەردانیکردنی گۆڕستانی شەهیدانی محمەد قەرەسوونگوور و یادکردنەوەی شەهیدان، گەل بە کۆمەڵ ڕوویان لە مەیدانی نەورۆز کردووە.
هەر لە مەیدانەکەدا ستاندی پەرتوک، خواردن و کاری دەستیی دانراون و دوایی خۆرئاوابوون، گەنجان بە مەشخەڵی ئاگر نەخشەی کوردستانی گەورەیان نەخشاند، هەروەها بە مەشخەڵ نووسرا. "نەورۆزی ٢٠٢٦"، چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ و بەرزکردنەوەی درووشم بەردەوامە.