"ژنانی ناو شەڕەکان" پێشانگایەکی ئیسپانییە و تیشک دەخاتە سەر ئەزموونەکانی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان
دوای پێنج ساڵ کاری مەیدانی، ئیسپانیا میوانداری پێشانگای "ژنانی نێاو شەڕەکان" دەکات، کە ئازایەتی ژنە تێکۆشەرانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" و ئەزموونی ژنانی ڕۆژئاوا کە بوونەتە پێشەنگ لە کۆمەڵگەکانیان و ئایکۆنی جیهانی لە بەرامبەر شەڕدا پیشان دەدات.

ناوەندی هەواڵ
پێشانگای "ژن لە ناو شەڕەکاندا" گەشتێکی بینراو و مرۆییە کە مێژووی خەباتی ژنان لە نێوان ململانێکان و چۆنیەتی بەشداریکردنیان لە بونیادنانەی ژیان و گەڕاندنەوەی هیوا بۆ کۆمەڵگەکانیان دەگێڕێتەوە.
ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم، هونەرمەند ڤیکتۆریا ڕۆڤیرا پێشانگای "ژن لەناو جەنگەکاندا" لە کۆشکی ڕۆبەرت لە بەرشەلۆنەی ئیسپانیا کردەوە. پێشانگاکە تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و تیشک دەخاتە سەر قارەمانێتی ژنە تێکۆشەرانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە"، کە جیاوازییان لە ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕ و پاراستنی کۆمەڵگەدا دروستکردووە.
لە پێشانگاکەدا کارەکانی کە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا ئەنجامی داوە نمایش دەکات، لە ڕێگەی وێنەی ژنان و منداڵانی زیانلێکەوتووی شەڕەکانی ڕۆژئاواو سووریا، تیشک دەخاتە سەر ئەزموونەکانی ژنان لە ناوچەیەکی وێرانکراوی شەڕ و شۆڕش،
کردنەوەی ئەم پێشانگایە دوای پێنج ساڵ کاری مەیدانی و کۆبوونەوە و چاوپێکەوتن و وێنەگرتنی ژنە بوێرەکان دێت کە بوونەتە پێشەنگ لە کۆمەڵگەکانیان و ئایکۆنی جیهانی، گۆڕانکاری لە پێکهاتە سیاسی و مەدەنییەکان لە نێوان بارودۆخی سەردەمی جەنگدا.
بڕیارە پێشانگاکە لە شارەکانی دیکەی ئیسپانیا بکرێتەوە، هەروەها چەند وڵاتێکی جیهان، بۆ گەیاندنی دەنگی ژنانی تێکۆشەر بۆ جیهان.