لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ١٣ مانگدا ٤٩ ژن لەسێدارە دراون
ڕێکخراوی هەرانا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ١٣ مانگی ڕابردوودا ٤٩ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون، هەروەها ١٩١ کەس سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هرانا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری لەسێدارەدانی لە ماوەی ١٣ مانگی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی ١٣ مانگی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە هەزار و ٥٣٧ کەس لەسێدارەدراون کە لەو ژمارەیە ٤٩ کەسیان ژن بوون و سێ کەسی دیکە لەخوار تەمەنی ١٨ ساڵیدا بوون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو ماوەیەدا ١٩١ کەس سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، هەروەها لە کۆی گشتی لەسێدارەدراوەکان ١،٨٩٪ بە تۆمەتی دیاری نەکراو، ١.٦٩٪ بە تۆمەتی سیاسیی و ئەمنی، ٠.٨٥ بە تۆمەتی ئاینی، ٠.٨٥ بە تۆمەتی سیخوڕی و تەقینەوە بووە.
باس لەوەشکراوە، زۆرێک لەسێدارەدانەکان بە پێی پرۆسەی دادوەری و بەبێ پابەندبوون بە ستانداردەکانی دادگایی دادپەروەرانە و نەبوونی پارێزەرێکی دیاریکراو ئەنجامدراوە.