ژنانی کۆبانێ: یەپەژە شوناس و فەلسەفە و بوونمانە
ژنانی شاری کۆبانێ هەڵوێستی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە حکومەتی کاتی کە دان بە یەپەژەدا نانێت، ژنان وەڵامیان دایەوە و وتیان: یەپەژە هێڵی سووری ئێمەیە و ناسنامەی ئێمەیە، کەس ناتوانێت نکۆڵی لە بوونمان بکات، شەڕ دەکەین.
نورشان عەبدی
کۆبانێ- ماوەیەکە حکومەتی کاتی سووریا لەگەڵ خۆبەڕێوبەری ڕۆژئاوای کوردستان لە دانوستاندایە، تا ئێستا زۆر خاڵ لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکان خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەتەشە کە بە هۆشیاری ڕادیکاڵ و سێکسیستی خۆیەوە بەرامبەر ژنان مامەڵە دەکات، یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" وەک هێزێکی سەرەکی لەناو وەزارەتی بەرگری سووریا لە نێوان خاڵەکانی ڕێککەوتندا قبوڵ ناکات.
هەڵوێست و بڕیارەکەی حکومەتی هەتەشە توڕەیی زۆری ژنانی ڕۆژئاوای کوردستانی لێکەوتەوە، ژنانی کۆبانێش لەم بارەیەوە لە ڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە کاردانەوەیان هەبوو و وتیان: یەپەژە ناسنامەی ئێمەیە و هێڵی سووری ئێمەیە.
”ئەگەر بوونی یەپەژە مسۆگەر نەکرێت، ئێمە هیچ متمانەیەکمان بە سوپای سوریا نییە”
جیهان بۆزان هەڵوێستی خۆی دەربڕی و وتی: بوونی ستراتیجیی یەپەژە ڕەتدەکرێتەوە، ئەو شەڕ و هێرشانەی لەم پرۆسەیەدا ڕوویانداوە، ئامانجیان لەناوبردنی بوون و دەستکەوتەکانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بووە، بێگومان لەم ڕووەوە بینیمان دەسەڵاتی یەپەژە چەندە گەورەیە، چەکیان هەڵگرت و شەڕیان کرد بۆ پاراستنی ژنان و پاراستنی دەستکەوتەکانیان، بەڵام ئێستا دەبینین دەسەڵای هەتەشە نکۆڵی لە بوون و دەستکەوتەکانی خەڵکی ڕۆژاڤای کوردستان دەکات یەپەژە هەرگیز لە ڕێککەوتنەکاندا باسی ناکات.
سیهان بۆزان وتی: یەپەژە لەم ساڵانەی شۆڕشدا، بە تایبەتی لە شەڕی داعشدا هەوڵێکی زۆری داوە و ئەرکێکی ستراتیژیی بینیوە، ڕەتکردنەوەی یەپەژە لەناو سیستەمی سەربازی سووریا بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت و تا کۆتایی ڕەتیدەکەینەوە، بۆ ئێمەی ژنان یەپەژە هێزی بەرگریمانە، بۆیە ئەگەر لە چوارچێوەی وەزارەتی سووریادا جێگەی فەرمی خۆی نەگرێتەوە بەرگری، متمانەمان بەم سوپایە نابێت یەپەژە نوێنەرایەتی متمانە و کەرامەت و بوونمان دەکات.
”یەپەژە هێمای ژیانێکی بەڕێزە”
فاتمە خەلیل وتی: یەپەژە یەکێکە لە میراسەکانی هێز و هێزی سەربازی ژنانی کورد، ئەو ژنە کوردانەی کە هێز و ئیرادەی ژنانیان بۆ هەمووان لە شاخەکانی کوردستان نیشان دا، توانیان میراسێکی گەورە بۆ هەموو ژنێک دروست بکەن، کە ئیلهامبەخشێک بۆ ژنان لە سەرانسەری جیهان بۆ ئازادی و ژیانێکی کەرامەت.
دەتوانین هەڵسەنگاندنی زۆر بکەین سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی یەپەژە لەناو سوپای سووریادا، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەمە لەسەر بنەمای عەقڵیەتی پیاو-دەوڵەت دامەزراوە کە هەمیشە پیلانی بۆ لەناوبردنی بوونی ژن داڕشتووە، دژی ئەم پیلانگێڕییە وتمان یەپەژە بۆ ئێمە کولتوور و فەلسەفە و شوناسە، نکۆڵیکردن لە یەپەژە، نکۆڵیکردنە لە ناسنامەی ژنانی ئازاد و یاخیبوو.
”ئێمە بەرگری لە بوونی خۆمان دەکەین”
فاتمە خەلیل جەختی لەوە کردەوە، کە دان بە بڕیار و هەڵوێستی دەسەڵاتی هەتەشە نانێت، هەروەها یەپەژە لەم ساڵانەی شۆڕشدا پشتیوانی هەموو ژنێک بووە، ڕەنگە ئەم ئەزموونە تازە بێت و بۆ یەکەمجار ئەزموون بکرێت، بەڵام ئێمە ساڵانێکە بەرگریمان لە بوونی خۆمان لەگەڵ یەپەژە کردووە، لەم ڕووەوە دەبینین کە یەپەژە هەمیشە ئامانج بووە، چەتەکان سەرەتا هێرشیان کردە سەر شەڕڤانانی یەپەژە و یارییان بە چەکی پیرۆزیان کرد، لەبەر ئەم هۆکارە بە فەرمی مسۆگەری یەپەژە نەکرێت، بەڵام ئەم هێزە لە ڕۆحی هەموو ژنێکی کورددا بوونی هەیە و ئێمەش وەک ژن چاوەڕێی فەرمانی هیچ دەسەڵاتێک ناکەین.
”ئێمە بەرگری لە هێڵە سوورەکانمان دەکەین”
سێڤین میستەفا، ژنێکی گەنج وتی: هەڵوێستی دەسەڵاتی هەتەشە بەرامبەر یەپەژە شەرمەزاردەکەین، یەپەژە ساڵانێکە دژی هەموو جۆرە هێرشێک شەڕی کردووە و گەلەکەی پاراستووە، لە سەختترین سەردەمدا فەرماندە و شەڕڤانەکانی ژنانیان بە تەنها جێ نەهێشت، بۆیە بە هەموو دڵەوە پاڵپشتی هێزەکەمان دەکەین و خەبات دەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشەکەی.
سێڤین میستەفا یەپەژەی بە “هێڵی سووری ئێمە” پێناسە کرد و وتی: یەپەژە لە سەرانسەری جیهاندا دانپێدانراوە و هەمووان وەک هێزی پێشەنگ بۆ پاراستنی ژنان دەیناسن، یەپەژە هێڵی سووری ئێمەیە، هەروەک چۆن تا ئێستا هێڵە سوورەکانمان پاراستووە، جارێکی دیکە خاوەندارێتی میراسەکە دەکەینەوە و هێزی خۆمان دەکەینە هەمیشەیی.