ژنانی کۆبانێ بۆ درێژەدان بە بەرخۆدان لەسەر شەقامەکانن

ژنانی کۆبانێ چوونە سەر شەقامەکان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە بەردەوامەکان، ئیرادەی خۆیان بۆ درێژەدان بە بەرخۆدان تا ڕزگارکردنی خاک لە دەستی چەتەکانی داعش و جیهادییەکان دووپاتکردەوە.

کۆبانێ

 

ژنانی شاری کۆبانێ، لە ناوچەی فورات، بە هاوبەشی هەزاران کەس لە دانیشتووانی شاری کۆبانێ، چوونە سەر شەقامەکان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی چەتەکانی هەتەشە و داعش بۆ سەر کۆبانێ و حەسەکە و پشتیوانی خۆیان بۆ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ”هەسەدە” دووپاتکردەوە.

 

لەچوارچێوەی ئەو سەفەربەریەی کە لەلایەن خۆبەڕێوەبەری ناوچەی فوراتەوە ڕاگەیەندرا، ٢٠ی کانوونیدووەم، دانیشتووانی کۆبانێ لە گۆڕەپانی ژنانی ئازاد کۆبونەوە،هەروەها هێرشە بەردەوامەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قورس بۆ سەر جەرگەی کۆبانێ لەلایەن چەتەکانی هەتەشە و دەوڵەتی تورکیاوە.

 

مزگین خەلیل، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری خۆبەڕێوەبەری ناوچەی فورات، دووپاتی کردەوە، کە چەتەکانی هەتەشە لە ٦ی کانوونی دووەم، لە گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودەوە دەستیان بە هێرشەکانیان کردووە، لە ڕێگەی دێرحافرەوە، بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێرشەکانیان بۆ سەر کورد بەردەوامە.

 

عەدولە محەمەد، یەکێک لە بەشداربووان جەختی لەوەکردەوە، کە خەڵکی کۆبانێ پاشەکشەناکەن لە بەرگریکردنی خاکەکەیان، هەروەها دایکان بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان تا سەرکەوتن بەدەست دێت، "گەلی کوردستان بە سەربەرزی دەمێنێتەوە.

 

هۆکاری بڕینی ئاو و کارەبا و هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ خەڵکی مەدەنی خستووەتە ژێر پرسیارەوە و داوای لە هەموو کورد کرد سنوورەکان بشکێنن و بەشداری بەرخۆدان بکەن.

 

فاتمە ئیبراهیم دووپاتیکردەوە، کە ئەمڕۆ خەڵک لە گۆڕەپانەکان وەستاون بۆ پشتیوانی لە هێزەکانیان و ڕۆڵەکانیان، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو هێرشانە بە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵک بەردەوام دەبێت لە "پاراستنی گەڕەکەکان بەدرێژایی کاتژمێر تا ئەو کاتەی خاکەکە ئازاد دەکرێت"، ڕەخنەی لە بێدەنگی وڵاتان گرت سەرەڕای ئەو قوربانییە گەورەیەی کە گەلی کورد لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا داوە.