"ژنان بوونەتە بەردی بناغەی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی"
ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی داد و لیژنەکانی ئاشتەوایی و ماڵی ژنان جەختیان لە قوڵکردنەوەی هۆشیاری ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و چالاککردنی لیژنەکانی کرد، کە تیشکیان خستۆتە سەر یەکسانی ڕەگەزی و دادپەروەری، بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر دادگاکان.

سۆرگۆڵ شێخۆ
تل تەمر- لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چەندین ڕێگا هەیە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری، بەڵام زۆربەیان لە ڕێگەی دادگاکانی داد و ناوەندەکانی ژنان و لیژنەکانی ئاشتەوایەوە بەدی دێت، بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە پارێزگای جزیرە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی ١٩ی تەمووزەوە لە ساڵی ٢٠١٢ و تا ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر لە ٢٠٥ هەزار دۆسیە یەکلای کراوەتەوە.
لە کاتێکدا هەمووان بۆ چارەسەرکردنی کەیسە کۆمەڵایەتی و یاساییەکانیان پەنا بۆ دادگاکان دەبەن، ئەو داواکارانەی سکاڵا تۆمار دەکەن، بڕە پارەیەکی زۆر دەدەن بە پارێزەران بۆ ئەوەی بە خێرای دۆسیەکانیان چارەسەر بکەن، جگە لەوەش بەهۆی بارگرانی زۆری دادگاکانەوە، بڕیاردانی دۆسیەکان دوادەکەوێت، پارێزەران ناتوانن بە خێرای چارەسەریان بکەن.
بەپێی ئەو لێدوانانەی ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی داد و لیژنەکانی ئاشتەوای و ناوەندی ژنان بۆ ئاژانسەکەمان دراون، گونجاوترین چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ ئاشتەوای کۆمەڵایەتی.
"چارەسەرەکە دەبێت لەناو کۆمینەکەدا دەستپێبکات"
ڕێژین ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هەوڵەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکان بەپێی یاسای بنەماڵە و پەیڕەوی ناوخۆی لیژنەکانی ئاشتەوایی شکستیان هێنا، دۆسیەکان ڕەوانەی دادگاکانی داد دەکرێت، وتیشی: زۆرێک لە دۆسیەکان ڕەوانەی دادگاکان دەکرێن، بەڵام بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئێمە نا، بەو پێیەی چەندین مەرجی تێدایە کە نەریتە کۆمەڵایەتی و خێڵەکییەکان لە دژی ژنان و کۆمەڵگە بەهێزتر دەکەن، بۆیە بە گشتی کەیسە کۆمەڵایەتییەکان سەرەتا بە لیژنەکانی ئاشتەوای لە هەر کۆمینێکدا تێدەپەڕن، ئەگەر لەوێ یەکلای نەکرانەوە، ڕەوانەی لیژنەی ئاشتەوای ئەنجومەنی شار دەکرێن، ئەگەر لەوێش یەکلای نەکرانەوە، ئەوا ڕەوانەی دادگا مەدەنییەکان دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە ٨٥%ی کەیسە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن لیژنەکانی ئاشتەواییەوە چارەسەر دەکرێن، وتیشی: بۆ ئەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیانی و دادگاکان نەکەین، هەوڵدەدەین لە ڕێگەی لیژنەکانی ئاشتەواییەوە کەیسەکان چارەسەر بکەین، بۆیە پێویستە ئەنجومەنی پێشەنگی خێڵەکان و کەسایەتیەکان و لێرەدا ڕۆڵی ژنان پەیوەندی و پتەوکردنی پەیوەندییە لەگەڵ لیژنەکانی ئاشتەوای، لەحاڵەتێکدا کەیسێک هەیە دەبێت ئەو ئەنجومەنانە لەپەیوەندیدا بمێننەوە و لەبری ئەوەی کەیسەکە بگاتە بنبەست پەنا بۆ لیژنەی ئاشتەوای ببەین بۆ ئەوەی بتوانین کەیسەکە بە دادپەروەرانە چارەسەر بکەین بەبێ ئەوەی هیچ ڕەگەزێک بێبەش بکەین لە مافەکانیان، و تێگەیشتن لە ناوەڕۆکی ئاشتەوای و ئەو مەرجانەی کە خێڵەکان و پیران دایانناوە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ ئاشتەوایەکی ڕاستەقینە و کاریگەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە تەنها دوو لایەن مافی ئەوەیان هەیە کەیسەکان ڕەوانەی دادگاکانی دادوەری بکەن،کەیسەکانی ژنان کە پەیوەندییان بە ناکۆکییەکانەوە هەیە ڕەوانەی ماڵی ژنان دەکرێت، کەیسە کۆمەڵایەتییەکانی پەیوەست بە دارایی و بازرگانی و ناکۆکی و بابەتی دیکە ڕەوانەی لیژنەکانی ئاشتەوای دەکرێت، تەنها ماڵی ژنان و لیژنەکانی ئاشتەوای لە ئەنجومەنی شارەکان مافی ئەوەیان هەیە بە فەرمی کەیسەکان ڕەوانە بکەن جگە لە دادگاکانی دادوەری.
ڕێژین ساڵح ڕوونیشیکردەوە، هەوڵدەدەن هۆشیاری ئاشتەوایی دروستبکەن لەبری ململانێ و تۆمارکردنی سکاڵای یاسای لەڕێگەی ئاشتەوای کۆمەڵایەتییەوە، وتیشی: ئێمە بەرپرسیارین لە چارەسەرکردنی کەیسە کۆمەڵایەتییەکان، پێویستە بە هۆشیاری و ئاشتیانە چارەسەریان بکەین، و چارەسەری گونجاو بخەینەڕوو. ئێمەلە٨٥%ی کەیسە کۆمەڵایەتییەکان چارەسەر دەکەین، بۆیە لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر لە ٢٠٥ هەزار کەیس چارەسەر کراون.
"ئەوان لەڕێگەی خوێنڕشتنەوەکەیسە چارەنووسسازەکان چارەسەر دەکەن"
عەلیا ئۆغڵو، هاوسەرۆکی لیژنەی ئاشتەوایی لە ئەنجومەنی شارەوانی تل تەمر ڕوونیکردەوە کە زۆرێک لە کەیسەکان لەلایەن شێخ و کەسایەتییە ناودارەکانی خێڵەکانەوە لە ڕوانگەی ئایینیەوە چارەسەر دەکرێن، گوزارشت لەو مەترسییە دەکات کە ئەمە بۆ کۆمەڵگە دروستی دەکات، وتی: چارەسەر دەبێت لە لیژنەی ئاشتەواییەوە دەست پێبکات، چونکە ڕۆڵ و دیدگای لیژنەی ئاشتەوای چارەنووسسازە.
بانگەوازی بۆ خێڵەکانی ناوچەکە کرد و ڕوونیکردەوە، کە پێویستە چی بکەن: نابێت ئەو کەیس و گرفتانەی لە نێوان دوو خێڵدا سەرهەڵدەدەن لە ڕێگەی خوێنڕشتنەوە لەلایەن یەکێکیانەوە چارەسەر بکرێن، هەروەها نابێت خێڵەکان دەستوەردان لە ناکۆکی هاوسەرگیرییەکان بکەن، ماڵی ژنان و کۆنگرەی ستار و لیژنەی ئاشتەوای و دادگاکانی داد هەیە، ئەگەر خێڵەکان ئەمە بکەن، خوێنڕشتنێکی زۆر دەبێت و ڕێژەی جیابوونەوەش زیاد دەکات.
عەلیا ئۆغڵو ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەیسە چارەنووسسازانە دەبێت هەموو تاک و دامەزراوەیەک ڕۆڵی خۆی بزانێت، وتی: پێویستە پەیوەندی نێوان لیژنەکانی ئاشتەوای و کەسایەتییە دیارەکان و فرۆشگاکانی ئۆتۆمبێل و فەرمانگەکانی خانووبەرەی نیشتەجێبوون و سەرجەم کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان پتەوتر بکرێن، چونکە زۆرێک بە ناڕەوا بە بەکارهێنانی چەک و چەقۆ دەکوژرێن، پێویستە شێخ و کەسە دیارەکانی خێڵ زیاتر وریا بن و ڕێگە نەدەن ئەندامانی خێڵ ناکۆکییەکان هانبدەن و بە خوێنڕشتن بەرەو پێشەوەی ببەن، پێویستە باش لەکەیسە کۆمەڵایەتییەکان تێبگەن و بە ئاشتەوای و دادپەروەری و ئەخلاق و یەکسانی چارەسەریان بکەن نەک بە خوێنڕشتن.
"ئێمە گوێ لە هەردوولا دەگرین و دواتر بڕیار دەدەین"
مەها وەجری، ئەندامی لیژنەی داد لە ماڵی ژنان، ئاماژەی بە زۆرترین کەیسەی ژنان لە ماڵی ژنان کردو وتی: ئێمە کەیسی ژنان وەردەگرین، گوێ لە هەردوولا دەگرین، و لەسەر بنەمای ئەو دەرئەنجامەی پێی دەگەین، کەیسکە یەکلای دەکەینەوە، کەیسەکانی جیابوونەوە لە باوترینەکانن، و هۆکارەکەی هاوسەرگیری منداڵانە، ، هەروەها خێزانەکان ئەرکی پەروەردەکردن و هۆشیارکردنەوەی منداڵەکانیان بەجێناگەیەنن.
مەها وەجری هۆکاری خۆکوشتنی ژنانی بۆ ئەم هۆکارە گەڕاندەوە، وتی: هەندێک لە ژنانی گەنج لەلایەن خێزانەکانیانەوە ناچاردەکرێن هاوسەرگیری بکەن، کاتێک ژنە گەنجەکە لەلایەن هاوژینەکەیەوە فشاری دەروونی لەسەرە و دەیەوێت بگەڕێتەوە ماڵی خێزانەکەی، خێزانەکەش ڕەتیدەکەنەوە وەریبگرن، هەر ئەمەش وا لە ژنان دەکات خۆیان بکوژن. بۆیە پاڵپشتی پێویستە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کە پیاوەکانیش بە نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هاوژینەکانیان دەکەن، ژنێکی دیکە دەهێننە ناوەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوژینی یەکەمیان جیاببنەوە، بە بیانووی لاواز کۆمەڵگە فریو دەدەن و ژنەکە بەرپرسیار دەکەن لە هەموو کارەکانی، بەم شێوەیەش لە هەموو شتێک بۆ پاساو خۆیان دەهێننەوە.
مەها وەجری جەختی لەسەر پێویستی پەروەردەکردنی منداڵان کردەوە سەبارەت بە ژیانی هاوسەرگیری پێش ئەوەی هاوسەرگیریان لەگەڵدا بکرێت، جەختی لەسەر گرنگی پەروەردەکردنی نەوە نوێیەکان کردەوە.، پێویستە دایک و باوک وریا بن، منداڵەکانیان پەروەردە بکەن، و ناچاریان نەکەن لە تەمەنێکی بچووکدا هاوسەرگیری بکەن، گرنگە هەموو وردەکارییەکانی ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ منداڵەکانیاندا باس بکەن و با بڕیار بدەن بۆچی و کەی دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن، ئەگەرنا خێزانی کچەکە و کوڕەکە ڕووبەڕووی لێکەوتەی ترسناک دەبنەوە، بە وردی کەیسەکانی ژیانی هاوسەرگیری بخوێننەوە و دواتر بڕیار بدەن خێزانێکی یەکسان بونیاد بنێن.