ژمارەیەک خەڵک لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەر کران
پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەند ماڵێک لە ئیستەنبوڵ و لانیکەم ١٠ کەس لەو هەڵمەتانەدا دەستبەسەر کران.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون شەوی ڕابردوو پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەند ماڵێکی کورد لە ئیستەنبوڵ. ئەوەش زانراوە کە لەو هەڵمەتانەدا لانیکەم ١٠ کەس دەستبەسەر کراون.
هۆکاری دەستبەسەرکردنەکان نەزانراوە و پۆلیس دەستگیرکراوەکانی بردووە بۆ بەشی پۆلیسی ناوخۆی ئیستەنبوڵ.