کورد و هاوبەشی لە هاوکێشەی سووریای نوێدا
ماجیدە تالیب، ڕۆژنامەنووسی یەمەنی
لە جوگرافیایەکدا، کە تێر بوو لە نەخشەی پارچەپارچە و دڵسۆزی گۆڕاو و ملکەچبوونی ڕەها، کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا هەڵیبژارد کە خەباتی خۆی بە شێوەیەکی جیاواز بەڕێوە ببات و ئەوانی دیکە لە باوەش بگرێت و شوێنی بەرچاویان بۆ هاوبەشی کردەوە، ئەوان تەنها بۆ بەرگریکردن لە خاکەکەیان چەکیان هەڵنەگرت، بەڵکو ئەوان دیدێکی گشتگیریان بۆ شێوازی دەسەڵات و کۆمەڵگە لە باوەش گرت، گرەویان لەسەر ئەوە دەکرد کە هاوبەشی دەتوانێت لە دەمانچەکە بەهێزتر بێت، بەم شێوەیە پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری لە نێو ئەو بۆشاییەی کە شەڕ بەجێی هێشتووە لەدایک بوو، وردە وردە لە پێوەرێکی کاتیەوە گۆڕا بۆ ئەزموونێکی سیاسی یەکگرتوو.
کورد لە ساڵی ٢٠١٢ەوە دەستی کردووە بە ڕێکخستنی خۆبەڕێوەبەری لەسەر بنەمای ناناوەندی و ئەنجومەنی کۆمەڵگە، جیابوونەوەیەکی نەریتییان ڕانەگەیاند، بەڵکو نموونەیەکیان بۆ سووریایەکی جیاواز خستەڕوو، سووریایەک کە لە بنەڕەتەوە بەڕێوەدەبرێت.
پڕۆژەکە تەنها کوردی نەبوو، بەڵکو لەسەر بنەمای گشتگیرکردنی پێکهاتە هەمەچەشنەکانی ناوچەکە بوو، لەوانە عەرەب، سریانی و ئەوانی دیکە، لە ناوەڕۆکی ئەم نموونەیەدا، ژنان نەک تەنها وەک کەسایەتییەکی سیمبولی، بەڵکو وەک پایەی یاسایی سەریان هەڵدا، سیستەمی هاوسەرۆکایەتی بوونی هەردوو ژن و پیاو لە هەموو پۆستێکی پێشەنگایەتیدا فەرمانی پێدەکرد، لە هەمان کاتدا یەکینەکانی پاراستنی ژنان ”یەپەژە” هێزێکی سەربازی سەربەخۆیان پێکهێنا کە شەڕی داعشیان کرد و بەشدارییان لە شەڕە سەرەکییەکان کرد کە ڕێڕەوی شەڕەکەیان گۆڕی.
جگە لەوەش کورد بوو بە هاوبەشیەکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر، ئەم هاوپەیمانییە بە پلەی یەکەم بەرژەوەندی هاوبەش بوو، بەڵام ناساندنی نێودەوڵەتی بە ئەزموونی کورد بەخشی.
دەنگی کورد لە سنوورە جوگرافییەکانی خۆیدا قەتیس نەماوە، بەڵکو بووەتە هۆکارێکی بەرچاو لە حیساباتی زلهێزە گەورەکانی جیهاندا.
گرنگترین گۆڕانکاری لە خودی فراوانکردنەکەدا نەبوو، بەڵکو لە شێوازی بەڕێوەبردنی کشانەوەکەدا بوو، کاتێک هێزەکانیان لە ڕەققە و ناوچەکانی دیکە کشایەوە وەک بەشێک لە ڕێککەوتنە سەربازی و ئەمنییەکان، بەبێ شەڕی ناوخۆ یان داڕمانی خوێناوی ڕوویدا، کشانەوەکە نە بوو بە پشێوی و پێکهاتەی ڕێکخراوەیی هێزەکانیان بە یەکگرتوویی مانەوە، دووبارە جێگیرکرایەوە و یەکەکانی یەکخرانەوە بۆ پێکهاتەیەکی بەهێزتر.
بەڵام هەر ئەم خۆڕاگرییە گرژی نوێی لێکەوتەوە، ئەو هێرشانەی کە دواتر ناوچەکانیان کردە ئامانج، پەیوەندییان بەوەوە نەبوو کە لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە و لە شوێنی ڕووداوەکە ون نەبوون، پاراستنی دەستێکی پتەو بە خاکەکەیان و ڕێکخستنی ڕیزەکانیان لەبری دابەشبوون، ئەوانی کرد بە ئامانجی فشاری سیاسی و سەربازی، بوونی هێزێکی ڕێکخراو کە شەڕڤانانی خۆی لە یەک پێکهاتەدا تێکەڵ کردبووەوە و بەردەوام بوو لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەکانی بەو واتای پڕۆژەیەکی دەسەڵاتی بەردەوام بوو.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی کاتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات”هەسەدە” لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦، ئەو ئەزموونە چووەتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە، ڕێککەوتنەکە بریتی بوو لە تێکەڵکردنی دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری لە پێکهاتەی دەوڵەتی سووریا لە بەرامبەر مسۆگەری پەیوەست بە مافە کولتووری و زمانەوانییەکان و قبوڵکردنی بنەمای ناناوەندی لەگەڵ هەرێمەکەی خۆیان، ئەمە بۆ هەندێک سازشێکی پێویستە و بۆ هەندێکی تریش ئازموونێکە بۆ توانای پڕۆژەکە بۆ پاراستنی ڕۆحی خۆی لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی ناوەندیدا.
ئەوەی لەم ساڵانەی دواییدا هاتۆتە پێشەوە، ئەوە دەسەلمێنێت کە کورد تەنها پشتی بە هاوپەیمانی دەرەکی نەبەستووە، بەڵکو پشتی بە پێکهاتەیەکی یەکگرتووی ناوخۆیی و هۆکارێک و ڕێبازێکی مێژوویی بەستووە، لەسەر بنەمای ئەمەش هێزەکانیان ڕێکخستەوە و شەڕڤانەکانیان یەکخست و ئامادەیی ژنانیان لە بڕیاردانی سیاسی و سەربازیدا پاراست، دوای کشانەوەش نەماون، لەژێر فشاریشدا پاشەکشەیان نەکرد، بەڵکو وەک هێزێکی بەشداربوو کە پڕۆژە و ناسنامەیەکی ڕوونیان هەبوو، خۆیان جێگیر کرد.
لە ناوچەیەکی پڕ لە بەرژەوەندییە ناوچەییە کێبڕکێکارەکاندا، ئەزموونی کورد وەک نموونەیەکی دەگمەنی هێزێک دەردەکەوێ کە خۆڕاگر بوو، لە کاتی پێویستدا بەبێ داڕمان کشایەوە و کاتێک زۆرێک پێیان وابوو لەناو دەچێت، بە یەەکگرتوویی مایەوە، ئەم خۆڕاگرییە ڕێکخراوە، لەگەڵ هەردوو سەرکردەی ژن و پیاو، ئەوەیە کە وایکردووە یاریزانێکی دڵنیابێت لە هەر هاوکێشەیەکی داهاتووی سووریادا.