یەرەئە و یەرەژە: جیهان و نازم بە قەڵەم و کامێرای خۆیان بوونە زمانی حەقیقەت
یەرەئە و یەرەژە سەبارەت بە بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، "جیهان و نازم بە قەڵەم و کامێراکەیان بوونەتە زمانی حەقیقەت" و داوای هەڵوێستیان لە دامەزراوە و ڕێکخراوە ڕۆژنامەوانییەکان کرد.
قامیشلۆ
یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد-یەرەئە و یەکێتی ڕاگەیاندنی ژن-یەرەژە لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندی ئازاد جیهان بیلگین و نازم داشتان ڕاگەیاندراوێکیان بۆ ڕای گشتی خوێندەوە و ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورک بەم هێرشانەی هەموو بەهاکانی کۆمەڵگە بە ئامانج دەگرێت و هێرشی ڕۆژنامەوانانی ئازاد دەکات، کە ڕاستی داگیرکارییەکانیان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن.
ڕاگەیەندراوەکە لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری محەمەد شێخۆ لەلایەن ئالان مەعیش بە زمانی کوردی خوێندرایەوە و ئاماژە بەوە کراوە، ڕاگەیاندنی ئازاد لە پێناو گواستنەوەی ڕاستییەکاندا قوربانی مەزنی داوە، لەم هێرشە نامەردانەدا هاوڕێیانی ڕۆژنامەوانمان نازم داشتان و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها) جیهان بیلگین لە ١٩ی کانوونی دووەمدا گیانیان بەختکرد
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتەسەر کاروخەباتی هەردوو ڕۆژنامەنووس کە لە کاتی کارەکانییدا هەموو کاتێک بە دواداچوونیان بۆ ڕووداو و دەرخستنی ڕاستییەکان کردووە بە هەموو پابەند بوونێکی ئیتیکی ڕۆژنامەوانییەوە، "هاوڕێ ڕۆژنامەنووسەکانمان، لە پێناو بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە ئەخلاقی و مێژووییە، بەبێ دوودڵی کاریان لەسەر هەموو ئەو بەرانەی کە هێرشی تێدا دەکرێت، کردووە، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ گەل و ڕای گشتی جیهان ڕادەگەیاند، بەم هێرشانە دەوڵەتی تورکیا هەموو بەهاکانی کۆمەڵگەکەمان دەکاتە ئامانج، هەروەها ئەو ڕاگەیاندنەش کە ڕاستیەکانیان ئاشکرا دەکات، خراوەتە بەردەم هێرشەکانی. بەپێی ھەموو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، ڕۆژنامەنووسان مافی ڕووماڵکردنی شەڕ و ململانێکانیان ھەیە و نابێت بکرێنە ئامانج. بەڵام دەوڵەتی تورکیا شەڕێکی دڕندانە دژی چاپەمەنی ئازاد ئەنجام دەدات.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بە توندترین شێوە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار کرا و ڕایانگەیاد، "وەک چاپەمەنی ئازاد بەڵێن و بڕیاردارییمان لە بەرفراوانکردنی تێکۆشانی هاوڕێ نازم داشتان، جیهان بیلگین و هەموو شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد نوێ دەکەینەوە".
ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدان و خەباتی چاپەمەنی ئازاد" و "شەهیدان نامرن" کۆتایی هات.