ئیلهام ئەحمەد: سەردانی بەنداوی تشرین هەنگاوێکی گرنگە بۆ سووریایەکی نوێ

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، پڕۆسەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئیدارەی شام بە سەردانە هاوبەشەکە بۆ بەنداوی تشرین گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ١٢ی نیسان، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی و شاندێکی حکومەتی شام، سەردانی بەنداوی تشرینیان کرد.

 

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا،  دەربارەی ئەو سەردانە هاوبەشەی  بۆ بەنداوی تشرین ئەنجامدرا، لێدوانی داو ڕایگەیاند پرۆسەی ڕێککەوتن لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و حکومەتی نوێی شام کە لە حەلەب دەستیپێکرد، گەیشتووەتە ئاستێکی گرنگ.

 

وتی: لە بەنداوی تشرین لایەنەکان سەردانێکی هاوبەشیان بۆ چاودێری ڕەوشەکە ئەنجامدا، ئەمە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ تەواوکردنی ئەو ڕێککەوتنەی بەشێوەی پراکتیکی لە حەلەب دەستی پێ کرد.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پێشکەوتنە تەنها بۆ دیالۆگی نێوان دوو لایەنەکە نییە، بەڵکو بنیاتنانی ئایندەیەکی دیموکراتیک بۆ هەموو سورییەکان دەکاتە ئامانج.